جیم یۆنگ کیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیم لە ساڵی ٢٠١٣

جیم یۆنگ کیم (بە کۆری: 짐용김) (لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩) سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بوو لە تەممووزی ٢٠١٢ تا شوباتی ٢٠١٩. جگە لە خوێندنی پزیشکی، بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، دوازدەھەمین سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتییە. جیم یۆنگ کیم پزیشکە و ھاووڵاتی ئەمریکییە، ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی زانکۆی دارتمۆس بووە لە ئەمریکا، ھەروەھا ئەزموونی وانەوتنەوە لە زانکۆی ھارڤارد لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٩ ھەیە.[١]

جیم یۆنگ کیم توانی سەرکەوتن بەسەر نگۆزی ئۆکۆنجۆ ئاڤیلادا بباتەوە کە وەزیری دارایی نەیجیریا بوو و ڕکابەرە سەرەکییەکەی بوو. خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئۆکامپۆ کە وەزیری پێشووی دارایی کۆڵۆمبیا بوو و کاندیدێکی دیکەی ئەم پۆستە بوو، پێشتر لەم کێبڕکێیە کشابووەوە و پشتگیری لە ئۆکۆنجۆ ئەڤیلا کردبوو، بە ئاماژەدان بە سروشتی سیاسی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی. ڕۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کیم لە شوێنی ڕۆبەرت زۆلیک دەبێتە سەرۆکی داھاتووی بانکی نێودەوڵەتی، بەمەش کیم دەبێتە دوازدەھەمین سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی. بەپێی داب و نەریت، حکوومەتی ئەمریکا سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی دیاری دەکات و یەکێتی ئەورووپاش سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستنیشان دەکات.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە کۆریای باشوورەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا و لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی کاریان کردووە سەرباری لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئایدز و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی و بەتایبەت لە وڵاتانی ئەفریقا ھاوکارییەکی زۆریانی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ BBC. "Jim Yong Kim steps down as President of World Bank". bbc.com.
  2. ^ ڕقبای جیم یونگ کیم برای ڕیاست بانک جھانی
  3. ^ ڕقبای کیم برای ڕیاست بانک جھانی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.