جەیلان ئۆزالپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جیلان ئۆزالپەوە ڕەوانە کراوە)
جەیلان ئۆزالپ

لەدایکبوون١٩٩٥
مەرگئەیلوولی ٢٠١٤
ھۆکاری مەرگخۆکوشتن
کاردیرێن
جەیلان کۆبانی
بێریڤان ساسۆن

جەیلان ئۆزالپ (لە دایکبووی ١٩٩٥ - مردووی ئەیلوولی ٢٠١٤) ناسراو بە جەیلان کۆبانی یان بێریڤان ساسۆن یان دیرێن شەڕڤێکی ھێزەکانی یەپەژە بوو کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە دەمی بەرخۆدانی کۆبانی بە کۆتا فیشەکی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا لەکاتێکدا لەلایەن چەکدارانی داعش گەمارۆ درابوو.[١][٢] جەیلان بە ئەسڵ خەڵکی پارێزگای باتمانی باکووری کوردستانە. دوای دەسپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان جەیلان پەیوەندی بە ھێزەکانی یەپەژە کرد بۆ شەڕکردن دژی داعش. لەکاتی بەرخۆدانی کۆبانی و لە شەڕێکدا دوای ئەوەی جەیلان ھەموو ھاوڕێکانی لە دەستدا و دواتر خۆشی فیشەکی پێ نەما، بە ئامێری بێتەل ماڵاوایی لە ھاوڕێکانی کرد و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا بە کۆتا فیشەکی بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی چەکدارانی داعش. جەیلان ھەر سەرەتای ھەمان مانگ و لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی دا دەرکەوتبوو و گووتبووی:[٣][٤]

ئێمە لە ھیچ ناترسین. تا کۆتایی شەڕ دەکەین. پێمان باشترە خۆمان بتەقێنینەوە وەک لەوەی لەلایەن داعشەوە بگیردرێین. کە ئەوان ژنێک دەبینن بە چەکەوە زۆر دەترسن بەشێوەیەک دەست دەکەن بە لەرزین. ئەوان خۆیان بە کەسانی بەھێز پیشانی جیھان دەدەن بەڵام کە ئێمە بە چەکەکانمانەوە دەبینن ھەڵدێن. ئەوان ژن بە شتێکی بچووک دەبینن بەڵام ژنێکی ئێمە بەرامبەر سەدانی وەک ئەوانە.

نەخشەیەک کە گەمارۆی کۆبانی پیشان دەدات لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kurdish female fighter 'killed herself' to avoid being ISIS hostage". Al Arabiya. 05 October 2014. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Da ku nekevê destê DAIŞê xwe kuşt". Rudaw. 03-10-2014. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "The Kurdish female fighters bringing the fight to IS". BBC. 5 September 2014.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ISIS war: Kurdish female fighter Ceylan Ozalp kills self rather than be captured". Dailymotion.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)