جۆنی لی میڵەر
لەدایکبوون | |
---|---|
نەتەوە | شانشینی یەکگرتوو |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٨٣ - ئێستا |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ١ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی لۆرێنس ئۆلیڤیا |
وێبگە | پەڕەکەی لەسەر IMDb |
جۆنی لی میڵەر (لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ لەدایکبووە) ئەکتەرێکی ئینگلیزی بەناوبانگە لە شاری ساریی ئینگلیزی گەورە بووە، و لە بنەماڵەیەکی ھونەرییە. باوکی «ئالان میڵەر» لە پەنجاکاندا ئەکتەرێکی شانۆگەریی بوو و باپیری «بێرنار لی» لە فیلمە یەکەمییەکانی «جەیمس بۆند» ڕۆڵی گێڕاوە. جۆنی لە زۆر شانۆگەریی لە قوتابخانەی ناوەندی دەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەی دەرکەوتنێکی ھێمن و شەرمنی ھەبوو، بەڵام ئەو بە ڕۆڵە بەھێزەکەی لە کاتی ڕۆڵگێڕاندا خۆی دەنواند، لە کۆتاییدا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بۆ ڕۆڵگێڕان وازی لە قوتابخانە ھێنا. لە ساڵی ١٩٨٢ بەشداری لە چەندین زنجیرە کردووە لەکاتێکدا یەکەم فیلم تێیدا بەشداربێت فیلمی چەتەکان لەگەڵ ئەنجلینا جۆولی لە ساڵی ١٩٩٥دا بوو، کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد و پاشان چوار ساڵیش لە پەیوەندییەکەیان جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ «میشێڵ ھیکس» کرد.
دەستپێک
[دەستکاری]دوای چەند ڕۆڵێکی بچووک لە چەند فیلمێکدا، خاڵی دەرچوونی میڵەر ساڵی ١٩٩٥ بە ڕۆڵگێرانی لە فیلمی Hackers لەگەڵ ئەنجلینا جۆولی ھات کە دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.
لە ساڵی ٢٠٠٠دا، میڵەر لە پاڵەوانێتی لەبەرگرتنەوەی نوێی دراکولا کە دەرھێنەری بەناوبانگی ترسێنەر «ویز کڕافن» دەریھێنا بە ناونیشانی 'Dracula ٢٠٠٠' بەشداری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٥دا میڵەر یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە پیرس بڕۆسنان لە ڕۆڵی جەیمس بۆندا بوو، کە دواتر ڕۆڵەکە بۆ ئەستێرە دانیێڵ کرەیگ ڕۆشت.
میڵەر لە ساڵی ٢٠١٠دا بەشداری لە وەرزی پێنجەم لە زنجیرەی بەناوبانگ دێکستەردا کرد، و لە ساڵی ٢٠١١دا لە شانۆگەرییەکی سەرکەوتووی بەڕیتانی Frankenstein بەشداری کرد. Frankenstein.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سەرەکی - MBC.net». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- جۆنی لی میڵەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی
- جۆنی لی میڵەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- Jonny Lee Miller at the BFI's Screenonline
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆنی لی میڵەر تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- Articles with IBDb links
- Wikipedia articles with faulty authority control identifiers (SBN)
- لەدایکبووانی ١٩٧٢
- شێرلۆک ھۆڵمز
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرە بەڕیتانییەکان
- زیندووان