جۆرج مایکل لۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت ئێدوارد لی

لەدایکبوون١٠ی حوزەیرانی ١٩٢٦
مەرگ١٧ی تەمموزی ١٩٨٤ (٥٨ ساڵ)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجە
پیشەئەندازیاری فڕۆکەوانی و بۆشاییی ئاسمان و پرۆفیسۆر
خەڵاتەکان
  • مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٦٩)
  • مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی


جۆرج مایکل لۆو (بە ئینگلیزی : George Michael Low ) (١٠ی حوزەیرانی ١٩٢٦ - ١٧ی تەمموزی ١٩٨٤) کارگێڕی پێشووی ناسا و ١٤هەمین سەرۆکی پەیمانگای زانستە کارپێکراوەکانی ڕێنسێلەر بووە.

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٩ لۆو لەگەڵ ماری ڕوت مەکنامارا خەڵکی شاری ترۆی ویلایەتی نیویۆرک هاوسەرگیری کرد، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٦٣ پێنج منداڵیان بووە بە ناوەکانی: مارک ئێس، دایان ئی، جۆرج دەیڤد، جۆن ئێم و نانسی ئەی، دەیڤیدی کوڕی لە ساڵی ١٩٨٥ بووە کەشتیوانی ناسا، سێ جار بە کەشتیی ئاسمانی فڕیوە.[١]


لە ٨ی نیسانی ١٩٨٥ کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە جۆرج لۆو مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی پێبەخشراوە بەهۆی بەشدارییەکانی لە بوارەکانی پەروەردە و زانستدا.[٢]

سەرۆکی پەیمانگای پۆلیتەکنیکی ڕێنسێلار[دەستکاری]

لۆو لە ساڵی ١٩٧٦ لە ناسا خانەنشین بوو، بووە سەرۆکی کۆمپانیای RPI. ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو تا مردنی لە ساڵی ١٩٨٤. دەستپێشخەری پارکە تەکنەلۆژیای ڕێنسێلەر بوو. ناوەندی ویلایەتی نیویۆرک بۆ داهێنانی پیشەسازی لەلایەن کۆمپانیای RPI دوای ماوەیەکی کەم لە مردنی ناوی گۆڕدرا بۆ سەنتەری جۆرج ئێم لۆو بۆ داهێنانی پیشەسازی.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]