جومعە تەحلە
ڕواڵەت
| جومعە تەحلە | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ |
| مردن | ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ (٥٨ ساڵ ژیاوە) |
جومعە عەبدوڵڵا محەممەد تەحلە (٩ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ - ١٢ی ئایاری ٢٠٢١) ئەندامی لیواکانی شەھید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بووە، سەرپەرشتی پڕۆژەیەکی کردووە بۆ دامەزراندنی یەکەی ئەلیکترۆنی لە لیواکانی قەسام و پیشەسازی فڕۆکە لە یەکەی بەرھەمھێنان لە لیواکانی قەسام دوای تیرۆرکردنی لە شەڕی سەیفوقودس ناوبانگی دەرکرد.[١][٢]
تیرۆرکردن
[دەستکاری]یەکەم ھەوڵی تیرۆرکردنی جومعە تەحلە لە کاتی دەستدرێژی داگیرکەران بۆ سەر غەززە لە ساڵی ٢٠١٤ ڕوویدا، کاتێک ماڵەکەی بۆردومان کرا و شکستی ھێنا. تەحلە لە شەڕی سەیفولقودس لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ شەھید بوو، دوای ئەوەی شوێنی ئۆپەراسیۆنی ئەو و کۆمەڵێک لە موجاھیدین لە نێویاندا ئەندازیار جەمال زوبدە لەلایەن ئیسرائیل بۆردومان کرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «من ھو الشھید جمعة الطحلة؟». فلسطین أون لاین (بە عەرەبی). ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «الشھید جمعة الطحلة.. سیرة مقاتل فلسطینی عابر للأزمنة والأمکنة». منصة إطار (بە عەرەبی). ٤ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «موقع خبرنی: من ھو الطحلة؟ .. الشھید الأردنی فی غزة». موقع خبرنی (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.