جولیان ئەسانژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
جولیان ئەسانژ
ئەسانژ لە کونسوڵخانەی ئیکوادرۆ، لەندەن، ئابی ٢٠١٤
لەدایکبوون (١٩٧١-0٧-0٣) ٣ی تەممووزی ١٩٧١ (تەمەن ٤٨)
تاونزڤیل, کوینزلەند, ئوسترالیا
نیشتەجێکونسڵخانەی ئیکوادۆر، لەندەن, بەریتانیا
نەتەوەئوسترالی
دەرچوویCentral Queensland University
زانکۆی مێلبۆرن
پیشەسەرنووسەری ویکیلیکس
شارمێلبۆرن, ڤیکتۆریا (ئوسترالیا)

جولیان ئەسانژ (بە ئینگلیزی: Julian Assange) لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧١ لە تاونزڤیل، کوینزلەند. پڕۆگرامسازی کۆمپیوتەری ئوسترالی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری دەزگای ویکیلیکسە کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزرا. بەھۆی ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە چەندین جار تووشی کێشە دەبێتەوە بەتایبەتی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ بە مەبەستی گەیاندنی بەڵگەنەماکانی ئەمریکا دەچێتە سوێد و لەوێ دوو کەیسی جیاوازی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دووژن دەخرێتە پاڵی و چەندجارێک دادگایی دەکرێت و دواتر حکوومەتی ئیکوادۆر لە کونسوڵخانەکەی خۆی لە لەندەن پەناگەی دەدات. لە ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٩، ئەسانژ لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەستگیردەکرێت ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن کونسوڵخانەی ئیکوادۆرەوە چیتر پەناگە نادرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]