جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٢
  • Copa Africana de Naciones 2012
  • Campeonato Africano das Nações de 2012
  • Coupe d'Afrique des Nations 2012
  • AFCON 2012
  • CAN 2012
پەڕگە:2012 Africa Cup of Nations logo.png
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ گینێی ئیستوایی
 گابۆن
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢١ی کانوونی دووەم– ١٢ی شوبات
ژمارەی بەشداربووان16
ژمارەی یاریگا(لە 4 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان زامبیا (جاری 1ەم)
پلەی دووەم کۆتدیڤوار
پلەی سێیەم مالی
پلەی چوارەم گانا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان32
ژمارەی گۆڵەکان76 (2.38 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٤٥٦٬٣٣٢ (١٤٬٢٦٠ بۆ ھەر کێبەرکێ)
٢٠١٠

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٢ بە ھۆکاری سپۆنسەری بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای پرتەقاڵی ناسراوە، ٢٨ەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو، کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی گینێی ئیستوایی و گابۆن بە ھاوبەشی میوانداری کرا. پێشبڕکێکە لە نێوان ٢١ی کانوونی دووەم– ١٢ی شوبات بەڕێوەچوو پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٦ کۆتایی ھات. یارییەکان لە چوار یاریگا لە چوار شاری میوانداردا ئەنجامدراون، یاریی کۆتاییش لە یاریگای ئەنگۆندی کە تازە دروست کراوە لە گەورەترین شاری گابۆن، لیبرڤیل ئەنجامدراوە. شازدە ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر چوار کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی قۆناغی ھەشتەم، دواتر لەو قۆناغە، چوار ھەڵبژاردە گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی. جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١٢ لە پاشخانی گێژاوی سیاسی بەڕێوەچوو. لیبیا و تونس سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا، لەکاتێکدا بەھاری عەرەبی بەرپابوو و حکوومەتەکانی لە ھەردوو وڵات گۆڕی بوو.[١] میسر، ھەروەھا کامیروون، جەزائیر، نێجیریا و ئەفریقای باشوور نەیانتوانیبوو سەرکەون. ھەردوو وڵاتی میواندار، گینێی ئیستوایی و گابۆن لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە ڕکابەرییەکان دوورخرانەوە. لە یاری کۆتاییدا، زامبیا لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا توانی بەسەر کۆتدیڤوار سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و یەکەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی بەرزکردەوە دوای لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە کۆتدیڤۆری بردەوە یەکەم نازناوی کیشوەری بە زامبیا بەخشی.[٢][٣][٤]

هەڵبژاردنی میواندار[دەستکاری]

  • ئەنگۆلا (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٠ ھەڵبژێردرا)
  • گابۆن /گینێی ئیستوایی (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژێردرا)
  • لیبیا (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٣ ھەڵبژێردرا)
  • نەیجیریا (وەک میوانداری یەدەگ بۆ پاڵەوانێتییەکانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٣ ھەڵبژێردرا)

پێشنیارە ڕەتکراوەکان : .

  • بێنین / کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست
  • بۆتسوانا
  • مۆزەمبیق
  • نامیبیا
  • سێنیگال
  • زیمبابوی

لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا سازشێکی نێوان وڵاتانی ڕکابەری بۆ میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا پەسەند کرد، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی سێ خولی داھاتوو لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دیار بکات لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنگۆلا دیارکرد و بؤ ساڵی ٢٠١٢ گینێی ئیستوایی و گابۆن کە لە ساڵی ٢٠١٢دا پێشنیارێکی ھاوبەشیان پێشکەش کرد ھەڵبژێردرا و لیبیایان بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشان کرد. ئەم خولە بەخشرایە گابۆن وگینێی ئیستوایی بۆ ئەوەی میوانداریکردنی جامی یارییەکە بگۆڕن و چانسی میوانداریکردن بدەن بەو وڵاتانەی کە یەکەمجارە. نێجیریا میوانداری یەدەگی پاڵەوانێتییەکانی ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ و ٢٠١٤ بوو، لە ئەگەری ئەوەی ھیچ کام لە وڵاتانی میواندار نەیانتوانی ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەن کە لەلایەن CAF دامەزراون، ھەرچەندە ئەمە لە کۆتاییدا پێویست نەبوو. پاڵەوانێتییەکەی ساڵی ٢٠١٤ ھێنرایە پێشەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ و ساڵانی دواترجامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەمەبەستی ئەوەی نەکەوێتە ئەو ساڵی جامی جیھانی بەڕێوەدەچێت، کاتی پاڵەوانێتییەکەیان دوادەخست یاخود پێش دەخست.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Arab Spring, Libya and the African Cup of Nations: The effect of revolution has been to inspire, unite and embolden". Sporting Intelligence. 16 January 2012. Retrieved 6 June 2017.
  2. ^ "Zambia win dramatic shoot-out". BBC Sport. 12 February 2012. Retrieved 13 February 2012.
  3. ^ "Zambia Takes a Modest and Emotional Path to Victory". The New York Times. 13 February 2012. Retrieved 13 February 2012.
  4. ^ "Zambia coach dedicates Africa Cup of Nations win to crash dead". BBC Sport. 13 February 2002. Retrieved 6 September 2020.
  5. ^ "Africa Cup of Nations Cup to move to odd-numbered years". BBC Sport. 16 May 2010. Retrieved 13 February 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]