ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی مالی
وڵاتی وەرزشمالی
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتمالی
ڕاهێنەرÉric Chelle
کاپتنHamary Traoré
خاوەنMali Football Federation
وێبگەhttp://www.malifootball.com/
کۆدی وڵات لە فیفاMLI

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مالی (بە فەڕەنسی: Équipe de football du Mali) نوێنەرایەتی مالی دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی مالییەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەندامی ئەندامی ھەردوو ڕێکخراوی تۆپی پێی فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقایە (CAF). لەکاتێکدا مالی ھێزێکی گەورەی تۆپی پێی لاوانە لە ھەردوو وڵاتی ئەفریقا و جیھان، بەڵام لە مێژوودا ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات. لە ١٣ بۆنەدا سەرکەوتنیان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقابەدەستھێناوە. مالی لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لەلایەن فیفاوە بەھۆی 'دەستوەردانەکانی حکوومەت' لە یەکێتیی تۆپی پێی نیشتمانی و ھەڵوەشاندنەوەی دەستەی کارگێڕی، ڕاگیرا.[١] بەڵام دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی لەلایەن حکوومەتی مالییەوە دووبارە ناسێندرایەوە، لە ٢٩ی نیسان لەلایەن فیفاوە جارێکی دیکە خرایەوە سەر کارەکانیان.[٢]لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ٢٠١٠ دا مالی بووە مانشێتی ڕۆژنامە جیھانییەکانی بەھۆی ئەوەی گەڕایەوە لە دۆڕانی ٤–٠ لەکاتێکدا یازدە خولەک ماوە بۆ یەکسانکردنی ٤–٤ لەگەڵ ئەنگۆلا.[٣][٤][٥]ئەمەش وەک یەکێک لە بەرچاوترین گەڕانەوەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت، شانبەشانی گەڕانەوەی بەناوبانگی سوێد بەرامبەر ئەڵمانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٤ بە ھەمان ئەنجام.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

پاڵەوانێتییەکانی تر[دەستکاری]

  • جامی ئەمیلکار کابرال
    • پاڵەوان (٣): ١٩٨٩، ١٩٩٧، ٢٠٠٧
    • پلەی دووەم (٤): –
  • پاڵەوانێتیی دۆستایەتی نێودەوڵەتی قەتەر
    • پلەی سێیەم (١): ٢٠٠٩–١٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA Suspends Malian Football Association (FEMAFOOT)". FIFA. 17 March 2017. Archived from the original on 18 March 2017. Retrieved 7 April 2017.
  2. ^ "Caf [sic] confirm Mali's suspension has been lifted by Fifa [sic]". BBC Sport. Archived from the original on 24 November 2018. Retrieved 23 November 2018.
  3. ^ "Angola 4–4 Mali". BBC Sport. 10 January 2010. Archived from the original on 10 January 2022. Retrieved 3 February 2013.
  4. ^ "Mali's miracle comeback leads to 4-4 draw with Angola in opening match". France 24 (بە ئینگلیزی). 2010-01-10. Retrieved 2023-12-17.
  5. ^ Lutz, Tom (2010-01-10). "Africa Cup of Nations: Angola 4-4 Mali - as it happened | Tom Lutz". the Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]