جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣
  • Afrika-nasiesbeker 2013
  • Afrika Inkomishi ave Isizwe 2013
  • Afrika Khapi ya Matiko 2013
  • AFCON 2013
  • CAN 2013
پەڕگە:2013 Africa Cup of Nations.png
Tournament logo
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەفریقای باشوور
ڕۆژانی بەڕێوەچوون19 January – 10 February
ژمارەی بەشداربووان16
ژمارەی یاریگا(لە 5 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان نێجیریا (جاری 3ەم)
پلەی دووەم بورکینافاسۆ
پلەی سێیەم مالی
پلەی چوارەم گانا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان32
ژمارەی گۆڵەکان69 (2.16 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٧٢٩٬٠٠٠ (٢٢٬٧٨١ بۆ ھەر کێبەرکێ)
٢٠١٢

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣ کە بە بەھۆی سپۆنسەرییەوە بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣ی پرتەقاڵیش ناسراوە؛ کە لە ١٩ی کانوونی دووەم تا ١٠ی شوباتی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، ٢٩ەمین جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو، پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەفریقا کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت[١]پاڵەوانێتییەکە گۆڕدرا بۆ ئەوەی لە ساڵانی ژمارە تاکەکاندا بەڕێوەبچێت لەبری ساڵانی ژمارە جووتەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ جامی جیھانیی فیفادا بەریەک نەکەوێت.[٢] بۆیە ئەم خولە یەکەم خول بوو کە لە ساڵی ١٩٦٥ ەوە لە ساڵێکی ژمارە تاکەکاندا بەڕێوەچوو. ئەفریقای باشوور بۆ دووەمجار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کرد، دوای ئەوەی پێشتر میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٦ی کردبوو. شازدە ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر چوار کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی قۆناغی ھەشتەم، دواتر لەو قۆناغە، چوار ھەڵبژاردە گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی. نێجیریا سێیەم پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستھێنا و لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە بورکینا فاسۆ بردەوە.[٣] نێجیریا وەک نوێنەری ئەفریقا بەشداری جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ی بەڕازیل کرد.[٤]

ھەڵبژاردنی میواندار[دەستکاری]

پێشنیارەکان : .

  • ئەنگۆلا (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٠ ھەڵبژێردرا)
  • گابۆن /گینێی ئیستوایی (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژێردرا)
  • لیبیا (وەک میوانداری بۆ ساڵی ٢٠١٣ ھەڵبژێردرا)
    دواتر ساڵی میوانداری لەگەڵ باشووری ئەفریقا گۆڕییەوە (2017)
  • نەیجیریا (وەک میوانداری یەدەگ بۆ پاڵەوانێتییەکانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٣ ھەڵبژێردرا)

پێشنیارە ڕەتکراوەکان : .

  • بێنین / کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست
  • بۆتسوانا
  • مۆزەمبیق
  • نامیبیا
  • سێنیگال
  • زیمبابوی

لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا سازشێکی نێوان وڵاتانی ڕکابەری بۆ میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا پەسەند کرد، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی سێ خولی داھاتوو لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دیار بکات لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنگۆلا دیارکرد و بؤ ساڵی ٢٠١٢ گینێی ئیستوایی و گابۆن کە لە ساڵی ٢٠١٢دا پێشنیارێکی ھاوبەشیان پێشکەش کرد ھەڵبژێردرا و لیبیایان بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەستنیشان کرد. ئەم خولی بۆ دووەمجار لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٨٢ بەخشرایە لیبیا ..نێجیریا میوانداری یەدەگی پاڵەوانێتییەکانی ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢ و ٢٠١٤ بوو، لە ئەگەری ئەوەی ھیچ کام لە وڵاتانی میواندار نەیانتوانی ئەو مەرجانە جێبەجێ بکەن کە لەلایەن CAF دامەزراون، ھەرچەندە ئەمە لە کۆتاییدا پێویست نەبوو. پاڵەوانێتییەکەی ساڵی ٢٠١٤ ھێنرایە پێشەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ و ساڵانی دواترجامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەمەبەستی ئەوەی نەکەوێتە ئەو ساڵی جامی جیھانی بەڕێوەدەچێت، کاتی پاڵەوانێتییەکەیان دوادەخست یاخود پێش دەخست. .[٥]

کشانەوەی لیبیا[دەستکاری]

بەھۆی شەڕی ناوخۆی لیبیا، لەگەڵ وڵاتی ئەفریقای باشوور ڕێکەوت، کە ئەفریقای باشوور لە ساڵی ٢٠١٣ میوانداری دەکات و لیبیا لە ساڵی ٢٠١٧ میوانداری بکات. ئەمە لە ئەیلوولی ٢٠١١ لە لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا لە قاھیرەی میسر پەسەند کرا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "CAF Executive Committee decisions: CAN in odd years from 2013". Confederation of African Football. Archived from the original on 20 June 2010. Retrieved 27 June 2010.
  2. ^ "Africa Cup of Nations Cup to move to odd-numbered years". BBC Sport. BBC. 16 May 2010. Retrieved 13 February 2012.
  3. ^ "Africa Cup of Nations 2012". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-30.
  4. ^ "Qualifiers – FIFA Confederations Cup Brazil 2013". FIFA. Archived from the original on 29 December 2011. Retrieved 2012-02-18.
  5. ^ "Africa Cup of Nations Cup to move to odd-numbered years". BBC Sport. 16 May 2010. Retrieved 13 February 2012.
  6. ^ "South Africa replace Libya as 2013 Nations Cup hosts". BBC. 28 September 2011. Retrieved 2 February 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]