بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەعریفات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


تەعریفات نامیلکەیەکە بە عەرەبی لە میر سەید شەریفی جورجانی، زانای مەنتق و زانستی کەلام و ئەدیبی سەدەی ھەشتەم و نۆیەمی کۆچی، کە زاراوەگەلی زانستیی ئەو سەردەمەی تیا کۆ کردووەتەوە و، بۆ ھەر زاراوەیەک پێناسەیەکی کورتی داناوە. لە ئەسڵا فەرھەنگێکە لە زاراوەکانی زانستگەلی عەقڵی و نەقڵی وەک سەرف و نەحو و ڕەوانبێژی و فیقھ و فەرموودە و تەفسیر و ھەیئەت و ڕیازی و کەلام و مەنتق و فەلسەفە و عیرفان و لقوپۆپەکانی ئەمانە. جورجانی زاراوەکانی لە «ئەلف» تا «یا» بەڕیز نووسیوە و، پێناسەی ھەر زاراوەیەکی بەو شێوەیەی لە کۆنا باو بووە، داناوە. ئەم کتێبە نزیکەی ۱۷۰۰ زاراوەی لە خۆ گرتووە. زۆرێ لە کتێبەکانی دواتر، تەعریفاتیان کردووە بە سەرچاوەی خۆیان و ئاماژەیان پێ کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]