بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تێزەر تاشکران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تێزەر تاشکران
لەدایکبوون١٩٠٧
شوشە، پارێزگای ئەلیزاڤێتپۆل، ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا
مردن٤ی ئایاری ١٩٧٩ (تەمەنی ٧١–٧٢ ساڵ)
ئەستەنبوڵ، تورکیا
پیشەڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
نەتەوەئازەربایجانی-تورکی
خزم(ەکان)سامێت (برا)، سورەیە (خوشک)

تێزەر تاشکران (بە ئازەربایجانی :Tezer Taşqıran ;١٩٠٧ – ٤ی ئایاری ١٩٧٩) نووسەر و سیاسەتمەدار و مامۆستایەکی تورک – ئازەربایجانی بوو.

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

ساڵی ١٩٠٧ لە شاری شووشە لەدایکبووە. باوکی ناوی ئەحمەد ئاغائۆغڵو بووە، کە سیاسەتمەدارێکی دیاری ئازەربایجانی و دواتر تورکی سەرەتای سەدەی بیستەم بوو[١] و دایکی سیتارێ ھانیم بوو.

دوای ڕووخانی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٢٠، ئاغائۆغڵووەکان ڕوویان لە تورکیا کرد و لەوێ تێزەر لە ساڵی ١٩٢٥ فاکەڵتی ئەدەبی زانکۆی ئەستەنبوڵ تەواو کرد.[٢]

ساڵی ١٩٣١ لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەری نیمەت تاشکیران ھاوسەرگیری کردووە و دەچێتە ڤییەنا؛ لە ساڵی ١٩٣٣ گەڕایەوە تورکیا.

خێزان

[دەستکاری]

ئەحمەد ئاغائۆغڵو باوکی سیاسەتمەدار و پۆبلیسیست و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی ئازەربایجانی و سروشتی کراوی تورک بوو. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پان تورکیزم[٣] خوشکەکەی سوورەیە ئاغائۆغڵو نووسەر و یاساناس و یەکەم ژنە پارێزەر بوو لە مێژووی تورکیادا.[٤][٥] سامێت ئاغائۆغڵو برای شاعیر و سیاسەتمەدار بووە.[٦] ھاوژینی سامێت، نەریمان ئاغائۆغڵو، سیاسەتمەدار بوو.

پیشەی کارکردن

[دەستکاری]

دوای تەواوکردنی زانکۆ، کاری مامۆستا دەکات و بووە یەکەم ژن کە لە تورکیا وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی کوڕان دەستنیشان بکرێت. بووە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی یارمەتیدەران کە لە ساڵی ١٩٢٨ دامەزراوە، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی زانکۆی تورکیا بووە.[٧]

لە ساڵی ١٩٤٣ لە کاستامۆنوەوە، لە ساڵی ١٩٤٦ و ١٩٥٠ لە شاری کارسەوە بۆ پەرلەمان ھەڵبژێردرا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. İbrahim Sarı. Türk Tarihinde Kadın: Türklerde Kadın Baş Tacıydı…. noktaekitap; March 1, 2018. GGKEY:9RDRN2BTDSL. p. 93–.
  2. Bekir Bakan. Türkiye'deki Kadın Hak İhlalleri. Cinius Yayınları; June 1, 2012. ISBN 978-605-127-468-3. p. 148–.
  3. Khalid، Adeeb (١٩٩٨). The Politics of Muslim Cultural Reform: Jadidism in Central Asia. University of California Press. لاپەڕە ١١٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢٠-٢١٣٥٦-٢.
  4. Ghada Talhami. Historical Dictionary of Women in the Middle East and North Africa. Scarecrow Press; December 19, 2012. ISBN 978-0-8108-7086-4. p. 355–.
  5. Fahri Sakal. Ağaoğlu Ahmed Bey. Türk Tarih Kurumu Basımevi; 1999. ISBN 978-975-16-1112-3. p. 13, 47, 62.
  6. «YAZIÇI VƏ DÖVLƏT XADİMİ SƏMƏD AĞAOĞLUNUN "HEKAYƏLƏR VƏ MEMUARLAR"I». azertag.az. ٣ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Dilqəm Əhməd Bss. 50–52. Erişim tarihi: 9 Mart 2021. (٢٠١٥). «Tezer Taşkıran» (PDF). TİME-Print. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  8. «Tezer Taşkıran». www.biyografya.com. ٢٠١٢. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.