تیپی مۆسیقای شۆڕش
ڕواڵەت
تیپی مۆسیقای شۆڕش گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٤ دامەزرا. زۆرینەی ئەندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و بەشێک لە ھونەرمەندانی شاری ھەولێر بە ئامانجی پشتگیری لە خەباتی کورد و ھان دانی پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ئەم تیپەیان لە شاخ پێک ھێنا. سەرەڕای تۆمار کردنی زۆر بەرھەمی ناوازە بۆ ڕادیۆ دەنگی کوردستان، بۆ پێشمەرگە و کەس و کارەکانیان و ھەروەھا بۆ ئاوارەکانی باشووری کوردستان لە ڕۆژھەڵات ئاھەنگیان دەگێڕا. گۆرانییەکانی (یاران وەسیەتم) و (شەو) ی کەریم کابان بەرھەمی تیپی مۆسیقای شۆڕشن کە لە گوندی وەسان تۆمار کراون و لە ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٤دا لە یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا بڵاو کراونەوە.[١]
ئەندامان
[دەستکاری]ئەندامانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:
- ئەنوەر قەرەداغی[٢]
- خالید سەرکار
- سەلاح ڕەئووف[٣]
- دلێر ئیبراھیم
- عوسمان محەممەد ئەمین
- ئەنوەر محەممەد ئەمین
- فاڕووق ساڵح
- ڕەنجبەر خۆشناو
- وریا ئەحمەد
- سەردار ئەحمەد
- فەرید عیسا
- ئەلبێرت عیسا
- عومەر سەرکار
- محەممەد ئەمین حسێن
- سەباح زاخۆلی
- نەجمەدین کەرکووکی
- نەوزاد عەلی کەریم
- سەباح محەممەد ئەمین
- نووری قەرەداغی
- جەماڵ شادان
- محەممەد ئیسماعیل
- جەلال عەزیز ڕەسووڵ
- فەرەیدوون دارتاش
- فەرەنسیس داوود
- فەرید داوود
- حسێن قەرەداغی
- واحید مەرجان[٤]
- موئەبەد قوستەنتین
- جەنان قوستەنتین
- سەید ئەحمەد عەبدولکەریم ساڵح[٥]
- مستەفا ڕەئووف
گۆرانیبێژەکان:
- عوسمان عەلی
- کەریم کابان
- سەلاح مەجید
- فوئاد ئەحمەد
- ڕەسووڵ گەردی
- قاسم حەمید
- سەرحەد ئەحمەد
- جەمیل دھۆکی
- عومەر خەزان
- حەسەن گەرمیانی[٦]
- ئیبراھیم سابیر
- ئەسعەد قەرەداغی
- ئیسماعیل وەندی
- عەبدولڕەحمان زەنگەنە
- محەممەد تەیب تاھیر
- جیھانبەخش محەممەد کۆیی
- ڕەمەزان زاخۆلی
- عیزەدین تەمۆ
- نەجمەدین عەنتەر ئۆغلو
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:
- من پێشمەرگەی کوردستانم
- کوردستان نیشتمانی کورد
- کوردستان نیشتمانی جوان
- ئێمە ڕۆڵەی کوردین
- ئێمە کوردین
- کوردم ئەمن
- ئەی کوردینە
- پێشمەرگەین و کۆڵنەدەر
- بە کوردی کە وا زمانم پژا
- ئەو شەھیدانەی خوێنیان ڕژا
- شەھید
- ھەوارە
- دەمی ڕاپەڕین
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ کەریم کابان لە تەمەنی ٧٩ ساڵییدا: تا گۆرانی بڵێم گەنج و بەگڕوتینم و پیر نابم، سەردەم، ئیدریس عەلی.
- ^ دڵی ئەنوەر قەرەداغی بەرامبەر ئاواز و گۆرانی نوێ پڕە لە ڕەخنە[بەستەری مردوو]، ڕۆژ نیوز، تەڕزە تەھا.
- ^ ھونەرمەند سەلاح رەئوف: ھەرکاتێ ھونەر گەیشتە ئەوئاقارەی کە خاوەنی پەیامە ڕاستەقینەکەی خۆی بێت ئەوا پێویستی بە پێشنیاری من نابێت، چرا تیڤی
- ^ ھونەرمەندی نەمر واحید مەرجان[بەستەری مردوو]، ٩ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ لە ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەندی موزیک ژەن سەید ئەحمەد بەرزنجیدا ٧ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، سایتی ھەولێر، ٥ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ حەسەن گەرمیانی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.