فوئاد ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فوئاد ئەحمەد
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونفوئاد ئەحمەد سلێمان
لەدایکبووی١٩٣٢
گوندی عەوێنە، ھەولێر، باشووری کوردستان
مردووی١٧ی ئابی ٢٠٠٤ (٧٢ ساڵ)
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٥-مردن

فوئاد ئەحمەد (ناوی تەواو: فوئاد ئەحمەد سلێمان؛ لەدایکبووی ١٩٣٢، گوندی عەوێنە) گۆرانیبێژێکی کورد بوو. لەماوەی ساڵانی ١٩٥٥ تا مردنی لە چالاکی ھونەریدا بەردەوامبووە. گۆرانی ئەمیرەکەم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی فوئاد ئەحمەد کە تا ئێستا لە تەلەفزیۆنەکان پەخشدەکرێت و خەڵکی گوێی لێدەگرن.

فوئاد ئەحمەد لە ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٠٤، کۆچی دوایی کرد، گۆرستانی کارگەی قیر لە باشووری شاری ھەولێر بە بەخاک سپێردرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

فوئاد ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٢ لەگوندی عەوێنەی سەر بەشارەدێی گوێڕ لەدایکبووە.[٢] باوکی یەکێکبووە لە ھونەرمەندەکانی شاری ھەولێر. ساڵی ١٩٤٠ چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لادێ لە دھۆک تەواو کردووە. لەسەرەتا لەگوندی عاڵڵا (عبداللە گوجیلان) و گردعازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا. فوئاد دووجار ژنی ھێناوە، ٨ منداڵی ھەبووە.[٣]

ژیانی کارکردن[دەستکاری]

فوئاد بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٥٥ چۆتە ئێستگەی بەغدا، لەوێ یەکەم گۆرانی بەناوی (نەورۆز) تۆمار کرد. دوایی لە ساڵی ١٩٥٩ گۆرانی (ئەمیرەکەم) ی تۆمارکردووە، لەپاشان گۆرانی (نامەکەت گەیشت) و (سروەی بەیان) و لەگەڵ چەند گۆرانییەکی تر. لە ساڵی ١٩٦٣، گۆرانی (ئەی بووکی تازە) تۆمارکرد، تاوەکو ساڵی ١٩٨٦ نزیکەی سەد گۆرانی لەئێستگەو پەنجا گۆرانیش لە تەلەڤیزیۆن تۆمار کرد.[١][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ژیاننامەی فوئاد ئەحمەد، ماڵپەڕی ئیکوردس، دوایین سەردان لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠.
  2. ^ بەڤیدیۆ.. کورتەیەک لە ژیانی فوئاد ئەحمەد، ماڵپەڕی وشە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ئ ا لە ساڵیادی کۆچی دواییدا.. پوختەیەک لە ژیان و بەرھەمی فوئاد ئەحمەد، کوردستان ٢٤، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.