تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٧ لە کۆیە و بە سەرپەرەشتی ئەندریۆس خەمۆ دامەزرا. ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی میوزێکی قوتابخانەی کوڕانەی کۆیە بوو کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بە ناوی تیپی مۆسیقای باواجی دەرکەوت و لە ٢٧ی ئازاری ھەمان ساڵ یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە قوتابخانە بەڕێوە برد. لە ١ی ئازاری ١٩٧٢ زاھیر محەممەد، ئەنوەر تاھیر، سەردار ئەحمەد مۆڵەتی فەرمییان بۆ تیپ وەرگرت. لە ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٧٤ نۆزدە بەرھەمیان لە بەغدا و ھەشت بەرھەمیان بۆ تەلەڤیزۆنی کەرکووک تۆمار کرد و ھەروەھا لە یەکەمین مێھرەجانی کوردیشیدا بەشدار بوون. بەھۆی ئەوەیکە زۆرینەی ئەندامانی تیپەکە چوونە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوولەوە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژیمی بەعس مۆڵەتی لێ وەرگیراوە کە دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ دووبارە توانی بە فەرمی چالاک بێتەوە.

ئەندامان[دەستکاری]

ئەندامە سەرەکییانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە:

  1. سەردار ئەحمەد[١]
  2. زاھیر محەممەد
  3. ئیبراھیم فەرەجوڵا
  4. حەمید ئیسماعیل
  5. ئەکرەم باقی
  6. عەونی عەلی مەولوود
  7. نەشئەت حەمید
  8. کاکەمەم قادر
  9. وریا قادر
  10. ئەکرەەم ئەنوەر
  11. ئەنوەر تاھیر

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. گوشاد میرزا کەماڵ
  2. نوا نەھرۆ
  3. شنۆ ئیبراھیم
  4. حەمە بەگرەز
  5. ئیبراھیم سابیر
  6. شەوکەت ڕەشید
  7. سەلاح پشدەری
  8. دیاری بەرزنجی

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
  2. ھەلاو ھەلاوە
  3. شەوێکی یەڵدا
  4. خەم
  5. کچە شۆخەکە
  6. لەم کۆڵبەی ئەحزانا
  7. بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
  8. ئەسمەران
  9. مرییەم
  10. کاڵێ ھەی لیمۆ
  11. بۆ خەمناکی
  12. پا بە موروو
  13. میللەتانی ڕووی زەمین
  14. لێمگەڕێ
  15. ھەرمێ
  16. بزمارە
  17. ئینجانەی شێعر
  18. ئەگەر دەمزانی
  19. بمبەخشە
  20. ئەی گوڵ
  21. یادی جاران
  22. دڵ و گەردوون
  23. کانی ئەوین
  24. بووکی کەرکووک
  25. ڕەنگی زەردم
  26. کچی مەھابادی
  27. مەلەنگێنە
  28. بڕیار
  29. بۆ فڕینی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەردار ئەحمەد[بەستەری مردوو]، بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.