تۆنی جا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆنی جا
تۆنی جا لە ٢٠٠٥
لەدایکبووی (١٩٧٦-٠٢-٠٥) ٥ی شوباتی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
سورین، تایلەند
Other namesجا فانوم
نەتەوەتای
ساڵانی چالاکیئێستا-١٩٩٤
پیشەئەکتەر، ھونەری جەنگی، کاری کۆریۆگرافەر، ھونەرەکانی جەنگی کۆریۆگرافی، پیاوی ستونت، دەرھێنەر، ترازور
ھاوسەرگیریپیارات تۆچیواناتۆن (ھاوسەرگیری ٢٠١١)
مناڵەکان٢
تاتچاکۆرن ییروم
ناوی تایلەندی
تایلەندیทัชชกร ยีรัมย์
RTGSتاتچاکۆرن ییروم

تاتشاکورن ییروم (بە تایلەندی: ทัชชกร ยีรัมย์؛ بە فەرمی ناوی گا پانومە؛ لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٧٦ لە ویلایەتی سوورێن، ئاسان، تایلەند) ئەو زیاتر ناسراوە تۆنی جا و لە تایلاند بە (گا پانوم) بانگدەکرێت. تۆنی جا ئەکتەر، دەرھێنەر، دیزاینەری ئاکشن، کەسایەتی ھونەری جەنگی و سەماکەرە.[١]

تۆنی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی ئۆنگ پاک بڵاو دەرکەوت، دواتر فیلمی تۆم یەم گۆنگ لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکردەوە، ھەروەھا فیلمی (جەنگاوەر یان پارێزەری پاشا) لە ساڵی ٢٠٠٨، دواتر فیلمی ئۆنگ پاک ٢ : شوێنێ دەستپێکردنەکە و لە ٢٠١٠ فیلمی ئۆنگ ٣ دەرکەوت.

ژیانی زوو[دەستکاری]

تۆنی جا لە ناوچەیەکی گوندنشین لە ھەرێمی سوورین لە دایکبوو ھەروەھا گەورەبوو.[٢] تۆنی سەر بەنەتەوەی کویە کە دەتوانێت بە زمانی تایلەندی و کمێیەری باکوور و کوی قسە بکات.[٣] لە گەنجێتی تەمەشای فیلمەکانی بڕوس لی، جاکی شان، جیتڵی دەکرد، ئەوەش بووە سەرچاوەی ئیلھام بۆئەوەی بێتە ناو بواری ھونەری جەنگی.[ژێدەر پێویستە]

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایم لە ساڵی ٢٠٠٤ وتی، «ئەوان [لی، چان و لی] ئەو کارەی دەیکەن زۆر جوانە و پاڵەوان ئامێزانەیە. منیش دەمەوێت ھەمان کار بکەم. بەردەوام مەشق دەکەم تا دەگەمە ئەو ئاستەی کە لە مامۆستاکانم بینیومە.»[٤][٥]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، تۆنی جا بەشێوەیەکی ڕەسمی ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ھاوڕێکەی پیارات چۆتیواتتانانۆنت کرد. لە ٣ی ئایاری ٢٠١٢، کچ و کوڕێکیان بوو.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٤ Spirited Killer بە ڕۆڵی پاڵپشت
١٩٩٦ Hard Gun
Mission Hunter 2 (Battle Warrior)
١٩٩٧ Mortal Kombat: Annihilation ڕۆڵگێڕان بۆ دیمەنی ئاکشن لەبڕی: ڕۆبین شۆو
٢٠٠١ Nuk leng klong yao بە ڕۆڵی پاڵپشت
٢٠٠٣ Ong-Bak: Muay Thai Warrior تینگ
٢٠٠٤ The Bodyguard خۆی دەرکەوتنی کورت
٢٠٠٥ Tom-Yum-Goong کام
٢٠٠٧ The Bodyguard 2 خۆی دەرکەوتنی کورت
٢٠٠٨ Ong Bak 2 تین کاری کۆریۆگرەفەر، بەڕێوەبەر و کاری نائاسایی ڕێکخەر
٢٠١٠ Ong Bak 3
٢٠١٣ Tom Yum Goong 2 کام
٢٠١٤ Skin Trade تۆنی ڤیتایاکول ئاڕاستەکردن بۆ دیڤیدی (DVD)
٢٠١٥ خێرا و تووڕە ٧ کەیت بۆ یەکەمینجار لە فیلمی بۆڵیوود دەردەکەوێت
SPL II: A Time For Consequences کای بۆ یەکەمینجار لە فیلمی ھۆنگ کۆنگ دەردەکەوێت
٢٠١٦ Never Back Down: No Surrender خۆی دەرکەوتنی کورت
٢٠١٧ XXX: Return of Xander Cage تالۆن
Paradox تاک
Gong Shou Dao مامۆستا جا فیلمی کورت
٢٠١٨ Master Z: The Ip Man Legacy سادی جەنگاوەرەکە
٢٠١٩ Triple Threat پایو پەخشکردن لەسەر نێتفلیکس
٢٠٢٠ Monster Hunter ڕاوچییەکە قۆناغی دوای بەرھەمھێنان
Detective Chinatown 3
تی بی ئەی(TBA) Jiu Jitsu فلیم دەگرێت
تی بی ئەی(TBA) A Man Will Rise ناتەواو؛ دەرھێنەر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Twitch Film, suney maswiti Malawian
    //twitchfilm.net/news/2010/05/ong-bak-star-tony-jaa-joins-the-monkhood.php ONG BAK Star Tony Jaa Joins The Monkhood.] 28 May 2010.
  2. ^ Cavagna, Carlo. "Profile & Interview: Tony Jaa". AboutFilm. Archived from the original on 2005-02-21. Retrieved 2011-09-12. ٢١ی شوباتی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Graceffo, Antonio (4 November 2013). "Searching for Tony Jaa: The Hottest Martial Arts Movie Star Since Jackie Chan and Jet Li (Part 1)". Black Belt magazine. Archived from the original on June 23, 2016. Retrieved 6 November 2015. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Perrin, Andrew (18 October 2004). "Hitting the big time" ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Time.
  5. ^ Perrin, Andrew (18 October 2004). "Quotes of the Day"(Dead link) Archive Copy

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]