تۆم ھۆڵاند
تۆم ھۆڵەند | |
---|---|
Tom Holland | |
لەدایکبوون | تۆماس ستانلی ھۆڵەند ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦ |
پەروەردە | قوتابخانەی BRIT |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٦–ئێستا |
باوان |
|
تۆماس ستانلی ھۆڵاند (بە ئینگلیزی: Tom Holland؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦)[١] ئەکتەرێکی ئینگلیزییە. دەرچووی قوتابخانەی BRITە لە لەندەن. دەستی بە پیشەی نواندن کردووە لە ڕۆڵێکی شانۆییدا لە موزیکاڵی Billy Elliot لە شانۆی وێست ئێندی لەندەن لە ٢٠٠٨ەوە بۆ ٢٠١٠. بەھۆی ڕۆڵ سەرەکی لە فیلمی The Impossible (٢٠١٢)دا ناوبانگی زیاتری دەرکرد، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەن بۆ باشترین نواندنکاری لاوی ساڵ.
ھۆڵەند ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بەھۆی ڕۆڵی پیاوی جاڵجاڵۆکە لە فیلمە سوپەرھیرۆکانی Captain America: Civil War (٢٠١٦)، Spider-Man: Homecoming (٢٠١٧)، Avengers: Infinity War (٢٠١٨)، Avengers: Endgame (٢٠١٩)، و Spider-Man: Far From Home (٢٠١٩).
لە ٢٠١٧دا، ھۆڵەند خەڵاتی بافتای وەرگرت بۆ ئەستێرەی تازە ھەڵکەوتوو.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ھۆڵەند لە ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦[٢] لە کینگستن ئەپۆن تەیمز، لەندەن،[٣] بە کوڕی وێنەگر نیکۆلا «نیکی» ئێلیزابێت (née فرۆست) و کۆمێدیان و نووسەر دۆمینیک ھۆڵەند.[٤][٥] نەنک و باپیری بەرەی باوکی لە ئایڵ ئۆف مان و تیپێراری لە ئیرلەند لەدایکبوون.[٦][٧] سێ برای بچووکتری ھەن: دووانەکان ھاری و سام (لەدایکبووی ١٩٩٩) و پاتریک «پادی» (لەدایکبووی ٢٠٠٤).[٤][٨]
ھۆڵەند لە قوتابخانەی دۆنھێدی ئامادەیی کاتۆلیکی خوێندوویەتی لە ویبمڵدۆن لە باشووری ڕۆژئاوای لەندەن،[٩] و دواتر لە کۆلێژی ویمبڵدۆن خوێندوویەتی کە خۆبەخشانە دامەزراوە، تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. ھۆڵەند وتی کە بەھۆی سەماکردنەوە لە قوتابخانەکە گاڵتە و سووکایەتی پێکراوە.[١٠] دوای کۆلیژی ویمبڵدۆن چووە قوتابخانەی BRITی ھونەر و تەکنەلۆژیا لە کرۆیدۆن.[٥] ھۆڵەند لە کاتی نواندن لە موزیکاڵی Billy Elliotدا بۆ یەکەم جار فێری جیمناستیک بوو.[١١] لە کۆتایییەکانی نەوجەوانیدا، کە چالاکی نەبوو لە نواندندا، ھۆڵەند لە قوتابخانەیەکی دارتاشی دەیخوێند کە لە کاردیف، وێڵز بوو.[١٢]
ژیانی پیشەگەری
[دەستکاری]ھۆڵان دەستی بە سەماکردن لەپۆلی تایبەت بە ھیپ پۆپ لە قوتابخانەی نیفتی فیت لە ویمبڵدن. کەوا ئەمەش سەرنجی ھەندێ کەسی ڕاکێشا و بۆیە بانگھێشترا بۆ ڕۆڵی بیڵی ئێلیەت لە شانۆی بیڵی ئیلیەتدا لە ساڵی ٢٠٠٦.
دوای دوو ساڵ ڕاھێنان، لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٨، ھۆڵاند شانۆگەری بیڵی ئیلیەتی ئەنجام دا و ستایشێکی زۆر کرا بۆ کارەکانی. ئەمە جگە لە گەڕانەوەی جارێکی دیکە بۆ ڕۆڵی بیلی ئیلیەت لەیادی ٥ ساڵەی شانۆکە لە ساڵی ٢٠١٠.
سینەما
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١١، تۆم ڕۆلی دەنگی بەڕێوبەر شۆی وەرگرت لە وەشانی بەڕیتانی ئەنیمی یابانی "Arietty".
یەکەم فیلمی ھۆڵاند فیلمی "The Impossible" بوو لەپاڵ ئاکتەر ئیوان مکرێگەر. کەوا ئەم فیلمە بەخاڵێکی وەچەرخان بۆ ھۆڵاند دادەنرێت چونکە بەھۆیەوە ناسرا، کاتێک فیلمەکە داھاتی ١٨٠ میلیۆن دۆلار بوو و تۆم پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی باشترین ئاکتەری تازە دەرکەوتوو.
ھۆڵاند ڕۆلی ئایسەکی وەرگرت لەزنجیرەی درامای How I Live Now کەوا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە بەڕیتانیا دەردەچوو لەپاڵ خانمە ئاکتەر سایرۆزی ڕۆنان. لە ساڵی ٢٠١٥ تۆم بەشداری فیلمی In The Heart of The Seaی کرد کەوا دەرھێنەری مەزن ڕۆن ھاوارد کاری دەرھێنانی بۆکرد. ھەروەھا لەپاڵ ئاکتەر جۆ کینامان بەشداربوو لەفیلمی Edge of Winter.
لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥، تۆم وەک سایدەرمان ڕاگەیندرا و یەکەم دەرکەوتنی لەفیلمی کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی بوو کەوا داھاتی فیلمەکە نزیکەی یەک میلیارد دۆلار بوو.
لە ساڵی ٢٠١٧، تۆم لەپاڵ ئاکتەر چارلی ھەنام بەشداربوو لەفیلمی دراما و سەرکێشی "The Lost City of Z" کەوا ئەویش بەھەمان شێوە جێگای ڕەزامەندی ڕەخنەگران و بینەران بوو. لەھەمان ساڵدا و لە ٧ی تەممووزی تۆم گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی سپایدەرمان لەفیلمی سپایدەرمان: گەڕانەوە بۆ نیشتمان. کەوا تۆم بەگشتی ستایش کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و نواندنەکەیان بەرز نرخاند.
کارەکانی داھاتووی
[دەستکاری]ھۆلاند دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی نوێی تۆڵەسێنەرەوەکان ئەویش Avengers:Infinity Wars و بەشی دووەمیشی، کەوا ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دەردەچن، ھەروەھا بەشی دووەمی سپایدەرمان کەوا بۆ ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ دانراوە. ھۆڵاند لەئێستادا گرێبەستێکی شەش فیلمی لەگە ماڕڤڵ ھەیە.
ھەروەھا وابڕیارە ڕۆلی ساموێل ئینسەڵ بگێڕێ لە فیلمی The Current War کەوا لەمانگی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەردەچێت. گەروەگا لەگەڵ خانمە ئاکتەر دەیزی ڕیدڵی بەشداری فیلمی Chaos Walking دەکات. ئەمە جگە لەوەی تۆم ڕۆڵی نەیثن درەیکی لاو دەبینێ لەفیلمەکانی ئەنچارتد کەوا چیڕۆکەکانی لە یارییەکە وەرگیراون.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ھۆڵاند لە کینگستن ئەپۆن ثەیمس لە لەندەن نیشتەجێیە، لە نزیک ماڵی دایک و باوکی و براکانی.[١٣] سەگێکی شینی لە جۆری ستافۆردشیر بوڵ تێریەری ھەیە بە ناوی تێسا.[١٤] لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە.[١٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا، ھۆڵاند بە جلی یانەی ئارسناڵەوە بینرا لە وتارێکی ڕۆژنامەی دەیلی میرەر، کە زۆربەی خەڵک بە ھاندەری یانەکەیان دانا.[١٦] ھەر چۆنێک بێت، لە ڤیدیۆیەکی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە بەرھەمھێنانی گۆڤاری GQ، کە لە کەناڵی یووتیووبەکەیان بڵاوکرایەوە، ھۆڵاند ئاشکرایکرد کە ھاندەری یانەکە نییە.[١١]
لەگەڵ ھەر سێ براکانی تریدا، ھۆڵاند سپۆنسەر بۆ The Brothers Trust دەکات، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازیی بەریتانییە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ چەندان ھۆکاری خێرخوازی.[١٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Profile, tribute.ca; accessed 24 June 2015.
- ^ «Famous birthdays for June 1: Tom Holland, Heidi Klum». UPI. 1 June 2018. لە 31 May 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Person Details for Thomas Stanley Holland, "England and Wales Birth Registration Index, 1837-2008" — FamilySearch.org». familysearch.org. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا "Meet Tom Holland... the 16-year-old star of The Impossible" 1 July 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., standard.co.uk, 20 December 2012.
- ^ ئ ا "Schoolboy actor Tom Holland finds himself in Oscar contention for role in tsunami drama" 25 May 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., The Scotsman, 21 December 2012.
- ^ «Richard and Margaret Povey of Jersey, Channel Islands, UK: Information about Thomas Stanley Holland». Familytreemaker.genealogy.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Byrne، John (28 June 2017). «Spider-Man star Tom Holland is proud of his Irish roots». RTÉ News. لە 12 July 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 1 July 2017 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ "Holland and Pflueger Are West End's Two New 'Billy Elliots'", BroadwayWorld.com, 28 August 2008.
- ^ "Tom Holland to play Billy Elliot" 23 July 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., donhead.org.uk; accessed 22 September 2014.
- ^ «Spider-Man Homecoming Tom Holland Talks Being Bullied». لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Tom Holland Goes Undercover on Reddit, YouTube and Twitter | GQ (YouTube) (بە English). GQ. 3 September 2019. لە 5 September 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 4 September 2019 ھێنراوە.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ How Tom Holland Drunkenly Saved Spider-Man (بە ئینگلیزی)، لە 5 December 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە 6 December 2019 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Johnson، Zach (١٠ی ئایاری ٢٠١٧). «Tom Holland's Mom Tricks Him Into Staying Close to Home». E!. E! Entertainment Television, LLC. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Desta، Yohana (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «5 things to know about your new Spider-Man: Tom Holland». Mashable. Ziff Davis, LLC. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Holland، Dominic (٢٦ی شوباتی ٢٠١٤). «Dyslexia is in the news…». DominicHolland.co.uk. MMB Creative. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Jefferies، Mark (24 June 2015). «Meet new Spider-Man Tom Holland: Arsenal-loving, free-running teenager who lives at home - and is set to become a household name». Daily Mirror. MGN Limited. لە 26 June 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 September 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «The Brothers Trust». www.thebrotherstrust.org. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
خوێندنەوەی زیاتر
[دەستکاری]- Holland، Dominic (2017). Eclipsed: How Tom Holland Eclipsed His 'Celebrity' Dad (بە ئینگلیزی). [١] ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆم ھۆڵاند تێدایە. |
- تۆم ھۆڵاند لە ئاژانسی بەھرە و نووسینی کەرتیس براون
- تۆم ھۆڵاند لە ئۆڵمووڤی
- تۆم ھۆڵاند لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- تۆم ھۆڵاند لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- تۆم ھۆڵاند لە تویتەر
- تۆم ھۆڵاند لە ئینستاگرام
- The Brothers Trust
- کارەکان لەلایەن یان دەربارەی تۆم ھۆڵاند لە کتێبخانەکان (کەتەلۆگی WorldCat)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- Twitter username جیاواز لە ویکیدراوە
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٩٦
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دیسلێکسیان هەیە
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- ئەو ئەکتەرانەی کە تووشی ناڕێکی خوێندنەوە بوونە
- کەسایەتییە بەڕیتانییەکان بە ڕەگەز ئێرلەندی