تۆرباینی ھەڵمی
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
تۆڕبینی ھەڵمی ئامرازێکە کە وزەی گەرمی لە ھەڵمی پەستێنراو دەردەھێنێ و بەکاری دێنێ بۆ کردنی کردارێکی میکانیکی لەسەر شەفتی خولاوە ئەو دەرخستنە ھاوچەرخە داھێنرا لە لایەن چارڵز پارسۆنز لە ١٨٨٤
تۆڕبینی ھەڵمی شێوەیەکە لە بزوێنەری گەرمی کە ئەو چاکسازییە دادەڕێژێت لە ناو چوستی داینەمیکی گەرمی لە بەکارھێنانی چەند قۆناغێک لە ناو فراوانبونی ھەلمەکە کە لە ئەنجامدا زیاتر نزیک دەبێتەوە لە پڕۆسەی فراوانبونی نمونەیی. لەبەر ئەوەی تۆڕبینەکە جولەی خولاوە بەرھەم دێنێت . کە بە تایبەتی دەگونجی بۆ ئیشپێکردنی مۆلیدەی کارەبایی. لە ٨٥٪ مۆلیدە کارەباییەکانی ولایەتە یەکگرتوەکان ئەمریکا لە ٢٠١٤ بە پەرەکەی ھەلمی کار دەکەن
مێژوو
[دەستکاری]یەکەم ئامراز کە ئاشکرا کرا وەکو تۆڕبینی ھەڵمی زیاتر بە یارییەکی منالان دەچوو. ئاۆلیپلی کلاسیک ناسێندرا لە سەدەی یەکەم لە لایەن پاڵەوانی ئەلێکساندریا لە ڕۆمانی میسڕی. لە ١٥٥١ تاقی-ئەلدین لە عوسمانی میسڕ تۆڕبینی ھەڵمی ناساند لەگەڵ بەکارھێنانێکی گونجاو کە بریتیبو لە خولانەوەی مریشکی برژاو. تۆڕبینی ھەڵمی لە لایەن جیۆڤانی برانکای ئیتالی و جۆن ویلکینزیش ناسێندرا لە ئینگلتەرا لە ١٦٤٨. ئەو ئامرازانەی لە لایەن تاقی-ئەلدین و ویلکینز ناسێندران ئێستا بە جەگی ھەڵمی دەناسێندرێن. لە ١٦٧٢ تۆڕبینی ھەڵمی پاڵنەری سەیارە دیزاین کرا لە لایەن فێردیناند ڤێربیست. چەندین دانە لەو سەیارەیە بەرھەمھێندرا لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ لە لایەن میکانیکێکی ئەڵمانی نەزانراو
تۆڕبینی ھەڵمی ھاوچەرخ داھێندرا لە لایەن چارڵز پارسۆنز کە یەکەم نمونەی بریتیبوو لە بەستانی دینەمۆیەک کە ٧٫٥ کیلۆوات (١٠٫١ ھێزی ئەسپ) ی بەرھەم دەھێنا. داھێنانەکەی تۆڕبینی ھەڵمی پارسۆنز ھەرزان بوو و کارەبایەکی زۆری بەرھەم دەھێناو و بوە شۆرشێک بۆ گواستنەوەی سەربازی دەریایی و شەڕوشۆڕی ئاوی.
ژمارەی تۆڕبینە جیاوازەکانی تر کە گەشەیان پێ دراوە لەگەل ھەڵم بە چوستی کار دەکا. دێ لاڤەل تۆڕبین کە داھێندرا لە لایەن گوستاڤ دێ لاڤەل ھەڵمەکەی تاو دەدا تا زۆرترین خێرایی پێش ئیشپێکردنی دژی پەروانەی تۆڕبینەکە.
تۆڕبینە پەڵنەرەکەی دێ لاڤەل سادەتربوو و ھەرزانتریشبوو و پێویستی بە پاژەی پەستان نەبوو و دەیتوانی لەگەل ھەموو جۆرە پەستانێک کار بکات بەڵام چوستی کەمتر بوو
پیشەسازی
[دەستکاری]لە ڕۆژگاری ئێستادا پیشەسازی تۆڕبیبی ھەڵمی لە لایەن چینییە کەلوپەلە گەورە دروستکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە. (ھاربین ئیلیکتریک، شەنگەھای ئیلیکتریک، دۆنگفانگ ئیلیکتریک) سێ بەناو بانگترین دروستکەری کەلوپەلی گەورەن لە چین.
بە یەکەوە زۆرترین فرۆشی تۆڕبینی ھەڵمیان ھەیە لەسەر ئاستی جیھانی بەپێی مەڵپەڕی پلاتس لە ٢٠٠٩–٢٠١٠.
فیرم فۆست و سۆلیڤان ڕاوێژیان لەسەر ئەوە کردوە کە پیشەسازی تۆڕبینی ھەڵم زیاتر دەچەسپێ لە ٢٠٢٠ لە لایەن پیشەسازە بەھێزەکانی چینییەکان چونکە پیشەسازییەکانیان زیاتر دەبێ لە دەرەوەی چین.
جۆرەکان
[دەستکاری]تۆڕبینی ھەڵمی بە چەند قەبارەیەکی جیاواز بەرھەم دێت کە ھەیە کەمتر لە یەک ھێزی ئەسپ بەرھەم دێنێت
تۆڕبینەکان زیاتر بەکار دێت بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا
لێرەدا چەند پۆلیێن کردنێک ھەیە بۆ تۆڕبینی ھەڵمی
پەڕ و ستەیج دیزاین
[دەستکاری]پەڕەکانی تۆڕبین پێک ھاتوە لە دوو بەشی سەرەکی، پەڕە و نۆزڵ.
پەڕەکان بە گشتی دەجوڵێن بە ھۆی بەرکەوتنی ھەڵمەکە پێیاندا و لە یەک خاڵ یەکتر ناگرنەوە
لە ئەنجامدا خێرایی ھەڵمەکە کەم دەکا بەڵام پەستان کەم ناکا لە کاتێکدا ھەڵمەکە بە ناو پەڕەکاندا دەجولێ. ھەر تۆڕبینێک پێکھاتبێت لە پوڕەی یەک لە دوای یەک و نۆزڵی جێگیر کراو پێی دەڵێن تۆڕبینی پاڵنەر، بڕاون -کێرتس تۆڕبین.
نۆزڵەکان وەکو پەڕەکان بە دیار دەکەون بەڵام لە یەک خاڵ یەکتر دەگرنەوە نزیک شوێنی چونە دەرەوە،
لە ئەنجامدا پەستان کەم دەکا و خێرایی زیاد دەکا لە کاتێکدا ھەڵمەکە بە ناو نۆزڵەکاندا دەجوڵێ.
نۆزڵەکان دەجوڵێن بە ھۆی بەریەکەوتنی ھەڵمەکە پێیاندا و بە ھۆی کاردانەوەی بۆ خێرایی ھەڵمەکە لە خاڵی دەرچوون، ھەر تۆڕبینێک پێکھاتبێت لە نۆزڵی جوڵاوی یەک لە دوای یەک لەگەڵ نۆزڵی جێگیرکراو پێی دەڵێن ڕیاکشن تۆڕبین، پارسۆنز تۆڕبین.
تۆڕبینە خەستکەرەوەکان زیاتر لە وێستگە کارەباییەکان دەبینرێن، ئەو تۆڕبینانە ھەڵمی لە گیزەر وەردەگرن دەریدەدەنە خەستکەرەوە، ھەڵمی دەردراو لە پەستانێکە لە خوار پەستانی ئەتمۆسفیرە، بە کەمی لە دۆخی جیڕی دایە.
تۆڕبینی خەستنەکەرەوە یان پەستانی دواوە بە گشتی بە کاردێت لۆ ئەو بەکارھێنانانەی پرۆسەی ھەڵمی کە ھەڵمەکە بۆ چەن مەبەستێک بە کار دێت پاش دەردانە دەرەوەی لە تۆڕبینەکە، پەستانی ئەگزۆز کۆنتڕۆل دەکرێ لە لایەن ڤاڵڤی ڕێکخەر تا بگونجێ لەگەل ئەو پێویستییەی کە پڕۆسەی پەستانی ھەڵم دەیەوێ، ئەوانە زیاتر لە پاڵاوتنگاکان و ناوچە گەرمەکان کارگەی کاغەز دەبینرێن.
تۆڕبینی دووبارە گەرمکەرەوەش بە تایبەتی لە وێستگە کارەباییەکاندا بەکاردێن. لە تۆڕبینی دووبارە گەرمکەرەوەو ھەڵمەکە دەردەچێ لە ناوچەی پەستان بەرزی تۆڕبین و دەگەڕێتەوەو ناو گیزەر کاتێک گەرمایەکی زۆری دەدرێتێ، پاشان ھەڵمەکە دەگەڕێتەوە ناو ناوچەیەکی پەستان مامناوەندی تۆڕبینەکە و بەردەوام دەبێت لە فراوانبونەکە. بەکارھێنانی دووبارە گەرمکردنەوەو لە ھەر سوڕێک بەرھەمی ئیش زیاد دەکا لە ناو تۆڕبینەکە و ھەروەھا فراوان بونەکە دەگاتە کۆتای پێش ئەوەی ھاڵمەکە خەستبێتەوە و داخورانی پەڕەکان لە کۆتا ڕیز کەم دەکا تا کەمترین. زۆرترین ژمارەی دووبارە گەرمکەرەوەکان لە یەک سوڕ بریتییە لە دوو. چونکە ئەو خەرجییەی لە زۆر گەرمکردنی ھەڵمەکە خەررج دەکرێ زیاد کردنی بەرھەمی ئیش لە تۆڕبین لە کار دەخات.
جۆری تۆربینی دەرھێنەر باون لە ناو بەکارھێنانەکان، لە ناو یەکێک لە جۆری تۆڕبینی دەرھێنەر، ھەڵم ئازاد دەبێت لە قۆناغە جیاوازەکانی تۆڕبین و بەکاردێت بۆ پێویستییەکانی پڕۆسەی پیشەسازی یان دەنێردرێتە گیزەر تا چوستی ھەموو سوڕەکە زیاد بکات، لەوانەیە تەوژمە دەەھێنراوەکان کۆنتڕوڵ بکرێت بە ڤالڤ، یان بەبێ کۆنتڕۆلکراوی بە جێدەھێڵدرێت، ھەڵمی دەرھێنراو دەبێتە ھۆی بە فیڕۆدانی وزە لە قۆناغی داونستریمی تۆڕبینەکە.
تۆڕبینی ھاندەر ھەڵمێکی پەستان نزم بەرھەم دێنێت لە قۆناغی ناوەندی تا ھێزێکی زیاترمان بداتێ.
داپۆشەر یان ئامادەکارییەکانی شەفت
[دەستکاری]ئەو ئامادەکاریانە پێکدێت لە تاکێک داپۆشەر، تۆڕبینەکانی تێکەڵەی تاندەم لەگەل تێکەڵەی یەکتربڕ. پارچەکانی تاکە داپۆشەر سادەترین شێوازیان لە کاتێک کە تاکە داپۆشەر و شەفت پێکەوەو دەبەسترێن بە مۆلیدە، تێکەڵەی تاندەم بەکاردێت لە کاتێک دوو داپۆشەر یان زیاتر ڕاستەوخۆ پێکەوە دەبسترێن بۆ ئیش پێکردنی تاکێک مۆلیدە، ئامادەکارییەکانی تۆڕبینی تێکەڵەی یەکتربڕ دوو شەفت یان زیاتر پیشان دەدا کە لەسەر یەک ھێڵ نین و دوو مۆلیدە یان زیاتر ئیش پێدەکەن کە ھەر یەکەو بە خێراییەکی جیاواز ئیش دەکەن. تۆڕبینی تێکەڵەی یەکتربڕ بە ئاسایی لە بەکارھێنانە گەورەکان بەکاردێ. دامەزراندنی ناڤاڵی ١٩٣٠–١٩٦٠ ڕوونکراوەتەوە لە خوارەوە، ئەوەمان نیشان دەدا کە تۆڕبینی پەستان بەرز - نزم گێڕی کەمکەرەوەی سادە ئیش پێ دەکا، لەگەڵ تۆڕبینی گەشتی ئاوی لەسەر یەک تۆڕبیینی پەستان بەرز.
دوو - تەوژمی خولاوە
[دەستکاری]ھەڵمی جوڵاو لێکەوتە و فڕێدانی تەوەرەیی دەبەخشێ بەڵام فڕێدانی تەوەرەی لە ناو تۆڕبینی سادەدا دژ نییە، بۆ ئەوەی درێژە بە ڕاستی ئارەستەی خولانەوە بدەین و ھاوسەنگی بکەین، ئەو ھێزە پێویستە بەرھەڵستی ھێزێکی دژی خۆی بکا، فڕێدانی بیرینگ دەتوانرێت لە شەفتی بیرینگ بەکار بێت، خولاوەکە دەتوانێت دەمی پستۆن بەکار بێنێت ، دەتوانرێت دەبڵ-تەوژم بچێتە ناوەندی شەفتەکە و بێتە دەرەوە لە ھەردوو دەرچەکە، یاخود تێکەڵەیەک لە ھەموو ئەوانە، لە دەبڵ تەوژمی خولاوە پەڕەکان لە ھەر نیوێکدا ڕوویان دژی یەکتر دەکەن بۆیە ھێزە تەوەرەییەکان یەکتری لە ناو دەبەن بەڵام ھێزە لێکەوتەکان بە یەکەوە کار دەکەن، وە ھەروەھا ئەو دیزاینەی خولاوە پێشی دەڵێن دوو-تەوژم، دەبڵ تەوژمی تەوەرەیی یان دەبڵ ئەگزۆز، ئەو ئامادەکارییە باوە لە ناو داپۆشەری پەستان نزم لە تۆڕبینی تێکەڵە
بنەماکانی کارپێکردن و شێوەکاری
[دەستکاری]تۆڕبینی ھەڵمی نموونەیی وا ڕەچاودەکرێ کە پڕۆسەیەکی ئایسێنترۆپیک بێت، یاخود پڕۆسەی ئینترۆپی نەگۆڕ، کە ئینتڕۆپی ئەو ھەڵمەی کە دێتە ناو تۆڕبینەکە یەکسانە بەو ئینتڕۆپییەی کە تۆڕبینەکە جێدێڵێ، ھیچ تۆڕبینێکی ھەڵمی بە تەواوەتی ئایسێنترۆپیک نییە، بە ھەرحاڵ چوستی ئایسێنتڕۆپیکێکی ئاسایی لە نێوان(٢٠–٩٠٪)یە بە گوێرەی ئەو بەکارھێنانانەی تۆڕبینەکە، ناوەوی تۆڕبین چەندین تاقمی پەڕەو و بەکێت دەگرێتەوە، یەک تاقم لە پەڕەی جێگیر بەستراوە بە داپۆشەر و یەک تاقم لە پەڕەی خولاوە بەستراوە بە شەفتەکە، تاقمەکان ئینتەرمێش دەکەن لەگەل کەمترین کلیریانسی دیاریکراو، لەگەڵ قەبارە و شێوەی تاقمەکان چوستی فراوانبونی ھەڵمەکە جیاواز دەبێت لە ھەر قۆناغێک.
تۆڕبینی پاڵنەر
[دەستکاری]تۆڕبینی پاڵنەر نۆزڵێکی جێگیرکراوی ھەیە کە تەوژمی ھەڵمەکە دەباتە خێراییەکی زۆری ھاوێژەر، ئەو ھاوێشتنە پێکدێت لە جووڵە وزەیەکی بایەخدار کە دەگۆڕێ بۆ خولاندنەوەی شەفت بە بەکێتێک وەکو- شێوە پەڕی خولاوە، کە ھاوێشتی ھەڵمەکە ئارەستەی گۆڕا، پەستان نزم دەبێتەوە بە تەنھا لەسەر پەڕەی جێگیر، لەگەل زیادکردنی نێت لە خێرایی ھەڵمەکە لە ھەر قۆناغێک،
کاتێک تەوژمی ھەڵمەکە بە ناو نۆزڵدا دەڕوا پەستانەکەی نزم دەبێتەوە لە پەستانی دەروازە تاکو پەستانی دەرچە،
(پەستانی ئەتمۆسفیر یاخود بە گشتی بۆشای خەستکەرەوە)، بەھۆی ئەو ڕێژە زۆرەی فراوانبوونی ھەڵمەکە، ھەڵمەکە لە نۆزڵەکە دەچێتە دەرەوە بە خیراییەکی یەگجار زۆر، ئەو ھەڵمەی کە پەڕەی جوڵاوو بەجێدێڵی بەشێکی گەورەی لەو زۆرترین خێراییە ھەیە کاتێک ھەڵمەکە نۆزڵەکە جێدێڵێت، ئەو وزەیەی کە بە فیڕۆ دەڕوا بەھۆی زۆری خێرایی چونەدەرەوە بە گشتی پێی دەڵێن ھەڵگرتن لەسەر خێرایی یاخود بەجێھێشتنی بەفیڕۆدان.
تۆڕبینی کاردانەوە
[دەستکاری]لە تۆڕبینی کاردانەوەدا، پەڕە خوولێنەرەکان خۆیان ڕێکدەخەن بۆ پێکھێنانی نۆزڵی یەکگرتوو، ئەو جۆرەی تۆڕبین ئەو ھێزی کاردانەوەیە بەکاردێنێ کە دروست بووە لە کاتی تاودانی ھەڵمەکە بە ناو نۆزڵدا کە پێکھێنراوە بە خولێنەر، ھەڵمەکە دەنێردرێتە سەر خوولێنەرەکە بە پەروانە جێگیرکراوەکان لە ستەیتۆر، ستەیتۆرەکە بەجێدێڵی وەکو ھاوێژەر کە ھەموو چێوەی بازنەی خوولێنەر پڕ دەکا، پاشان ھەڵمەکە ئاراستەکەی دەگۆڕێ و خێرای زیاد دەکا بە گوێرەی خێرایی پەڕەکان، پەستان نزم دەبێتەوە لەسەر خولێنەر و ستەیتۆر، لە کاتێک کە ھەڵمەکە تاودەدرێ بە ناو ستەیتۆر و خاو دەبێتەوە لە ناو خولێنەردا، بە نەگۆڕانی نێت لە خێرایی ھەڵمەکە لە قۆناغەکاندا، بەڵام بە کەمکردنەوەی پەستان و پلەی گەرمی ئیشی جێبەجێکراو پەرچ دەکاتەوە لە کاتی ئیشکردنی مۆتۆڕەکە.
ئیشپێکردن و چاککردنەوە
[دەستکاری]لەبەر ئەو پەستانە بەرزەی کە بەکاردێ لە سێرکتە ھەڵمییەکان و بەکارھێنانی ماددەکان، تۆڕبینە ھەڵمییەکان و بەرگەکانیان سستی پلەیەکی گەرمیان بەرزە، کاتێک تۆڕبینە ھەڵمەکان گەرم دەکەین بۆ کارپێکردن، دەمەوانە سەرەکییەکانی داخستنی ھەڵم خەتێکی تێپەڕاندنی ھەیە بۆ ئەوەی ڕێگا بە ھەڵمە زیادگەرمکراوەکە بدا بە ھێواشی بە ناو دەمەوانەکەدا تێپەڕ ببێت و خەتەکان گەرم بکات لە سیستەمی تۆڕبینەکە، ھەروەھا گێڕی سوڕاندن قۆرغدەبێت لە کاتێک کر گیچ ھەڵمێک نییە بۆ ئەوەی بە ھێواشی تۆڕبینەکە بسوڕێنێ، دوای یەکەم سوڕانی تۆڕبینەکە لەلایەن گێڕی سوڕاندن، کات دەدرێت بە خولێنەر بۆ ئەوەی ڕووێکی ڕاست وەربگرێت، پاشان گێڕی سوڕاندن قۆرغنابێت و ھەڵمەکە دەچێتە ناو تۆڕبینەکە، یەکەم جار بۆ پەڕەکانی دواوە دوای بۆ پەڕەکانی پێشەوە، بە ھێواشی تۆڕبینەکە دەجووڵێ لە ١٠–١٥رپم تاوەکو تۆڕبینەکە بە ھێواشی گەرم بێت، کرداری گەرمکردنی تۆڕبینە ھەڵمییە گەورەکان لەوانەیە دە کاتژمێر بخایەنێت. لە ئیشپێکردنی ئاسایی، ناھاوسەنگی خولێنەرەکە دەبێتە ھۆی لەرزین، ئەویش بەھۆی خوولانەوەیە بە خێراییەکی بەرز، لەوانەیە ببێتە ھۆی شکاندنی پەڕەکان، بۆ کەمکردنەوەی ئەو سەرکێشییە ھەوڵێکی زۆر دەدرێ بۆ ھاوسەنگ کردنی تۆڕبینەکە، ھەروەھا تۆڕبینەکان ھەڵمە جۆرە بەرزەکان بەکاردێنن، وەکو ھەڵمی زیادگەرمکراو (وشک) یاخود ھەڵمی تێر بە وشکییەکی زۆرەوە، ئەمەش ڕێگری دەکا لە داخورانی پەڕەکان کە بەھۆی ئاوی خەستکراو کە دەپڕژێتە ناو پەڕەکان دروست دەبێت، ھەروەھا ئاوی شل کە بە ناو پەڕەکاندا دەڕوا لەوانەیە زەرەر بە بیرینگی ھاوشتن بگەیەنێت لەسەر شەفتی تۆڕبینەکە، بۆ ڕێگری کردن لەمە، لەگەڵ کۆنتڕۆڵەکان و بەفڵەکان لە ناو گیزەر بۆ دڵنیا بوون لە جۆری بەرزی ھەڵمەکە، ئاوەڕۆی خەستکردنەوەش دانراوە بۆڕی ھەڵمەکان بۆ ناو تۆڕبین.
پێداویستییەکانی چاککردنەوە لە تۆڕبینی ھەڵمی ھاوچەرخ سادەن و خەرجیان کەمە (بە گشتی ٠٫٠٠٥دۆلار بۆ ھەر کیلۆواتێک) و ماوەی ئیشکردنیان لە ٥٠ ساڵ تێدەپەڕێت.
ڕێنوێنی خێرایی
[دەستکاری]کۆنتڕۆڵی تۆڕبین لەگەڵ گۆڤەرنۆڕێک پێویستە، تۆڕبینەکان پێویستە بە ھێواشی ھەڵبکرێن تاکو زیانەکان نەھێڵیت (وەکو نەوەکانی یەک بە یەکی تەزووی کارەبایی)، پێویستی بە کۆنتڕۆڵی خێرایی ورد ھەیە،
تاودانی کۆنتڕۆڵنەکراوی تۆڕبینی خولاوە دەتوانێت خێراییەی زۆر بە دەستبێنێ، کە دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە دەمەوانەی گۆڤەرنۆر و ثڕۆتڵ کە کۆنتڕۆلی تەوژمی ھەڵمەکە دەکەن لە تۆڕبین دابخرێن، ئەگەر ئەو دەمەوانانە ھەڵە بکەن تۆڕبینەکە بەردەوام دەبێت لە تاودان تاوەکو پار چەیەکی دەشکێ، زۆر بە خراپیش، تۆڕبینەکان گرانن بۆ بە دەستھێنانی پیشەسازییەکی ڕێک و ماددەیەکی تایبەت. لە کاتی کارکردنی ئاسایی و ھاوکات لەگەڵ تۆڕی کارەبایی، وێستگەکانی وزە بەڕێوە دەبرێن بە لە سەدا پێنجی کۆنتڕۆڵی خێرایی، ئەوەش ئەوە دەگەێەنێ کە خێرایی باری پڕ ١٠٠٪ و خێرایی ھیچ بار ٪١٠٥ ئەوە داواکراوە بۆ کارپێکردنی جێگیر لە تۆڕ بەبێ ئەوەی ھیچ وزەیەک بە فیڕۆ بدات، بە ئاسایی گۆڕانەکان لە خێرایی کەم بەھان، ڕێکخستنەکان لە وزەی دەرچوو دروست دەبن بە ھێواش زیادکردنی کەوانەی دڕووپ بە زیادکردنی پەستانی سپرینگ لەسەر سێنتریفوگال گۆڤەرنۆڕ، بە گشتی ئەوە سیستەمە داواکراوە سەرەتاییەکانی وێستگەکانی وزەن، لەبەر ئەوەی وێستگە کۆنەکان و تازەکان پێویستە گونجاو بن بۆ ھەر گۆڕانێکی لە ناکاوی فریکوێنسی بەبێ پشتبەستن بە پەیوەندییەکانی دەرە
داینەمیکی گەرمی لە تۆڕبینی ھەڵمی
[دەستکاری]تۆڕبینی ھەڵمی کار دەکات لەسەر ڕێسا سەرەتاییەکانی داینەمیکی گەرمی بە بەکار ھێنانی بەشی ٣–٤ لە سوڕی ڕانکن پشان دراوە لە ھێڵکاری تەنیشت.
ھەڵمی ھەرەگەرمی (یان ھەڵمی وشکی تێر) گیزەرەکە بەجێ دێڵی لە پەستانەکی بەرز و پلەیەکی گەرمی بەرز، لە کاتی چونە ناو تۆڕبین ھەڵمەکە جووڵە وزەیەک بە دەست دێنێت بە بەناوداڕۆیشتنی نۆزڵ(نۆزڵی جێگیرکراو لە تۆڕبینی جۆری پاڵنەر یان پەڕی جێگیرکراو لە تۆڕبینی جۆری کاردانەوە)، کاتێک ھەڵمەکە نۆزڵەکە بەجێ دێڵیت ئەوا بە زۆرترین خێرایی بە ڕووی پەڕەکانی خولاوەی تۆڕبین دەجووڵێ، ھێزێک دروست دەبێت لەسەر پەڕەکان بەھۆی ئەو پەستانەی کە ھەڵمەکە دروستی دەکات لەسەر پەڕەکان کە وادەکات بجووڵێن، مۆلیدە یان ھەر ئامێرێکی تر دەتوانرێت لەسەر شەفتەکە دابنرێت، ئەو وزەیەی کە ھەڵمەکە ھەیبوو ێستا دەتوانرێت ھەڵبگیرێت و بەکاربێت، ھەڵمەکە تۆڕبینەکە بەجێدێڵێت وەکو ھەڵمی تێر (یان تێکەڵەی شل - ھەڵم) لە پەستان و پلە گەرمییەکی نزمتر لەو کاتەی کە ھاتە ناوەوە پاشان دەنێردرێتە خەستکەرەوە بۆ ئەوەی سارد ببتەوە، یاسای یەکەم پێمان دەڵێت کە چەند ئیش بەرھەمدێت لە ھەر یەکەیەکی بارستایی، وای دادەنێین کە ھیچ گەرمییەک ناچێتە دەرەوە و گۆڕان لە جووڵە وزە و ماتە وزە پشت گوێ خراوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو گۆڕانەی لە ئینثالپی دیاریکراو ڕوودەدات
ئیشپێکردنی ڕاستەوخۆ
[دەستکاری]وێستگەکانی وزەی کارەبا تۆڕبیینی ھەڵمی گەورە بەکار دێنن کە مۆلیدەی کارەبایی ئیش پێ دەکا بۆ بەرھەم ھێنانی زۆربەی کارەبای جیھان (نزیکەی لە ٨٠٪)،
گەیشتن بەو تۆڕبینی ھەڵمە گەورانە وێستگەی-ناوەندی بەرھەمھێنانی کرداری کارەبای دروست کرد. لەو کاتەوەی کە بزوێنەری ھەڵمی ئاڵوگۆڕ زۆر قەبارەیان گەورە بووە و کار دەکات لە خێراییەکی کەم، زۆربەی وێستگەکانی ناوەندی وێستگەی وزەی سووتەمەنی فۆسیڵ و وێستگەی وزەی ناوەکین، زۆربەی دامەزراوەکان ھەڵمی گیۆثێرمال یاخود وزەی خۆری کۆکراوە بەکار دێنن بۆ دروستکردنی ھەڵم، تۆڕبینی گەڵمی دەشتوانێت ڕاستەوخۆ سێبتریفوگال پەمپ، وەکو فیدواتەر پەمپ لە وێستگەی وزەی گەرمی. تۆڕبینەکان بەکاردێن بۆ بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبا زۆربەیان ڕاستەوخۆ جووت کراون بە مۆلیدەکەیان، کە مۆلیدەکە پێویستە بسوڕێ بە خێراییەکی نەگۆڕ بە گوێرەی فریکوێنسی سیستەمی وزەی کارەباکە، باوترین خێرایی ٣٠٠٠رپم بۆ ٥٠ھێرتز لەگەڵ ٣٦٠٠رپم بۆ ٦٠ھێرتز، لەوکاتەی ڕاکتەرەکانی ناوەکی سنوری پلەی گەرمیان کەمترە لە وێستگەی فۆسیڵی سووتێنراو، لەگەڵ جۆری خراپتری ھەڵم، مۆلیدەی تۆڕبینەکان وا ڕێکخراون کە نیوەی ئەو خێراییە کار پێ بکەن بەڵام لەگەڵ چوار-پۆڵ مۆلیدە، بۆ کەمکردنەوەی داخورانی پەڕی تۆڕبینەکان
جووڵانی ژێرئاوەکان
[دەستکاری]
لە کەشتییە ھەڵمییەکاندا، خاڵەباشەکانی تۆڕبینی ھەڵمی لەسەر بزوێنەری ئاڵوگۆڕ قەبارەیان بچووکە، چاککردنەوەی کەمتر، کێشی کەمتر، لەرزینی کەمتر، تۆڕبینی ھەڵمی لە کاتانە چوستە کاتێک ڕپم لە ھەزارەکانە، لە کاتێکدا کاریگەرترین دیزاینی پەروانە بۆ خێرایی خوار ٣٠٠رپم، بەم شێوەیە گێڕی کەمکردنەوەی ورد پێویستە کەشتییە تازەکان لە جەنگی جیھانی یەکەم، وەکو تۆڕبینیا کە ئیش پێکردنی ڕاستەوخۆی ھەیە لە تۆڕبینی ھەڵمی بۆ شافتی پەروانە، دانەیەکی تر، تۆڕبۆ-کارەبا بڵاوکەرەوە، کە مۆلیدەیەکی کارەبایی ئیش دەکا بە تۆڕبینەکی خێرای بەرز کە بەکاردێت بۆ ئیش پێکردنی یەک یان زیاتر مۆتۆڕی کارەبایی خێرایی نزم کە بەستراوە بە شەفتی پەروانە، تۆڕبۆ-کارەبا ئیشپێکەر زۆرترین بەکارھێنانی ھەبووە لە کەشتییەجەنگییە ئەمەریکییەکان لە جەنگی جیھانی یەکەم و لە تیپی سەربازی گوێزەرەوە و ماس-پرۆدەکشن، خەرجی زیاتر لە تۆڕبینەکان لەگەڵ گێڕی ھاوبەش یان مۆلیدە/مۆتۆڕ جێگیرکراوە بە پێویستییەکی چاکردنەوەی کەمتر لەگەڵ قەبارەیەکی بچووکتری تۆڕبینەکان کاتێک بەراوردی دەکەین بە بزوێنەری ئاڵوگۆڕ و ھەبوونی ھەمان ھێز، ھەروەھا سووتەمەنییەکە خەرجی زیاترە لە سووتەمەنی بزوێنەری دیزڵ چونکە تۆڕبینی ھەڵمی چوستی گەرمییەکەی کەمترە، بۆ کەمکردنەوەی خەرجی سووتەمەنی چوستی گەرمی ھەردوو بزوێنەرەکە زیاد کراوە بە تێپەڕبوونی ساڵەکان.
پەرەسەندنی زووەکان
[دەستکاری]پەرەسەندنی تۆڕبینی ھەڵمی جووڵانی ژێرئاوەکان لە ١٨٩٤–١٩٣٥ دەستی بەسەردا گیرابوو بەوەی کە پێویستبوو چوستی کەمی خێرایی پەروانەی کەشتییەکە (کەمتر لە ٣٠٠رپم) بە تێکڕای خەرجی بە بەراورد لەگەڵ بزوێنەری ئاڵوگۆڕ، لە ١٨٩٤ گێڕی کەمکردنەوەی چوست بەردەست نەبوو بۆ وزە زۆرەکان کە داواکراو بووە لە لایەن کەشتییەکان، بۆیە ئیشپێکردنی ڕاستەوخۆ پێویست بووە لە تۆڕبینیا، کە ئیشپێکردنی ڕاستەوخۆی ھەبووە لە ھەر شەفتێکی پەروانە، چوستی خێرایی کەمبۆوە پاش تاقیکردنەوەی یەکەم بە ناردنی تەوژمی ھەڵمەکە بۆ ناو ھەر سێک تۆڕبینی ئیشپێکردنی ڕاستەوخۆ بە شێوازی زنجیرە. بە نزیکەی ٢٠٠ قۆناغی تۆڕبین ئیش دەکەن بە شێوازی زنجیرە. ھەروەھا سێ پەروانە ھەبوون لەسەر ھەر شەفتەک تاوەکو لە خێراییەکی زۆر ئیش بکەن، شەفتی خێرایی بەرزی ھاوچەرخ پیشاندرا لە لایەن تۆڕبینی ئەمریکی وزە ڕوخێنەر، (Uss smith)، کار پێکرا لە ١٩٠٩، کە تۆڕبینی ئیشپێکردنی ڕاستەوخۆ ھەبووە لەگەڵ ھەر سێ شەفت کە دەخوولانەوە بە٧٢٤رپم.
ئامێرکاری و گێڕکاری گەشتی ئاوی
[دەستکاری]گەڕان بە دوای ئابووری زۆر گرینگبوو کاتێک خێرای گەشتی ئاوی ڕەچاوکرا، خێرایی گەشتی ئاوی بە زەحمەت ٥٠٪ بوو لە زۆرترین خێرایی کەشتی جەنگی و ٢٠٪-٢٥ زۆرترین ھێزی بوو، ئەوە ئەو خێراییە بوو کە لە گەشتە دوورەکان بەکاردەھات کاتێک ئابووری سووتەمەنی دەخوازرا، ھەروەھا ئەوە وای دەکرد کە خێرایی پەروانەکان بێتە ئاستێکی چوست، و چوستی تۆڕبین دەھاتە خوارەوە، کەشتییە تۆڕبینییە سەرەتایەکان ماوەی گەشتی ئاویان کەمبوو، چارەسەریش تۆڕبینی گەشتی ئاوی بوو، تۆڕبینێکی زیاتر دانرا تا قۆناغی تر زیاد بکات، سەرەتا ڕاستەوخۆ بەسترا بە شەفتێک یان زیاتر و بەکار نەدەھات لە خێرایی بەرز، تاوەکو گێڕی کەمکردنەوە بەردەست بوو لە ساڵی ١٩١١، ھەندێک کەشتی وەکو کەشتی جەنگی(USS Nevada)، کە تۆڕبینی گەشتی ئاوی ھەبوو کە ئیشپێکردنی ڕاستوخۆی تۆڕبینی سەرەکی ھەڵگرتبوو، گێڕی کەمکردنەوە ڕێگەی بە تۆڕبینەکان دەدا کە لە ماوەی چوستی خۆیاندا کار بکەن بە خێراییەکی زۆرتر لە شەفتەکە بەڵام نرخیان بەرز بوو بۆ بەرھەمھێنان.
تۆربینی گەشتی ئاوی یەکەم جار پێشبڕکێی لەگەڵ بزوێنەری ئاڵوگۆڕ دەکرد لەسەر ئابووری سووتەمەنی، نموونەیەک لەسەر بزوێنەری ئاڵوگۆڕ کە لەسەر کەشتی خێرا بێت بریتیبوو لە RMS TITANIC، لەگەڵ خوشکەکەی RMS OLYMPIC، لەگەڵ HMHS Britannic، سێ بزوێنەری فراوانبوونیان ھەبوو لەسەر دوو شەفتی دەرەوە، ھەردووکیان تۆڕبینی LPیان ماندوو دەکرد لەسەر شەفتی ناوەڕاست، پاش ھەڵگرتنەوەی تۆڕبینەکان لەگەڵ کەشتی جەنگی دیلاوەیر-کلاس، کاری کرد لە ١٩٠٩، ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕانەوە سەر بزوێنەری ئاڵوگۆڕ لەسەر کەشتی جەنگی نیو یۆڕک-کلاس لە ١٩١٢،
پاشان گەڕانەوە سەر تۆڕبین لە نیڤادا لە ١٩١٤، ھۆی دواکەوتنی ئامێرکاری ئاڵوگۆڕ ئەوەبوو کە ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھیچ پلانێکیان نەبوو بۆ کەشتییەکانی پایتاخت تاوەکو خێرایی لە٣٩ کم/ک زیاتر بێت تاوەکو دوای جەنگی جیھانی یەکەم، بۆیە زۆرترین خێرای گرنگتر نەبوو لە ئابووری گەشتەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکان فلیپینی و ھاوایەکانی بەدەست ھێنا وەکو ھەرێمێک لە ١٨٩٨، و کەمبوونی ھێزی دەریای ڕۆیاڵی بەڕیتانی لە تۆڕی جیھانی لە شوێنی کۆوڵینگ، ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩٠٠–١٩٤٠ زۆرترین پێویستیان بە نەتەوەکانی تر ھەبووە بۆ ئابووری سووتەمەنی، بە تایبەتی لە جەنگی دژی یابان لە جەنگی جیھانی یەکەم، ئەمە وای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد کە ھیچ گەشتکەرێکی ئاوی بە کار نەخات لە١٩٠٨–١٩٢٠، بۆیە ڕوخێنەرەکان داواکرابوون بۆ ئەرکی مەودا دوور، چارەسەری جۆراو جۆر گەشتکەری ئاوی گونجاو بوو بۆ وێرانکەری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەوانە پێکھاتوون لە بزوێنەری بچووکی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ تۆڕبینی گەشتی ئاوی گێڕکراو یان گێڕنەکراو لەسەر یەک یان دوو شەفت، ھەرچۆنێک بێت، یەکجار تۆڕبینی گێڕکراو سەلماندی کە ئابوورییە لە ڕووی خەرجی، لەگەڵ تۆڕبینی گەشتکەری ئاوی لەسەر زۆربەی کەشتییەکان ھەبوون، لە یەکەمەکانی ١٩١٥ ھەموو وێرانکەرە دەریایەکانی نیو ڕۆیاڵ تۆڕبینی تەواو گێڕکراوی ھەبوو، پاشان ئەمەریکاش وایکرد لە ١٩١٧.
ئیشپێکردنی تۆڕبۆ-کارەبا
[دەستکاری]ئیشپێکردنی تۆڕبۆ-کارەبا لە کەشتی جەنگی(USS new mexico) کارپێکرا لە ١٩١٧، لە ماوەی ھەشت ساڵی دواتر یو ئێس ناڤی پێنج دانە کەشتی جەنگی تۆڕبۆ-کارەبای تری کارپێکرد لەگەڵ دوو دانە فڕۆکە ھەڵگر، دە دانە کەشتی تۆڕبۆ-کارەبای تر پلانیان بۆ دانرا کە دروست بکرێن بەڵام ڕەتکراوە بەھۆی ئەو سنورەی کە دانراوە لە پەیماننامەی واشنتۆن ناڤاڵ
ھەر چەندە نیو مەکسیکۆ نوێکراوە بە تۆڕبینی گێڕی لە لە ١٩٣١–١٩٣٣، کەشتییە تۆڕبۆ-کارەبا ماوەکان پارێزران
بە درێژایی تەمەنیان،
ئەو سیستەمە دوو تۆڕبینی ھەڵمی گەورەی بەکار دەھێنا تاوەکو ئەو مۆتۆڕە کارەبایانە ئیش پێ بکا لەسەر ھەر چوار شەفتەکە، ئەو سیستەمە سەرەتاکان خەرجی کەمتر بوو لە گیڕی کەمکردنەوە و وای لە کەشتییەکە دەکرد بە ئاسانی پێچ بکاتەوە، لەگەڵ شەفتەکان دەیتوانی بە خێرایی پێچەوانە ببێتەوە و زۆرتر وزەی پێچەوانە بگەیەنێت لە سیستەمی گێڕی.
بەکارھێنانی ئێستا
[دەستکاری]لە ١٩٨٠یەکانەوە، تۆڕبینی ھەڵمی لە لایەن تۆڕبینی گازی لە کەشتییە خێراکان و بزوێنەری دیزڵ لە کەشتییەکانی تر شوێنی گیراوەتەوە، بێجگە لە کەشتی وزە ناوەکی و ژێرئاوەکان و (LNG)ھەڵگرەکان و چەند کەشتییەکی یاریدەدەر کە ھێشتا جووڵانی ھەڵم بەکار دێنن.
لە ھێزی دەریاییی وڵاتە یەکگرتووەکان کە ئاسایی، سادە تۆڕبینی ھەڵمی وزە پێ دراو ھێشتا لە بەکارھێنانە لەسەر ھەموو بەڵام یەک لەکە پۆلی-زەردەواڵە کەشتیی پەلاماری دوو سروشتەکە شاھانە ھێزی دەریایی دیکەمیشەندی دوایین ئاسایی پۆلی کەشتی جەنگیی ڕووی ستیم-پۆوێرێد، پۆلی-چاونەترسەکە نیشتنەوە لەنگەرگای سەکۆ، لە ٢٠٠٢.
لە ٢٠١٣، ھێزی دەریاییی فەڕەنسی سەردەمی ھەڵمیی کۆتایی ھات لەگەڵ دیکەمیشەنینگەکەیی کەشتی بچووکی تۆورڤیللێ-کلاسی دوایین. لەنێوەکە ھێزی دەریاییی ئاڤی-شینی دیکە، ھێزی دەریاییی ڕووسی ئێستا ستیم-پۆوێرێد بەری فڕۆکەی کوزنێتسۆڤ-کلاس بەکار دەخات و وێرانکەری سۆڤرێمێنی-کلاس. ھێزی دەریاییی ھیندی ئێستا ئای ئێن ئێس [ڤیکرامادیتیا] بەکار دەخات، ێک گۆڕراو بەری فڕۆکەی کیێڤ-کلاس؛ ئەو ھەروەھا سێ کەشتی بچووکی براھماپوترا-کلاس بەکار دەخات ڕایان سپارد لە ٢٠٠٠کان و یەک کەشتی بچووکی گۆداڤاری-کلاس دای نا بۆ دیکەمیشەنینگ. ھێزی دەریاییی چینی ئێستا فڕۆکەی کوزنێتسۆڤ-کلاسی ستیم-پۆوێرێد بەکاردەخات. وێرانکەر سۆڤرێمێنی-کلاس لەگەڵ وێرانکەری پۆلی-لودا وەکە بەبی ھاوری جۆر ٠٥١ بی وێرانکەر. ھێزی دەریاییی میسری و کۆمارییەکەی ھێزی دەریاییی چین بە پی ی ڕیز دوو و شەش پێشوو وڵاتە یەکگرتووەکان کەشتی بچووکی کنۆکس-کلاس بەکار دەخات. ھێزی دەریاییی ئێکوەدۆرییەن ئێستا دوو کەشتی بچووکی کۆندێلل-کلاسی ستیم-پۆوێرێد بەکار دەخات (کەشتی بچووکی پۆلی-لیاندەیان گۆڕی). زۆربەی ھێزی دەریاییی دیکە یان یان خانەنشین بوویان کەشتی جەنگیی ستیم-پۆوێرێدیان دووبارە-ئێنجەند تا ٢٠١٠. تا ٢٠١٧، ھێزی دەریاییی مەکسیکی چوار ستیم-پۆوێرێد پێشوو وڵاتە یەکگرتووەکان کەشتی بچووکی کنۆکس-کلاس بەکار دەخات و دوو ستیم-پۆوێرێد پێشوو وڵاتە یەکگرتووەکان کەشتی بچووکی برۆنستێین-کلاس. ئەمڕۆ، چوستی سۆڕی تۆڕبینی ھەڵمینی جوڵاو نەگەیشتۆتە ٥٠٪، بەڵام بزوێنەری دیزڵ ٥٠٪ تێپەڕاندوە. بە تایبەتی لە بەکارھێنانی ژێرئاوەکان.
وێستگەی وزەی دیزڵ خەرجیرکی کەمتری دەوێ بۆ ئیش پێکردن لەو کاتەوەی کە ئیشپێکەری کەمتر داواکراون. وزەی ھەڵمی ئاسایی ئیستاش لە ھەندێک کەشتی نوێ بەکار دێت، ھەڵگری (LNG) بەکارھێنانی گیزەری گازی لەگەڵ تۆڕبینێکی ھەڵممیان پێ ئابووری ترە لەوەی کە شلی بکەیەوە.
جووڵێنەر
[دەستکاری]بزوێنەری جووڵێنەری تۆڕبینی ھەڵمی بریتییە لە ھەڵمی جووڵێنەر کە ئیش دەکات بەھۆی تۆڕبینی ھەڵمی. یەکەم تۆڕبینی ھەڵمی جووڵێنەری ھێلی شەمەندەفەر دروست کرا لە ١٩٠٨ بۆ ئۆففیسینێ مێککانیچێ میانی سیلڤێستری گرۆدۆنا کۆمی، میلان، ئیتالیا.
لە ١٩٢٤ کرەب تۆڕبینی ھەڵمی جووڵێنەری دروست کرد (T18 001)، لە ١٩٢٩ ئیشپێکرا بۆ ئەڵمانی ڕێیچسبان.
خەڵەباشەکانی تۆڕبینی ھەڵمی جووڵێنەر بریتین لەوەی کە ھاوسەنگی سووڕانەوەی باشترە و لێدانی کوتین کەم دەکاتەوە، خاڵە خراپەکان بریتین لەوەی کە ئەو ھێزەی کە دەستمان دەکەوێ کەمتر نەرمە، بۆیە تۆڕبینی جووڵێنەر باشترین بژاردەیە بۆ ئۆپڕاسیۆنە ماوە درێژەکان لە ھێزی دەرەکی نەگۆڕ.
تاقیکردنەوە
[دەستکاری]بەڕیتانییەکان، ئەڵمانییەکان، نەتەوەکانی تر و کۆدی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی بەکاردێت بۆ بە ستانداردکردنی چۆنییەتی تاقیکردنەوەی تۆڕبینی ھەڵمی، دیاریکردنی ئەو کۆدی تاقیکردنەوانە بەکاردێت بۆ ڕێکەوتنی نێوان کڕیار و بەرھەمھێنەر، و بۆ بایەخدان بە دیزاینی تۆڕبینەکان و سیستەمەکەیان.
لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.ASME چەند کۆدێکی بەرھەمھێناوە لەسەرچۆنییەتی تاقیکردنەوەی تۆڕبینی ھەڵمی، کە پێکھاتووە لە ASME PTC 6-2004، تۆڕبینی ھەڵمی،ASME PTC 6.2-2011,تۆڕبینی ھەڵمی لە سۆڕی تێکەڵ،PTC 6S-1988، چۆنییەتی تاقیکردنەوەی ڕۆژانەی تۆڕبینی ھەڵمی، ئەو کۆدی چۆنییەتی تاقیکردنەوانەی ASME پێلێنانی نێودەوڵەتیان وەرگرتووە و پەسەند کراوە بۆ تاقیکردنەوەی تۆڕبینی ھەڵمی. Stodola ١٩٢٧.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Bayar، Tildy (July 31, 2014). «Global gas and steam turbine market to reach $43.5bn by 2020». Power Engineering International. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite news}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - Bhadeshia، H. K. D. H. (2003). «Nickel Based Superalloys». University of Cambridge. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 2008-09-04 ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - Bowie، David (2010). «Cruising Turbines of the Y-100 Naval Propulsion Machinery» (PDF).
{{cite web}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Deckers، Matthias (Summer 2003). «CFX Aids Design of World's Most Efficient Steam Turbine» (PDF). CFXUpdate (23). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - Giampaolo، Tony (2014). Gas Turbine Handbook Principles and Practices By Tony Giampaolo: Gas Turbine Handbook. Digital Designs.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - Friedman، Norman (2004). U.S. Destroyers: An Illustrated Design History. Annapolis: Naval Institute Press. ISBN 978-1-55750-442-5.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Hassan، Ahmad Y (1976). Taqi al-Din and Arabic Mechanical Engineering. Institute for the History of Arabic Science, University of Aleppo.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - «A new look at Heron's Steam Engine». Archive for History of Exact Sciences. 44 (2): 107–124. 1992. doi:10.1007/BF00374742. ISSN 0003-9519.
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - «Effects of Re content and crystallographic orientation on creep behavior of aluminized Ni-base single crystal superalloys». Materials & Design. 49: 485–492. 2013. doi:10.1016/j.matdes.2013.01.022. ISSN 0261-3069.
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Leyzerovich، Alexander S. (August 1, 2002). «New Benchmarks for Steam Turbine Efficiency». Power Engineering. لە ڕەسەنەکە لە 2009-09-18 ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-09-12 ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - Leyzerovich، Alexander (2005). Wet-steam Turbines for Nuclear Power Plants. PennWell Books. ISBN 978-1-59370-032-4.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Fundamentals of Engineering Thermodynamics. John Wiley & Sons. 2010. ISBN 978-0-470-49590-2.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Nag، P. K. (2002). Power Plant Engineering. Tata McGraw-Hill Education. ISBN 978-0-07-043599-5.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Parsons، Charles A. (1911). . University Press, Cambridge.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - «Heron of Alexandria». The MacTutor History of Mathematics. 1999.
{{cite web}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Sanders، William P. (2004). Turbine Steam Path: Mechanical Design and Manufacture. Vol. Vol. III a. PennWell.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی);|volume=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - Stodola، A. (2013) [1924]. Dampf- und Gasturbinen. Mit einem Anhang über die Aussichten der Wärmekraftmaschinen [Steam and Gas Turbines: With an appendix on the prospective use as heat engines] (بە ئەڵمانی) (Supplement to the 5th ed.). Springer-Verlag. ISBN 978-3-642-50854-7.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Stodola، Aurel (1927). Steam and Gas Turbines: With a Supplement on The Prospects of the Thermal Prime Mover. McGraw-Hill.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Steam and gas turbines: with a supplement on The prospects of the thermal prime mover. P. Smith. 1945.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Streeter، Tony (2007). «Testing the Limit». Steam Railway Magazine (336).
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Tamarin، Y. (2002). Protective Coatings for Turbine Blades. ASM International. ISBN 978-1-61503-070-5.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - Whitaker، Jerry C. (2006). AC Power Systems Handbook (Third ed.). Taylor & Francis. ISBN 978-0-8493-4034-5.
{{cite book}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆرباینی ھەڵمی تێدایە. |