تۆرا بۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆرا بۆرا
ناکۆکیBattle of Tora Bora
وڵاتئەفغانستان
پۆتانی شوێن٣٤°٧′٠″N ٧٠°١٣′٠″E
Map


تۆرا بۆرا (بە پەشتۆ: تورە بورە‎) «ئەشکەوتی ڕەش» یان «ھەوری ڕەش» زۆر جاران بە چیای تۆرا بۆرا یان ناوچەی تۆرابۆرا بانگ دەکرێت، لە ڕاستیدا چیا یاخود ناوچەیەک نییە بەلکو بریتییە لە زنجیرە ئەشکەوتێکی ئاڵۆز و تێک ھەڵکێشراو لە زنجیرە چیایی کێوی سپی (سفید کوە) لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان و ناوچەی خەیبەری پشتیوانی خوا لە لەنگەرھار،[١] نزیکەی ٥٠ کم (٣١ میل) لە ڕۆژاوای خەیبەر و ١٠کم (٦ میل) لەباکوری سنووری ناوچە عەشایەرییە فیدراڵییەکانی پاکستان ھەڵکەوتووە.[٢] تۆرا بۆرا بە بنکە و قەڵای تاڵیبان ناسراوە، کە لە ماوەی ھەشتاکاندا لەلایەن ھێزە سەربازییەکانیانەوە دژی یەکێتی سۆڤیەت بەکاریان ھێنا، تۆرا بۆرا کۆمەڵە ئەشکەوتێکن کە بەیەک بەستراونەتەوە ھەندێکیشیان بەکاری ھەڵکۆڵین و داتاشرینی مرۆڤ بەیەک بەستراون ئەم ئەشکەوتانە جۆگەلەی ئاو لەشێوەی کەناڵی دەستکرد و خۆرسک بەناویاندا ڕەت دەبێت یان لەنێو تاشە بەرد و کەلێنەکان ئاو لەشێوەی کانی دڵۆپەی کردووە و کۆبووەتەوە.

بنکەی سەربازی[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەم - تشرینی دووەمی ١٩٨٠ لە کاتی ئۆپەراسیۆنی «شکڤاڵ»دا ئەم ئەشکەوتانە لەلایەن یەکەی ھێزی تایبەتی "کاسکاد" ی ھێزەکانی یو ئێس ئێس ئاڕ کەی جی بی کۆنترۆڵ کراوە، لەگەڵ ٦٦ھەمین لیوای تفەنگی ماتۆڕسکیلی و سوپای ٤٠ی پیادەی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بەکارھێنراوە، وەک نموونە سەردار ڤالانتاین گێراسیمێنکۆ دەربارەی یەکەم ھێرش نوسیویەتی، "تا ئەو کاتە تۆرا بۆرا ھێشتا کەمێک ناسراو بوو، بەڵام پێشتر بە پەردەیەکی نھێنی داپۆشرابوو، بنکەی دۆژمنەکان. تەنیا دواتر لە شکۆ و ناوبانگی خۆی لە دۆڵی پەنجشێر سەند و پێشی کەوتەوە، لە ژمارەی دەستدرێژی و وێرانکاریدا" ١٨ و ١٩ ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە پارێزگای نەنگەرھار لە دووری ٨٥ کیلۆمەتری باشووری جەلال ئاوا، لە ناوچەی سنووری ئەفغانستان و پاکستان، یەکەکانی لیوای ٦٦ی تفەنگی ماتۆڕسکیلی سۆڤیەت و بەشێک لە فیرقەی پیادەی ١١ی جەلال ئاباد ھێرشیان کردە سەر ئەم ئەشکەوتانە.[٣]

مووشەکبارانکردنی ناوچەیەکی نزیک تۆرابۆرا

٢٢–٢٩ی تەممووزی ١٩٨٣ ئۆپراسیۆن لە تۆرا بۆرا لەلایەن لیوای ٦٦ی تفەنگی ماتۆڕسوار ئەنجامدرایەوە.

بنکەکە لە تۆرا بۆرا وەک ئاڵۆزییەکی ئاسایشی و دارایی سی ئای ئەی دروست کراوە بۆ موجاھیدین دوای داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیەتەوە لە ١٩٧٩. لەلایەن میدیاکانی ڕۆژاواوە بە «قەڵای ئەشکەوتێکی نەگونجاو» وەسف کراوە کە دەتوانێت پتر لە ٢٠٠٠ پیاو بە نەخۆشخانەیەکەوە لەخۆ بگرێت، و تونێلی ئاڵۆز و سیستەمی ھەواسازی بۆ کراوە.

لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە، ئاڵۆزی ئەشکەوت یەکێک بوو لە قەڵاکانی تاڵیبان و قاعیدە، بە وتەی دۆناڵد ڕامسفێڵد، وەزیری بەرگری ئەمریکا شوێنی شەڕی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ی تۆرا بۆرا و گومانی حەشارگەی سەرکردەی قاعیدە ئوسامە بن لادن بوو باس لەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا، گومان دەکرا لەبارەی کۆبوونەوەی ئوسامە بن لادن لەگەڵ فەرماندەکانی لەم ئەشکەوتانە بن بۆ چۆنییەتی دەستپێکردنی ھێرشێکی ئەگەری بۆ سەر ئەورووپا و ئەمریکا.[٤]

ھەردوو چاپەمەنی بەریتانی و ئەمریکی پلانی وردی بنکەکەیان بڵاوکردەوە کاتێک پلانێک لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ئێن بی بی سی نیشان درا، ڕامسفێڵد وتی: ئەمە کارێکی ڕوژدە.

ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بە پلانی ورد بۆ داڕێژراو کە بریتی بوو لە بڵاوبونەوەی تیمی ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سی ئای ئەی و ئەمریکا بە نیشانەکانی لیزەر بۆ ڕێنوێنی نەکردنی ھێرشەکانی ھەوای قورس لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا. کاتێک تۆرا بۆرا لە کۆتاییدا بە دەستی سوپای ئەمریکا و ئەفغانی کەوت، ھیچ ئاسەوارێکی ئەو «قەڵایە» بەردەست نەکەوت لەبارەی مەترسییەکانی ھێرشەکان. دواتر دەرکەوت کە تۆرابۆرا سیستەمێکی نیشتەجێکردنی ئەشکەوتی سروشتییە، کە پتر لە ٢٠٠ کەس جێی نابێتەوە تێیدا، لەکاتێکدا کە چەک و کۆگاکانی تەقەمەنی دۆزرایەوە، ھیچ شوێنەوارێکی ئەو ئاسانکارییە پێشکەوتووانە نەبووە کە بانگەشەی ھەبوونیان دەکرد.[٥]

دواتر ئەو ئەشکەوتانە لەلایەن تاڵیبانەوە کراوەتەوە و وەک بنکەیەکی گرنگ بۆ یاخیبوونی تاڵیبان خزمەتی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا ھێرش کرایە سەر تۆرا بۆرا و لەلایەن داعش (دەولەتی ئیسلامی خوراسان) (ISIL-K) دەستی بەسەردا گیرا، ھەرچەندە سوپای نەتەوەیی ئەفغانستان بەم زووانە دەستی بەسەردا گرتەوە بەڵام بەتەواوی لەژێردەستی نەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Everett-Heath, John, "Safed Koh", The Concise Dictionary of World Place-Names (بە ئینگلیزی), Oxford University Press, doi:10.1093/acref/9780199580897.001.0001/acref-9780199580897-e-9128, retrieved 2021-08-29
  2. ^ "Spīn Ghar Range | mountains, Pakistan-Afghanistan". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-29.
  3. ^ Garren, William R.; Names, United States Board on Geographic (1983). Gazetteer of Pakistan: Names Approved by the United States Board on Geographic Names (بە ئینگلیزی). Defense Mapping Agency.
  4. ^ "Freedom of Information Act Electronic Reading Room | CIA FOIA (foia.cia.gov)". www.cia.gov. Retrieved 2021-08-29.
  5. ^ "Tora Bora, known locally as Spion Ghar, is a cave complex situated in the White Mountains, Safed Koh, of eastern Afghanistan, in the Pachir Wa Agam District of Nangarhar province, March 5, 2009. Afghan National Army Commandos are preparing to clear those caves of insurgents". www.defense.gov. Retrieved 2021-08-29.