ڕۆژی ڤالانتاین (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری سەرەکی فیلمەکە

ڕۆژی ڤالانتاین (بە ئینگلیزی Valentine's Day) فیلمێکی ئەمەریکی ڕۆمانسی کۆمێدیە ، دەرهێنراوە لەلایەن گاری مارشال.چیڕۆکی فیلمەکەش نووسراوە لەلایەن کاترین فوگەیت،ئابی کۆهن و مارک سلیڤەرستین.فیلمەکە لەنواندنی چەندەها ئەستێرەی گەورەی وەک جێسیکا ئەلبا،کاتی بەیتس،جێسیکا بێل،برادلی کووپەر،ئێریک دەین،پاتریک دێمپسی،جەیمس فۆکس،جێنیگەر گاڕنەر،ئان هاثاوەی،ئاشتوۆن کوچەر،کوین لاتیفا،جیۆرج لۆپێز،ئێما ڕۆبێرتتسم،جولیا ڕۆبێرتس و تەیلۆر سویفتە.چیڕۆکی فیلمەکەش باسی هەندێ کەس دەکات کە لەڕۆژی ڤالانتایاندا ڕووبەرووی هەندێ بەربەستی جیا جیا دەبنەوە و پێویستە چارەسەریان بکەن.کۆمپانیای وارنەر بردەرز هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە و بەگشت فیلمێکی سەرکەوتوو بوو هەم وەک چیڕۆک و هەم بۆ داهاتیش.