بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چیرۆکی کایەکلێ ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیرۆکی کایەکلێ ٣
دەرھێنەرلی ئونکریچ
بەرھەمھێنەردارلا ک. ئاندەرسن
شانۆنامەمایکڵ ئارندت
چیرۆک
ئەکتەران
مۆسیقاڕاندی نیومان
وێنەگری سینەمایی
  • جێرێمی لاسکی
  • کیم وایت
مۆنتاژکێن شرێتزمان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەستوودیۆکانی واڵت دیزنی
وێنە جووڵاوەکان
دەرچوون
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠$ ملیۆن[١]
داھات١٬٠٦٧$ ملیار[١]

چیرۆکی کایەکلێ ٣ (بە ئینگلیزی: Toy Story 3) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ساڵی ٢٠١٠یە، لە دەرھێنانی لی ئونکریچ، بەرھەم ھێنراوە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار، بە ھاوبەشی بەرھەمھێنانی لەگەڵ واڵت دیزنی پیکچەرز، و دابەشکراوە لەلایەن واڵت دیزنی ستۆدیۆز مۆشن پیکچەرز. فیلمەکە لەلایەن مایکل ئارندتەوە نووسراوە و ١١ھەمین فیلمی درێژی پیکسارە، ھەروەھا سێیەم قۆناغی زنجیرەکەیە بە ھەمان ناو دوای چیرۆکی کایەکلێ و چیرۆکی کایەکلێ ٢: ڕزگارکردنی ودی و باز، تۆم هەنکس و تیم ئاڵن و جوان کوساک و دۆن ڕیکڵز و واڵاس شۆن و مایکل کیتۆن و تیمۆسی داڵتۆن و بۆنی ھانت و ھوپی گۆڵدبێرگ وەک ئەکتەری دەنگی بەشداری فیلمەکە دەکەن. یەکەم ھەوڵی دروستکردنی فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای سێرکڵ سێڤن ئەنیمەیشنەوە بوو کە بەشی ئەنیمەیشنی دیجیتاڵییە کە لەلایەن کۆمپانیای دیزنییەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، بەڵام بە کڕینی کۆمپانیای پیکسار لەلایەن ستۆدیۆکانی دیزنییەوە پڕۆژەکەی وەستاند، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ڕێنمایی کۆمپانیای پیکسار دەستیپێکردەوە.[٢]

چیرۆکی کایەکلێ ٣ وەک فیلمەکانی پێش خۆی، ستایشی ڕەخنەگرانی لێکرا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی، ڕەخنەگران ستایشی نمایشە دەنگییەکان، سیناریۆ، قووڵی سۆزداری، ئەنیمەیشن و نمرەی ڕاندی نیومانیان کرد.[٣][٤] یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی بوو کە داھاتی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بوو لە سەرانسەری جیھاندا و قازانجترین فیلمی ئەنیمەیشنی بوو تا ئێستا[٥][٦] (ڕیکۆردێک بوو تا ساڵی ٢٠١٤، کاتێک لەلایەن بەستووەوە تێپەڕێندرا)، ھەروەھا پێنج پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١١ ھەبووە، ناسنامەی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی و باشترین گۆرانی بەدەستھێناوە.

چیرۆکی کایەکلێ ٣ لە سینەماکانی ئەمریکا لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٠ نمایشکرا، لەکاتێکدا لە ئیتاڵیا، دوای یەکەم نمایشی جیھانی کە لە فێستیڤاڵی فیلمی تائۆرمینا لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو،[٧] فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە سینەماکان لە ٧ی تەممووزی ھەمان ساڵ نمایشکرا. زنجیرەکە بەردەوام بوو بە چیرۆکی کایەکلێ ٤ کە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.[٨]

چیرۆک

وودی لە دیمەنێکی نێو فیلمەکەدا

ئاندی، خاوەنی یارییەکانی وەک ودی، باز لایتەر، جێسی و ئەوانی دیکە، ئێستا گەورە بووە و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا خەریکە بەرەو کۆلێژ بڕوات، سەرەڕای ئەوەش، ھێشتا زۆر حەزی لە ھاوڕێکانی منداڵییەتی و بە ھاندانی دایکی بۆ پاککردنەوەی ژوورەکەی، بڕیار دەدات لە ژێرزەمینەکەی ماڵەکەدا بیانھێڵێتەوە. پاشان یارییەکان دەخرێنە ناو کیسەیەکی زبڵ و خاشاکەوە بۆ ئەوەی لە ژێرزەمینەکەدا ھەڵبگیرێن، تەنھا ودی نەبێت کە لەناو سندوقی شتومەکەکاندا دادەنرێت بۆ ئەوەی ببرێت کۆلێژ لەلایەن ئاندییەوە. ھەر لەو کاتەی کە دەچێتە ژێرزەمینەکە، مۆلی خوشکەکەی بانگی دەکات بۆ یارمەتی: دایکی ئاندی کە کیسەکان دەبینێت، پێی وایە کەلوپەلی تێدایە بۆ ئەوەی فڕێی بداتە ناو زبڵ و خاشاکەکەوە و بۆیە دەیباتە دەرەوە و بڕێیان دەدات. یارییەکان توانیان لە کیسەکە دەربچن پێش ئەوەی بارھەڵگری زبڵەکە ھەڵیان بگرێت، پەنا دەبەنە بەر ئۆتۆمبێلی خاتوو دەیڤس، لەوێ سندووقێک دەدۆزنەوە کە یارییە کۆنەکانی مۆلی تێدایە بۆ ئەوەی بیبەخشن بە نەمامگە.

ودی دەگاتەەوە دەستی ھاوڕێکانی، بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە ئەوان، بەو باوەڕەی کە ئاندی ویستویەتی فڕێیان بدات، تووڕە و بێھیوان، بڕیاریان داوە ئەوانیش ببرێنە باخچەی ساوایان، ودی ھەوڵدەدات بۆیان ڕوون بکاتەوە کە ئاندی لە ڕاستیدا تەنھا بەنیازی ئەوە بووە بیانخاتە ناو ژێرزەمینەکەوە و ھەمووی ھەڵە بووە، بەڵام کەس باوەڕ پێی ناکات. بۆ ئەوەی ھاوڕێکانی بەجێ نەھێڵێت، بۆیە ئەویش دەچێتە ناو ئەو سندوقەی کە بڕیارە بۆ یەکێک لە نەمامگەکان ببرێن. یارییەکانی ئاندی لەلایەن ئەوانەی باخچەی ساوایانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێدەکرێت، بە سەرۆکایەتی ورچی پەمەیی لۆتسۆ و ڕاوێژکارەکەی کێن، کە لە یەکەم بینیندا عاشقی باربی دەبێت و بەرامبەری دەبێتەوە، بۆیە باربی دەچێت بۆ ئەوەی لە ماڵی کێن بژی، کە ٣ نھۆمییە ڤێلایەکە بە دوڵابێکی زەبەلاحەوە. دوای ئەوەی ھەوڵێکی دیکەی شکستخواردوو بۆ ڕازیکردنی ھاوڕێکانی بۆ گەڕانەوە بۆ لای ئاندی دا، ودی بە شۆک و بە دوودڵی وازیان لێ دەھێنێت و بڕیار دەدات خۆی ھەموو شتێک بکات.

لەکاتێکدا ودی بەرەو دەرچوون دەڕوات لەو نەمامگەیە، ئەوانی تر بۆیان دەردەکەوێت کە ئەوان لە «پۆلی کاتەرپیلەر» دا دەستنیشانکراون، ئەو پۆلە بۆ بچووکترین منداڵەکانە، کە ھەموو ئەو شتانە تێکدەدەن کە وەک بووکەڵەوان. دوای ئەوەی بینی کە «پۆلی پەپوولە» لە نەمامگەدا بوونی ھەیە، لەگەڵ منداڵانی گەورەتر کە زۆر باشتر مامەڵە لەگەڵ یارییەکاندا دەکەن، باز دەچێت بۆ ئەوەی داوا لە لۆتسۆ بکات کە پۆلەکان بگۆڕێت. ورچەکە سەرەتا ڕازی دەبێت، بەنیازە ئەو شوێنە تەنھا بە باز بدات، کە ھەرچەندە باز پێی خۆشە ھاوڕێکانیشی بەشێک بن لە پۆلەکە.

لۆتسۆ دەڵێت کە منداڵانی پۆلی کاتەرپیلەرەکەش دەبێ یارییان ھەبێت و وتارێک دەدات بە باز سەبارەت بە باشی کۆمەڵگاکەیان، بەڵام باز ئاماژە بەوە دەکات کە نایەوێت واز لە ھیچ ھاوڕێیەکی بھێنێت و لەو کاتەدا لۆتسۆ سروشتی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دەدات، فەرم بە خزمەتکارەکانی دەکات کە وا لەباز بکەن وەک بووکەڵەیەکس بێ ئاگا بمێنێتەوە و تێکی دەدەن. کاتێک جێسی و ئەوانی تر بڕیار دەدەن کە نەمامگەکە بەجێبھێڵن (دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە ودی ڕاست دەکات، بەو پێیەی ئاندی بەڕاستی ھەموویانی خۆشدەوێت و لە ڕێگەی چاوێکی خاتوو پووەتەیتەوە کە لە ژووری کوڕەکەدا بەجێماوە بەدوایاندا دەگەڕێت) لەلایەن بازەوە دەگیرێن چونکە باز بووەتە خزمەتکاری لۆتسۆ بەوپێیەی ئاگای لەخۆی نماوە.

دواتر بۆیان دەرەکەوێت کە لۆتسۆ لە خیانەتکارێک زیاتر ھیچی تر نییە. ودی بە بازدان لە سەربانەوە توانیویەتی لە ئاژەڵێکی گەورە ھەڵبێت، بەڵام لە کۆتاییدا لەناو دارێکدا تێکەڵ دەبێت و لەلایەن کچێکی بچووکی شیرین کە کچی خاوەنی نەمامگەکە ھەڵدەگیرێت و لەگەڵ خۆی دەیباتەوە ماڵەوە. لە ماڵی کچە بچووکەکە، ودی دوای چەندین ساڵ چێژ لە یاریکردن لەگەڵ کچە بچووکەکە وەردەگرێت و یارییەکانی دەناسێت. ودی بە یارمەتی ھاوڕێ نوێیەکانی، ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ لای ئاندی کاتێک لێیانەوە فێر دەبێت کە باخچەی ساوایان جگە لە شوێنی خەم و زیندانیکردن ھیچی تر نییە. یەکێک لەوانە، چاکڵز، گاڵتەجاڕێکی یارییە، ڕاستییەکانی ڕابردووی لۆتسۆ و سەنیساید بۆ ودی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: پێشتر ورچە پەمەیییەکە بەناوی لۆتسۆ، ھی کچێکی بچووک بوو، کاتێک بۆ گەشت لەگەڵ خێزانەکەیان چوونە دەرەوە، دوای ئەوەی کچەکە خەوی لێ دەکەوێت بۆیە لۆتسۆ بەجێدەمێنێت، لەوکاتەوە دەچێتە ئەو نەمامگەیە و سەرپەرشتی ئەوێ دەکات.

و باس ئەوەش دەکات کە لۆتسۆ پێش ئەوە گەڕایەوە ماڵەوە، بەڵام ورچێکی تریان بۆ کچەکە کڕی بوو. ئەم شتانە وای کرد کە لۆتسۆ لەوێ داگیرکاری بکات، بەم شێوەیە لەتۆسۆ لەگەڵ یارییەکانی تری باخچەی ساوایان یەکتر دەگرن و لۆتسۆ ھەموو یاسایەکی دەوێی داناوە، ئەوە بییەوێت بە شەوان لەوێ ھەڵبێت، ئەوا دەگرترێت و پاشان سزا دەدرێت، ھەروەھا کامێرای چاودێریش داندراوە کە مەیموونێکی لێیە و سەیری کامێراکان دەکات تا شتێکی گەماناوی ببینێت و ڕاستەوخۆ ئاگاداریان بکاتەوە. ودی کە بەھۆی ئەوەی دۆزیویەتییەوە تووشی شۆک دەبێت، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەنیساید (نەمامگەکە) بە بردنی لەلایەن بۆنییەوە (کچە بچووکەکە) بۆ ئەوەی یارمەتی ھاوڕێکانی بدات لە پەناگەکە ھەڵبێن: بە پلانێکی داھێنەرانە مەیموونەکە تێک دەشکێنن و باز لۆتسۆ تێک دەشکێنێت. بەڵام لە ھەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی باز بۆ ئەوەی کە لە سەرەتادا چۆن بووە، یارییەکان بە ھەڵە وایان لێکرد کە بە ئیسپانی قسە بکات. پاشان گرووپەکە پلانێکی داھێنەرانە جێبەجێ دەکات بۆ ھەڵھاتن لە نەمامگە لە ڕێگەی زبڵدانەکەوە، بەڵام لەلایەن لۆتسۆوە ڕێگریان لێ دەکرێت.

ودی دەست دەکات بە مشتومڕێکی زۆر لەگەڵ لۆتسۆی ورچ تا بابەتی ڕاستەقینەی خۆی و خاوەنەکەی ڕوون بکاتەوە و بیھێێتەوە سەر ڕێگا ڕاستەکە؛ بەڵام لۆتسۆ ڕازی نابێت، یەکێک لە ھاورێکانی لۆتسۆ، وا دەکات لۆتسۆ بکەوێتە ناو لۆرییەکی زبڵدانەوە، پاشان لۆتسۆ ودیش ڕادەکێشێت بۆ ناو لۆرییەکە، ھاوڕێکانی ودی ناچارن ئەوانیش خۆیان ھەڵبدەنە ناو لۆرییەکەوە، سەرکێشییەکە لێرەوە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی لۆتسۆی خراپکار شکست دەھێنێت و پاشان ودی ھاورێکانی بەسەرکەوتووی دەگەڕێنەوە لای ئاندی، بەڵام ئاندی ئەوان دەبات بۆ ماڵی خزمێکیان تا لەوێ بیانھێڵێتەوە. لەوێدا بووکەڵەکان لەگەڵ بووکەڵەی ماڵەکەی تر یەکتر دەگرن و دەبنە ھاوڕێ.

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب "Toy Story 3". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved January 24, 2021.
  2. ^ "Woody: The Untold Story / The Other Story" (بە ئینگلیزی).
  3. ^ چیرۆکی کایەکلێ ٣ لە ڕاتن تۆمەیتۆز
  4. ^ چیرۆکی کایەکلێ ٣ لە مێتاکریتیک
  5. ^ "Toy Story 3 Becomes Highest Grossing Animated Movie of All Time" (بە ئینگلیزی).
  6. ^ "DISNEY SMASHES BOX OFFICE RECORDS: 'Toy Story 3' Crossing $1B, Studio First To Release 2 Billion-Dollar Pics In Single Year" (بە ئینگلیزی).
  7. ^ "'Toy Story 3' to open Taormina Film Fest" (بە ئینگلیزی).
  8. ^ "Toy Story 4 (2019)".