بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:چیرۆکی کایەکلێ ٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرچاوەکان بپشکنە[دەستکاری]

@Tessla: کاکە سەرچاوەکان بپشکنە. لەم وەشانە ٢ و ٣ و ٤ سەقەتن. ئەوەندەشی بزانم ٣ و ٤ بە شێوەیەکی تر کەڵکیان لێ وەردەگیرێ نەک ئاوا کە دات ناون. پەلەپەل مەکە لە دانانی وتارەکان؛ وتارێکی ڕێکوپێک لە ١٠٠ وتاری شێواو باشترە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: خۆت ئەزانیت ئەمە یەکەمجارم نییە وتار دروست دەکەم، سەرچاوە بپشکنە یان وتار بپشکنە مانای چییە، من ئەم وتارەم لە زمانی ئیتاڵییەکە وەرگرتووە و دامناوە، ئەوان وتارەکەیان لا هەڵبژێردراوە، خۆشم دامناوە دواتر لەجێگەی بەستەرە دەرەکییەکان ئەو شتانە دابنێم نەک لە هی سەرچاوە. وتاری شێواوی چی بەس لەبەر دوو سەرچاوە ئەو نازناوەت بۆی دانا! وا دەزانیت کاری لێ دەکەم. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: نیشانەی سەڕسوڕمان-[ویستم زۆر بەتوندی وەڵامت بدەمەوە، بەس وتم دوو ڕۆژی تر تازەکارێ بزانێ ئەمانە قسەی نێوان دوو بەڕێوەبەرن، چاوەڕێی ئەوەی لێ ناکەم بەشداری بکات. وای دادەنێم کە ئەو لێدوانەت نەداوە. باشتر نییە پێم بڵێی چۆن چارەی بکەم؟] پێشتر ئامڕازێکمان بۆ ئەمە ھەبوو، بەڵام لەکار کەوتووە. ئامڕاز و شتی وا زۆرن، بەڵام وەک خۆم پێگەی www.drlinkcheck.com کەوتە بەرچاوم کە بەخۆڕایی تا ١٬٥٠٠ بەستەر دەپشکنێ و دەتوانی ئەمە یان ھەر ئامڕازێکی تر کە خۆت پێت باش بێ بەکاری بێنی تا بەستەرە مردوو و خراپەکان بە ئاسانی بدۆزیتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: هەرخۆی بگرە تۆ بەتووندی هێرشت کردووە بۆمن. [بەکارھێنەرێکی تازەکار بزانێت بەڕێوەبەرێک بە بەڕێوەبەرێکی تری وتووە وتاری شێواو دروست دەکەیت، ئەو بەکارهێنەرە دەڵێت: بەڕێوەبەر نەزانێت وتارێکی ئاسایی دروست بکات، ئەی ئێمە چی بکەین!]. وە تێنەگەیشتم، بەستەری چی بپشکنم، واتا لەو لینکە بۆچی بەکاربێنم چ پێویستم پێیەتی؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: " پەلەپەل مەکە لە دانانی وتارەکان؛ وتارێکی ڕێکوپێک لە ١٠٠ وتاری شێواو باشترە"، ئەمە تێگەیشتنی تۆیە بۆمن دوای ئەو هەمووە ماوەیە. چاوەڕێی چ قسەیەک ئەکەیت لەمن؟ Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٥٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئەی ھاوار تۆ ھێشتا تێنەگەشتی من بۆچی دەستم بەم لێدوانانە کرد و ھێشتاش حەق بە خۆت دەدەی؟! بۆچی خۆ بەڕێوەبەر کامڵ نییە تا ھەڵە نەکات و وتاری شێواو دروست نەکات. زۆر زۆر لام ئاسایییە ھەڵە بکەم و پێم بڵێن. بەس تۆ پێت حەیفە پێ لە ھەڵەی خۆت بنێی و ھەمیشە بیانوو دەھێنێتەوە. ھەر بۆ زانیاریت لە زۆر ویکیی زەبەلاحیش بەڕێوەبەر کە ساڵانێکە بەشداریی باشی کردووە لەبەر ھۆکاری جیاواز یان مافەکەی لێ سەندراوەتەوە یانیش بەربەست کراوە. نابێ ھەر ئەوەندە وترا بەڕێوەبەرە ئیتر بڵێ من کامڵم و کەس پەنجە بۆ من ڕانەکێشێ. بەڵێ، من پێش تۆش وتوومە کە یەک وتاری ڕێک لە ١٠٠ وتاری شێواو باشترە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٠٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: تۆ سوور دەزانیت پێشتر هەڵەم کردووە، و وتوومە من هەڵەم، هەروەها دەشزانیت زۆربەی جار شتێک نەمزانی بێت پرسیارم لە خۆت کردووە پێش ئەوەی شتێک بکەم. بەس دیارە تۆش خووی گێژەڵووکت هەڵگرتووە لەوەی بەبێ ئەوەی بیربکەیتەوە یەکسەر شتی ناتەواو دەڵێیت. بەمن دەڵێیت؛ «پەلەپەل مەکە لە نووسی وتار» واتا گەر یەکێک وتار بە خێرایی دروست بکات دەکرێت هەڵەی زۆر بکات؟ فەرموو ئەمە وتاری چیرۆکی کایەکلێ ٣یە، ئەمە ئەو وتارەیە کە بەبێ بیرکردنەوە ڕاستەوخۆ هێرشت بۆی برد کە شێواوە، بەبێ ئەوەی بڵێیت کە دروستکەرەکەی دەزانێت بەستەری دەرەکی لەگەڵ سەرچاوە جیاوزن و دواتر خۆی چاکیان دەکات. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٢٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئێستا زیاتر دەزانم @Gejeluk لەسەر حەقە. ئەگەر بتزانیبا، تاگی ئامادەکردنت بەکاردەھێنا. بە ئێستاشەوە چەند بەستەرێکی مردووت وەک سەرچاوە داناوە! ئاخر سوێندت خواردووە بچی لە ئیتاڵییەوە و بە گووگڵ وەرگێران بکەیت؟! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٩:٥٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]