لێدوانی بەکارھێنەر:هیوا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کۆتا ئاگاداری: ھێرشی ئاڕاستەکراو بەرامبەر بەکارھێنەرێک. (تو)
ھێڵی ١٢٢: ھێڵی ١٢٢:
|}
|}
:::::::سوپاس بۆ وێنەی مەنجەڵە یاپراخەکەت. ویکیپدیا گەشەی نەکردوە، [https://www.technologyreview.com/s/520446/the-decline-of-wikipedia/ لێرە] هەر ساڵی ٢٠٠٢وە :) --[[بەکارھێنەر:هیوا|هیوا]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:هیوا|لێدوان]]) ‏١٩:٣٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
:::::::سوپاس بۆ وێنەی مەنجەڵە یاپراخەکەت. ویکیپدیا گەشەی نەکردوە، [https://www.technologyreview.com/s/520446/the-decline-of-wikipedia/ لێرە] هەر ساڵی ٢٠٠٢وە :) --[[بەکارھێنەر:هیوا|هیوا]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:هیوا|لێدوان]]) ‏١٩:٣٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

== ئەیلوولی ٢٠١٨ ==
[[پەڕگە:Stop hand nuvola.svg|30px|alt=Stop icon]] لەوانەیە '''[[ویکیپیدیا:سیاسەتی بەربەستن|لە دەستکاریکردن بەربەست بکرێیت]] بەبێ ئاگادارکردنەوەی زیاتر''' بۆ جاری داھاتوو تۆ [[وپ:پەلاماری کەسی قەدەغەیە|ھێرشی کەسی]] بۆ سەر بەکارھێنەرانی تر بکەیت. لێدوان لەسەر ناوەڕۆک بدە نەک بەکارھێنەران .<!-- Template:uw-npa4 --> ‎&#9666; [[بەکارھێنەر:Épine|<b style="color:purple;font-size:13px;display:inline-block;border:1px solid purple">ئێپین</b>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Épine|<b style="color:black;font-size:11px">لێدوان</b><span style="color:purple">&#9836;</span></sub>]] ‏١١:٣٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨

تەختەکلیل

سڵاو مامە ھیوا. بەڕێز من بەشدارییەکانتم تاوتوێ کرد. جنابت خەریکی نووسینی وتارێک بە ناوی «۱٤ خاڵەکە» بووی و دەقەکەشی ئاوا بووە:

«۱٤ خاڵەکە بریتیە لەو ۱٤ بنەمایەی سەرۆکی ویلایەتە یەگگرتوەکانی ئەمەریکا ودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ۸ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۹۱۸دا. گرنترین شتێک لەم خاڵانەدا ئەوە بوو کە ئەوکات ئەمەریکا بڕیاری دا کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێردەستی دەوڵەتی هەڵوەشاوەی عوسمانیدا دروست ببێت.»

بەڕێز لێرەدا کیبۆردەکەت یەک گرفتی ھەیە و ئەویش پیتی «ھ»یە بۆ نموونە لە جیات «دادگەھ» دەنووسێ «دادگەه». ئەمانە وەکی بزانم ڕاستن، دایان بگرە بزانە پێت چۆنن:

ئەگەریش ئەم پاڵوێنەیە پێشی پێ گرتی، دیسان لەسەر «پەڕەکە پاشەکەوت بکە» کرتە بکە، پاشەکەوت دەبێ بەڵام ئاگادارم بکەوە ھەتا ئەگەر گرفتێکت ھەبوو چارەسەری بکەم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠٥, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

نازانم لە کوێ وەڵامت بۆ بنوسم :) ببورە کە زۆر درەنگ بینیم. دەستەکانت خۆش..ئەم کێشەیە هی کیبۆردی ماکەکەی کوردئایتیگروپە. بزانم دەستکاریەکی سەرچاوەکە ناکەم. کەوابێ کێشە لە پیتی ٠٦٤۷ بەرامبەر FBAA وایە؟ باشە ئێمە لە کوردئایتیگروپ هەر 0647 بەکار ئەبەین لەبەر ئەوەی ئاگادارم کەوا شەیپ ئەینجینەکان تا F بڕ ئەکەن زۆرێکیان. چی وایکردوە ئێمە پیویستمان بە FBAA ببێت؟ هیوادارم تۆش بەشداری بکەیت؟ http://www.kurditgroup.org/comment/77666#comment-77666 تکایە تەماشایەکی ئەوێ بکە و تۆش بەشداری بکە. ڕێز و سڵاوم

ئەم بابەتە کۆتایی هات بەڵام بۆ یادگاری با بمێنێت هیوا (لێدوان) ١١:٤٨, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

چواردە خاڵەکە

کاکە هیوای ئازیز تکایە کاتی نووسینی وتار. نێوان ویکی بۆ زیاد بکە. مادیوتووێژ (١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١١:٠٥, ٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاکە مادی، بەخوای ئێستا ئەمەم دیت، برالە تۆزێک سەبرم لێ بکەن هەموی فێر ئەبم. مەبست لە نێوان ویکی، بەستنەوەی زاراوە گرنەکانە بە بابەتەکانیان وەک هەڵەبجە ئاوا؟ تەشەکور هیوا (لێدوان) ١١:٤٦, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
مەبەست بەستەری وتارەکە بە زمانەکانی ترە لە ویکییەکانی تر کە وەکی بزانم فێری ئەویش بووی و بۆ نموونە لە وتاری توورانیزمدا زیادت کردبوو.--چالاکWьтуwеж (١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١١:٥٤, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس کاکۆ --هیوا (لێدوان) ١١:٥٩, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

باسەکە

مام ھیوا باسەکە (ھی کێشەی ھ) کە لە پەڕەی لێدوانمدا باست کرد کوا؟ چی لێ ھاتەوە؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:١٠, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

کاکە چالاک، لابراوە داوای لێبوردن.هیوا (لێدوان)
ھەر دەزانم براکەم ئەوێ دیکتاتۆریە. بەڕێز ناکۆک بە جوانی ھات ھەموو شتێکی ڕوون کردەوە و باسی کێشەکەی کرد. کەسێکی خوێندەوار و تێ گەییشتوو بوو. ھەتا ھات دروستی قسەکەی خۆی بسەلمێنێ کە کیبۆردەکەی کوردی ئایتی گرووپ دەبێ چاکسازی بکرێ، باسەکیان لابرد.
من یک دوو خاڵت ھەر ئە لێرە بۆ ڕوون دەکەمەوە و ئیتر کۆتایی بەم باسە دێنین. لەوێدا ئاماژەت کردبوو کە کاک ئاسۆ لەوانەیە وەک کاک عەلی دەرچێ و دەستی لە کارێک داوا کە لە جێگەی و پێگەی ئەودا نییە. برای من مام ھیوا، ھەر ئەو کاک ئاسۆیە بوو چاوگ و کوردی ئایتی گرووپی فێری کیبۆرد کرد. با ئەوەت پێ بڵێم و تۆش بزانی ئەو دەم کە کوردی ئایتی گرووپی پیتی ئەی (E) بە دوو نووسە دەنووسی (بە ه و non-joiner) کاک ئاسۆ لێدوانی لەگەڵیان دەکرد وەرن لە بڕی ئەم دوو پیتە بە ە (06D5) بنووسن کەس وەڵامی نەداوە ھەتا دواتر ئەم non-joinerە لە ناو فەیسبوکدا خراپکاری کرد و ناچار بوون یوونیکۆدەکە بگۆڕن و گەییشتن بە قسەی کاک ئاسۆ. ھەر ئێستاش ئەمە بە باشی بزانە ڕۆژێک دەگا ھەر ئەم کەسانە بۆ کێشەی پیتی H دیسان دەگەنەوە قسەی کاک ئاسۆ، دڵنیا بە.
سەبارەت بە پیتی H، من دوو شتی تریش بە قسەکان زیاد دەکەم و ئیتر کارم بەم باسە نامێنێ. لەوێدا ئاماژە کرا کە پیتی ھ لە کۆتایی وشەدا تەنیا لە ٩٢ وشەدا ھەیە. من ئەوە دەڵێم ئەگەر لە ناو یەک وشەشدا ھەبێ بەس بوو ھەتا بڵێین یوونیکۆدی 0647 شیاوی زمانی کوردی نییە. لەم ٩٢ وشانە ھەندێک وشە ھەن کە بەڕاستی لە کوردیی بادینیدا زۆر باون و گرنگن وەک ژمارەی ٩ کە دەڵێن نەھ یان ھەر ژمارەی ١٠ کە دەڵێن دەھ و لکوپۆپەکانی وەک یازدەھ و چاردەھ و ھتد. ئەوەندەی لەگەل برا سۆرانییەکانی باشووریش بووم ئەوەم زانیوە ئەوان قەت بایەخ نادەن بە کوردەکانی تر وەک بادینی و ھەورامی و جافی و … بۆیە ئەمە زۆر لایان گرنگ نییە و ھەر دەڵێن سۆرانی و لە سۆرانیدا لە کۆتایی وشەدا نایە و ئە لەم قسانە. خۆ ئەگەریش ھەر لە کۆتایی وشەدا نەیات، نەبوو بە بەڵگە؛ ئەگەر ئێمە دەڵێین پیت H لە کوردیدا گرد نابێتەوە و ئەمە قەبوول دەکەین، ئەوە یوونیکۆدی 0647 گرد دەبێتەوە و بۆ کوردی ناگونجێ، تەواو!
خاڵیکی تر، ئەویش بە تایبەت ئێمە لە ویکیپیدیادا زۆر لەگەڵی ڕووبەڕوو بووین و ئەویش وشەی بیانیە؛ خۆ ھەر ئەم ٩٢ وشانە نییە، ١٠٠٠ی ئاوایە!
سەرکەوتوو بی.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٥:٥٤, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاکی ئازیز. من هیواتم خاڵ و لیستە:)
  1. دیکتاتۆری نیە، گلەیی لەسەر سڕینەوەی بابەتەکە هەیە، لای من گرنگ نیە چونکە من لە مێژە خەریکی سازکردنی کۆنفرانسیکیم تا هەموان بەشدار بین و هەموان ڕێکەتنێکمان هەبێ تا هیچ نەبێ نیوەمان ڕێک بکەوین، دڵنیات ئەکەم بە ۱٠٠ کۆنفرانسیش کوردان ڕێک ناکەون بەڵام گرنگ ئەوەیە زۆرترینمان ڕێک کەوین.
  2. ئەنجا ئەو پیاوە لە جێگای تر هاوکاریمان کردوە و ئەیکەین. من بۆ خۆم نامەم بۆ نوسیوە.
  3. کاکۆ گیان کێشەی بزوێن وانیە کە تۆیان تێگەیاندوە. با باسی ئەوە نەکەین با بڵێین وابوو.
  4. هەموو زمانێک کێشەی هەیە لە نوسینی زمانێکی تر، هەرچەن وەک ئەوترێت بە تەمتیلەوە ئەم کێشەیە چارە ئەبێت چونکە:
  5. کاکە یەکەم شت هەمان دەنگە یان نا؟ بەڵێ، ئێ کاکە دوچەشمەی ئوردو پێناسەی بۆ شتێکی تر کراوە، ئیتر تۆ چۆن بە ڕواڵەتی باوەڕ ئەکەیت، ئەو پێناسەکەی شتێکی ترە، کەسێکی تر کردویە! وە هیچ کام لەو دوو پیتە/کارەکتەرە هی ئێمە نیە وایە؟ کەوابێت هەر کاتێک بیانەوێت ئەتوانن چۆنیان بوێ پێناسەی بکەن...کاکۆ من ۱۲ ساڵ بووم خۆشنوسیم کردوە هـ لە ناوەند جوانە، فارسیە، ڕاهاتوین هەرچی ناو ئەنێی بەڵام ئەبێ هەردوو شکڵی هەبێت هەم بە سەرو خوار ـهـ، هەم وەک دووچاو، کەواتە ئەگەر بڵێین دوچەشمە و شکڵی دو چەشمە کوردیە، ئەوەش پێشێلکاری ناوەڕاستە، وایە؟ بۆیە بەڕاستی چارەسەرەکەی کاک ئاسۆ ئەوەندەی حەلی کێشەیەک و دروستکردنی چەندی ترە، هێندە چارەسەر نیە
  6. دڵنیابە ئەم بابەتە لێرە کۆتایی پی نایەت و من بەدوایدا ئەچم. جا ئەبێ تۆش لەگەڵم بیت. حورمەتم تا ئێرە بەسە جارێ هیوا (لێدوان) ٢٠:٤٦, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە مام ھیوا با ھەتا ئێرە بەس بێ وەکی وتت، ھەر ئەوەندە دەڵێم کوردی ئایتی گرووپ بە سڕینەوەی لێدوانەکە لە سەرەتادا بێڕیزی بە خۆی کرد پاشان بە ئێوە. ئە بەم کارە تەنیا ئابڕووی خۆی برد و کەس زیانی پێ نەگەییشت. سپاس براکەم.--چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢١:٣٦, ٢٠ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

وێنەی ناسری سوبحانی

سڵاو کاکە هیوا ، دەست خۆش بۆ پەرەپێدانی وتاری ناسری سوبحانی لە لە گۆشەی کوورتەی دەستکاری وتت کە نازانی بۆ وێنەکە دەرناکەوێت؟ ، ویستم لێرە وەڵامت بدەمەوە! ، لە ویکی دەبێت هەموو وێنەکان مۆڵەتییان بۆ بەکارهاتبێت ئینجا پەسەند دەکرێن کەسێک ئەو وێنەیەی ناسری سوبحانی ویکی عەرەبی وێنەکەی بارکردووە و مۆڵەتیشی نەداوەتێ بۆیە لێرە دەرناکەوێت! بەداخەوە زۆرێک لە ویکییەکانی دیکە ئەو کێشەیەیان هەیە و گوێ پێنادەن بەڵام لەویکی ئێرە زۆر لە عەرەبیی و نموونەکانی باشترە لە دانانی مۆڵەت ، هاوکات وێنەی مۆڵەتنامەی نائازادیش دەرناکەوێت! لە ویکییەکانی دیکە ، چارەسەریش دووبارە بارکردنییەتی لەو یکی ئێرە بەڵام بە دانانی مۆڵەتی گونجاو، گەر مۆڵەتیش نەبێت کەواتە نابێت باری بکەین! > kushared (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێ سوپاس ماندوم کردی کاکە kusharedی بەڕێز. کەوابێ لای ئەبەم تا ئەوکاتەی شتێک دەست ئەکەوێت. ئەبێ بڵێم بە هاوکاری ڕۆژنامەنوسێکی خاوەنی وێنەی شێرکۆبێکەس وێنەیکم بارکرد کە دواتر سڕدرایەوە لە لایەن ویکیەوە. تەجروبەیەکی تاڵم هەیە بۆیە خۆمی لێ دور ئەگرم جارێ. دوبارە سوپاس. --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی مافی پاسدراوی خۆگەڕ

سڵاو کاک ھیوا. ئێستا کە بە باشی فێری شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیا بووی، مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس کاکە چالاک. بەو هیەوایەی بە سودی ویکی سۆرانی تەواوبێت. دەستان خۆش کاری سەرشانت قورس کردم. --هیوا (لێدوان) ‏١١:٤١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاڵپشتی بۆ ویکی سۆرانی

کاکە چالاک سڵاو، ئەزانم ماوەیەکە ونم بەڵام دڵم هەر لاتانە. گەر پێویستی کرد بەڕێوەبەرانی دیش بانگ ئەکەمە ئێرە. یەک پرسیاری بچکۆلە (!)، ئەگەر کۆمپانیایەک بیەوێ تیمێک بخاتە کار بۆ کارکردن لەسەر ویکی سۆرانی، یاساکان چین؟ لە کوێوە دەست پێ‌ بکەن؟ چۆن ئەتوانی هاوکاریان بکەی؟ یان کێ ئەتوانێ هاوکاریان بکات. زۆر سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک هیوا هەر ڕێکخراوێک و کەسێک یارمەتی ویکیپیدیا بدات جێگای دەستخۆشی و شانازییە بەڵام لەگەڵ ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان بگوونجێت و لانەدات، ئەوە لەڕووی ڕێکار و سیاسەتەکانی ویکی... بۆلایەنی هاوکاریش ئەوە گەرزیاتر مەبەستەکەت ڕوونبکەیتەوە باشترە واتە هاوکاری لەکام ڕووەوە؟ بەڕای خۆم بۆ دەستپێکردن و چاکسازی لەویکی فراوانکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان و وتارە پەیوەندیدارەکانە بە کورد و کوردستان باشترین خزمەتە بەویکی، بێشک بۆ ئەوەی دووەمییان سەرچاوەی خۆماڵی گرنگە >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک ھیوا. ھەموومان ھەر دڵمان لە لای ویکیپیدیایە جا بەسراوە بەو کاتەی ھەمانە. کاک محەممەد زۆربەی پرسیارەکانتی وەڵام دایەوە. بۆ ھاوکاریش منیش لە مەبەستت نەگەیێشتم و لە چ بوارێکدا ھاوکاریتان دەوێ؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە محەمەد، کاک چالاک. سوپاس بۆ وەڵامە خێراکانتان وەک هەمیشە. بە *کورتی* ئەگەر بەنمونە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان بیەوێ تیمێک تەرخان بکات بۆ دەوڵەمەندکردنی ویکی سۆرانی لەبری ئەوەی دانیشن ئینسایکلۆپیدیایەکی تایبەت بەخۆیان دروست بکەن، باشتر وایە چاو لە کام یاسا و ڕێسا بکەن، لە کوێوە دەست بەو کارە بکەن؟ ئاگاداری ورد و درشتی یاساکان نیم بەڵام لە ویکی ئینگلیزی زۆرێک لە یاساکانم دیوە و پەڕەکەی کاکە محمەدیشم خوێندەوە. ئێوە وەک دوو کەسی بەڕێوەبەر و تەواو شارەزا، ئامۆژگاریتان بۆ من چیە کە چۆن ئامۆژگاری لایەنێک بکەم کاتێ لێم ئەپرسن: ئێمە ئەتوانین ١٠ کەس بۆ ٢ ساڵ تەرخان بکەین ویکی سۆرانی دەوڵەمەند بکەن؟ بێ گومان سوپاستان ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک وتم باشترین خزمەت بەویکی سۆرانی وتارە سەرەکییەکانە کەخۆی لە ١٠٠٠ وتار دەدات گەر ئەو ١٠ کەسە کە بیانەوێت لەویکی سۆرانی بنووسن وە ئەوکەسانە توانای وەرگێڕانییان هەبێت (نموونە خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی یان هەرزمانێکن..) باشترین کار بۆیان پەرەپێدانی وتاری وڵاتەکان یان ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان - وتاری وڵاتەکان نموونە ئاڵمانیا کەوتارێکی زۆرباشە دەکرێت دووبارە سوودی لێوەرگیرێتەوە بۆ درووستکردنی وتاری en:History of Germany بەوەی بەشێکمان لەمێژوو نووسیوە واتە وتاری یەک وڵات پەرەپێبدرێت بۆ ١٠ وتاری دیکە لەسەر ئەو وڵاتە بەکاردێتەوە ئەمەش بۆویکی سۆرانی زۆرباش دەبێت. لەلایەکی دیکەشەوە گەر ئەو خوێندکارانە لەبەشی کوردی دەخوێنن دەتوانن سەرچاوە و لێکۆڵینەوە زانستییە درووستەکان لەویکیپیدیا بنووسن لەسەر کەسایەتییە کوردەکان و ئەدەبیاتی کوردی --مەبەستم هەنگاوی یەکەم بەندە بەو دووجۆرە خوێندکارەی باسمکرد. گەر پڕۆژەکەش جێبەجێکرا دەکرێت دوای شەش مانگ وەک ئەمە کاریگەرییەکانی بەشداربوونی ئەو خوێندکارانە لەویکی باسبکرێن لەڕاپۆرتێکدا>Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دووبارە سوپاس کاکە محەمەد. کەوابێ ڕێگریەک نیە و شتێک نیە ترسم هەبێ لێی. یاسا و ڕێساکان بەشی ئەوە ئاگادارم و پرۆژە عەرەبیەکەش باشترین ڕێنماییە. وتارە سەرەکیەکان بە دڵنیاییەوە دەستپێکێکی دروستی کارکەیە ئەگەر بێت و ئەم هەوڵەی بەندە سەر بگرێت. سوکە وەعدێک هەیە، لێرە ئاگادارتان ئەکەمەوە تا ئێوە بەشدار بن، چونکە پسپۆڕی ئێوە وا ئەکات کارەکە بە هەڵە ئەنجام نەدرێت. سوپاس و کۆتایی ئەم بابەتەیە لای بەندەوە، ئێوەش ڕێنمایی ترتان هەبوو ئازادبن لە نوسینی. --هیوا (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سیاسەتەکانی ویکی کە کاک محەممەد ئاماژەی پێ کرد بەشێکیان کراونەتە کوردی. ئەوانەی کراونەتە کوردی دەتوانم بڵێم سەرەکیترین سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. ئەگەرچی پێم وایە ئەگەر کەسێک بێت و وتار بنووسێ بە تایبەت نووسینی وتارە سەرەکیەکان بەڕاستی زۆری پێویستی بە سیاسەتەکان نابێ. مەگەر مەبەست فێرکاری و چۆنیەتی بەکارھێنانی ویکیپیدیا بێت و ئەویش پەڕەی تایەبەتمان بۆ ئەمە ھەیە وەک ویکیپیدیا:فێرکاری یان یارمەتی:ڕێنمای خێرا و ... . بە ھەر حاڵ ھەر شتێک کە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆژەکە پێویست بوو ئەوە ئێمە ئامادەی ھەر چەشنە یارمەتیەکین.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەلێ سوپاس کاکە چالاکی بەڕێز. ببورە دواکەوتم. --هیوا (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی بیانی لە زانستی کۆمپیوتەردا

بەڕێز @Serchia: سڵاو، لە هیچ بابەتێکدا نەبێ، لە زانستی کۆمپیوتەردا هیوادارم پرس و ڕایەکم پێ بکەیت. گلەیی ناوی بیانی - شتێک نیە بۆ زانستی کۆمپیوتەر بگونجێت. کێشە نیە، جاڤابینز وا بنوسرێ یان وەک خۆی. وەرگێڕانی CPU بۆ قسەی پڕوپوچی کوردی یان زمانێکی تر، تەنها سەر لێشواندنی گەنجی ئەو زمانەیە. حەزناکەم دەستکاری دەستکاریەکانت بکەم، بەڵام لانی کەم تکایە سەرنج مەنوسە لە دەستکاریەکانت، وا بکات منیش لێرە ئەم قسانە بنوسم. هەروا گۆڕینی ڕاسپبێری پای بە ڕازبێری پای وەک گۆڕینی داشبۆردی سەیارەیە بە داشبڵ! سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @هیوا: ئەوەی من کردوومە تەنیا نووسینی ناوە ئینگلیزییەکان بووە بە کوردی، منیش لەگەڵ گۆڕین و کردنەکوردی ھەندێک ناو نیم، بۆ نموونە سی پی یوو یان ماوس و چەندان وشەی تریش، ئەوانە بوونەتە وشەی جیھانی. لەبارەی نووسینی ناوەکان بە کوردی لەبەرەوەی ئەو کەسەی لێرە دەنووسێ یان دەگەڕێ بۆ شتێک، کوردە و ڕەنگە ئینگلیزیش نەزانێت، باشترە ھەموو ناوەکان بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێن. بۆ ناوە ئینگلیزییەکانیش دەتوانین ڕەوانەکەر دروست بکەین. سەبارەت بە گۆڕینی ڕاسپبێری پای بە ڕازبێری ھەمان شت نییە لەگەڵ داشبۆرد، داشبۆرد وشەیەکی باوە لەنێو خەڵک، بەڵام ئەوەی تر چوونکە باو نییە باشترین کار ئەوەیە لە زمانی ڕەسەنی چۆن گۆدەکرێت وا بنووسرێت. بەو ھیوایەی دەستکارییەکانم تۆ نەڕەنجێنێ، بۆ ھەر وتار و بابەتێک دەکرێ وتووێژ بکرێت. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٣:٥٨، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەکان

بینیم کێشەت بۆ دروست ببوو لە دانانی وێنەیەک، ئەگەر شتێکی وا ھەیە باشترە یارمەتی:پەڕگەکان بخوێنیتەوە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٥:٠٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕۆژێک بۆ ویکیپدیا

کاکە چالاک سڵاو، من مانگێک لە کوردستان ئەبم. پێم خۆشە شوێنێک پەیا بکەم کە ڕۆژێک ناوبنێین ناساندنی ویکی سۆرانی. هەوڵەکانی پێشترم سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام ئەمجارە ئەکرێ لانی کەم چەن دۆستێکی نزیک کۆ بکەمەوە و ڕۆژێکی تەواو خەریکی دەستکاری کردنی بابەت بین. هەولێر کەمێ سەختە بەڵام هەر ئەتوانم، سلێمانی بێ زۆر باشترە. ماوەیەکە ئاگام لە چالاکیەکانتان نەماوە. لە دیوارەکەی خۆم نوسیم تا نەبێتە هەرا. گەر پێت وایە کات کوشتنە تکایە دوودڵ مەبە لەوەی ڕاشکاوانە بڵێیت، بە پێچەوانەوە تا زووتر بانگەشەی بۆ بکرێ چاکترە، ئەکرێ ٢ کێس ئاو و پرۆجێکتەرێ پەیا بکرێ و یەکێ لە ئەدمینەکان پرێزنتەیشنێک بکەن. من تا ٨ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە سلێمانی ئەبم. ڕێزم --هیوا (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک هیوا ببورە دێمە نێو باسەکەشەوە بەس، لەپەڕەی لێدوانی کاک چالاک بابەتەکە ورووژاندبا تاوەکوو ئەوییش ئاگاداری بۆچووبا چوونکە بەمشێوەیە زەحمەتە بەرچاوی کەوێت لەپەڕەی دوایین گۆڕانکاری وندەبێت بۆیە با ئەویش تاگ بکەم @چالاک:، خۆم لەهەولێرم ئەگەرنا بەخۆشحاڵییەوە هاوکارت دەبووم. بەڵام ئەگەر بەڕێزان @Épine: وە @Diyar se: لەسلێمانین کاتییان هەبێت و بتوانن هاوکارتبن. لەهەولێر لە ئاستی قوتابی زانکۆ زۆر کەسمان کۆکردەوە بەڵام دوایی بەشدارییان زۆر کەمبوو تەنیا یەک بۆ سێ بەشدارییانکرد و وازییان هێنا، ئەگەر توانیتان لە ئاستی ئامادەیی (High School) خەڵک کۆبکەنەوە بەڕای من سەرکەوتوودەبێت > Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@هیوا: @Kushared: من ئاگاداری ئەمە نیم، ئەمە بۆ کەیە؟ چوونکە وەک دەزانن ئێستا پشووی ھاوینە... ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاکە @Kushared:، بە حیسابی خۆم ئەو تاگەم بەکار هێنابوو، دەی وا ماوەیەک دوورکەوتوومەوە هەر وا ئەبێت. کێشەکە لەوەیە ئاگامان لە یەک نیە، من دڵنیام ئێوە باشتر ئەزانن کە ئایا ڕۆژێکی وا سودی ئەبێ؟ ئایا بە هاتنی ١٠ کەس شتێک ئەگۆڕێ؟ نازانم بەڕاستی. بەڕێز @Épine: هیچ ڕێک نەخراوە تەنها قسەکردنە. سوپاس بۆ هەموولایەک بۆ پێشنیار و ئامۆژگاری. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٤٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم پێشتر باسی چی کراوە بەڵام کە وتت "١٠ کەس" من یەکسەر وتم نائـ. بە ڕای من بێ کەڵکە، و ببورن ئەگەر ڕووخێنەرە. بە ڕای من ئەمە دەبێت لە یەکێک لە قوتابخانەکان بکرێت کە ھۆڵی گەورەیان ھەیە بۆ ئەم باسانە، وەک ھەڵکەوت و دڵدار و ئەمانە. بە دە کەس ھیچی وا ناکرێت. من زۆرینەی ھاوڕێکانم یارمەتی دا بەڵام نەیانتوانی بەردەوام بن. ئەبێت ئەمە لە شوێنێکی گەورە باس بکرێت، بە بڕوای من لە ١٠٠ کەس تەنھا ٢٠ و لەوانەیە کەمتریش بتوانین بەڕاستی بەشداری بکەن و فێری ویکیپیدیا ببن. پێم ناخۆشە کە واش ئەڵێم بەڵام کۆمەڵگەی ئێمە جارێ لە کوێـــــی ماوە بۆ ویکیپیدیا! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاکە @Épine:، ڕووخێنەر و شتی لێ گەڕێ، ئەزموون دەور ئەبینێت و دڵنیام ئێوە باشتر ئەزانن. بەڕاستی من بە نیازم ١٠ مامۆستای زانکۆ کۆ بکەمەوە و حاڵیان بکەم بەزمەکە چیە. چوە مێشکیان ئەهلەن وە سەهلەن، نەچوو، ڕۆژێک بەقوربانی ئەم ئیشەی کاک جیمی وەیڵز. ئەگەر نا، بەڵکوو یەکێکتان بناسێنم بە کەناڵێک، چونکە بەڕاستی من نامەوێ لە هیچ یەک لەم کەناڵە کوردیانە دەرکەوم. کۆمەڵگەی ئێمە نازانێ نانیش بخوات، بۆیە ویکیپیدیا هەوا و ئاوە بۆی، تا فێری نانخواردنیش بێت قسەکەت ڕاستە. بەڵام بۆ پێشنیاری مەکتەبەکان، ناچێتە ئەقڵم قوتابی ٥،٦ بتوانن سەرچاوە سەیر بکەن و بابەت بنوسن، ئەوان ئەبێ بەکارهێنەر/خوێنەری ویکی بن. ڕێز و سڵاو.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک هیوا، هەموو شتێک سوودی هەیە تاقی بکەنەوە، ئەوەی من لەهەولێر وابوو ڕەنگە لە سلێمانی و ئەزموونی ئێوە باشتربێت. مەکتەبەکان هەرچەند ئێستا دەوام نەماوە بەس مەبەستم لەوەبوو کە هەندێ مەکتەب قوتابییەکان ئاستی زمانی دووەمییان زۆر باشە لە ئینگلیزی یان عەرەبی یاخوود هەر زمانێكی دیکە وە ئەوان کاتی زۆرتریان لەماڵەوە هەیە و دەتوانن زیاتر بەشداربن، زۆربەی بەشداربووەکانی ویکیپیدیای کوردیش لە ئامادەییەوە هاتوون و ئێستا خوێندکاری زانکۆن یان هەر لەئامادەیین. ئەگەر لەئاستی مامۆستای زانکۆش ئاگاداربکرێنەوە لەباسەکە ئەوەش شتێکی چاکە. > Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاکە @Kushared:--هیوا (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───────────────────└
من بۆ ئەم ساڵ پرۆژەیەکم بە دەستەوەیە بۆ قوتابخانەکەی خۆم، بە ھیوای بەڕێوەبەرایەتی ڕێگە بدەن ئەنجامی بدەم. وەک کاک کوشەیرد وتی چش تاقیکردنەوە زیانی نییە. بەختێکی باش. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٤٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی سەرکەوتوو بن، ناوی قوتابخانەکە بنوسە بۆمان یان لە پەڕەی ویکی لە فەیسبوک بەڵکوو بڵاوکرێتەوە چالاکیەکە. سەرکەوتوو بن.--هیوا (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاکە ئەمەم زۆر درەنگ دیت. ئەگەر مامۆستاکان ویکیپیدیا بناسن زۆر باشترە ھەتا خوێنکارەکان. مامۆستاکان وەک ئەرکێکی دەرسی بە خوێنکاران دەڵێن لەسەر فڵان بابەت وتارێک لە ویکیپیدیا دابنێ نومرەی ھەیە. لە ویکیپیدیای فارسی ئەمە تاقی کراوەتەوە. ئەگەر ھەوڵ بدەین ویکیپیدیا بە مامۆستاکانمان بناسێنین بەبڕوای من سوودی زۆر زیاترە ھەتا خوێنکارەکان.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٨، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درەنگ نیە و سوپاس. سەری گرت و دڵنیابوومەوە لە ڕۆژەکە ئاگادارتان ئەکەم. --هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

هیوا، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڤالا بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

تاگێک لەسەر ڤالا داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەیلوولی ٢٠١٨

Information icon تکایە ئاگادارییەکانی سڕینەوەی خێرا لەو پەڕانەی کە خۆت دروستت کردووە لامەبە، وەک ئەوەی لە ڤالا کردووتە. گەر باوەڕت وایە پێویست نییە پەڕەکە بسڕدرێتەوە، دەبێت ناڕەزایی دەرببڕیت بە کرتەکردن لەسەر دوگمەیەک کە دەڵێت: دەربڕینی ناڕەزایەتی، کە لەناوەوەی ئاگاداریی سڕینەوەی خێراکە دەردەکەوێت. ئەمە ڕێگەت پێدەدات کە کێشەکەت لەسەر پەڕەی وتووێژ دروست بکەیت. بەڕێوەبەران ڕەچاوی وتووێژەکەت دەکەن پێش ئەوەی بڕیاری ئەوە بدەن کە چی لەگەڵ پەڕەکە بکەن. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێوە ئەبنە ئەدمین بۆ وتوێژ. لێگەڕێ دووڕۆژ بابەتەکە دوڵەمەند بکەم، نە تۆ ئاگات لێیە نە ئەویتر. ڕیزێک بابەتن نوسران تا "ڤالا" بنوسرێ، تاقەتم هەیە ئەم هەموە ڕوون بکەمەوە؟ نایکەم.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ھیوا من بەپێی وپ:سوڕ کاروبارەکان بەڕێوەدەبەم و نا، نەک بەڕێوەبەرێکی وتووێژەر بم. منیش نەموتووە ئەم ھەمووە ڕوون بکەرەوە تەنیا تکایە تاگەکانی سڕینەوەی خێرا لە وتارەکان لامەبە با خۆشت دروستکەریان بیت. دەتوانیت بەجێی ئەوە ئەگەر تاگی سڕینەوەی لێ نەدرابوو، تاگی {{ئامادەکردن}} لەسەرەوەی وتارەکە بدەیت ھەتا تەواوی دەکەیت بەمشێوەیە کەس بۆی نییە تاگی سڕینەوەی لێ بدات چوونکە لەژێر کاردایە. خۆ گەر تاگی سڕینەوەی لێ درابوو، دەتوانیت سوود لە تاگی {{ڕاوەستان}} وەربگریت بەجێی سڕینەوەی تاگەکە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @ئارام بکر: تکایە زوو تاگی سڕینەوە لە وتارەکان مەدەن. ئێرە ویکیی ئینگلیزی نییە، و پێویست ناکا سیاسەتەکان ئەوەندە توند بن. بەکارھێنەری دیکەش ئەو گلەیییەیان لای من کردووە. با کەس سارد نەکەینەوە. سەرچیا‏١١:٣٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئەگەر بەکارھێنەرێک تازەکاربێت دڵنیابە من وپ:سپ بەکاردەھێنم کە ماوەکەی یەک ھەفتەیە و تەواو ھەوڵدەدەم ڕێنماییشیان بکەم، بەڵام بەکارھێنەرێکی وەک کاک هیوا کە ئەزموونێکی باشیان ھەیە و تازەکار نین ناکرێت وتاری بێسەرچاوە دانێن؛ لێرەدا تاگی وپ:پسخم بەکارھێنا کە ماوەکەی یەک ڕۆژە. ھەڵبەت کێشەکەم پێش نەبوونی سەرچاوە زۆر کورتیی وتارەکە بوو کە بەر وپ:وفن دەکەوێت (خۆتان بڵێن ئەمانە وتارن؟!). ئێستا بڕوانە ئێرە و بزانە ھیچ زمانێکی ڕەقم بەکارھێناوە؟ یان ھەر لێرە ئەوەتا ئاماژەم بە دوو تاگ کردووە کە یەکەمیان ئەو ھەرایەش نانێتەوە، ھیچ تاوانێکم ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٥، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: ئێرە ھیچ لە ویکیپیدیاکانی تر کەمتر نییە. وتارێک کە تەواو نەبووە دەبێت لە ژێرپەڕەی بەکارھێنەر خۆی نووسرابێتەوە ئینجا بگوازرێتەوە سەر بۆشایی ناوی وتار. پێم سەیرە کە زۆر لە من زیاترە لێرەیت و مافی بەڕێوەبەرایەتیت ھەیە و ھێشتاش ئەمە نازانیت. ئارام بکر لێرەدا بەپێی سیاسەت جووڵاوەتەوە و بە ھەموو شێوەیەک ھەق بەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە وتاری منە و نمونەی تریش هەن. یەعنی ماشەڵا ویکی سۆرانی بەتەمایە پرۆفیسۆر لەخۆی کۆکاتەوە؟ ناڵێم ئەدمین خەریکی وتووێژ'ن. —هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وڵامی بەخێرهاتن

وڵامی بەخێرهاتن
سڵاو کاک هیوای ئازیز. هەوڵ دەدەم وردە وردە قەزوان بخزێنمە نێو ئەم ویکییە.بەڵام کێشەم زۆرە دەڵێی بەشی کۆدی وپی و ئەمە جیاوازن...بەڵآم هەر بابەتێک بینووسم دیخەمە ئێرەش...بۆ داهاتوو، https://qezwan.ir (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ وێنەی مەنجەڵە یاپراخەکەت. ویکیپدیا گەشەی نەکردوە، لێرە هەر ساڵی ٢٠٠٢وە :) --هیوا (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەیلوولی ٢٠١٨

Stop icon لەوانەیە لە دەستکاریکردن بەربەست بکرێیت بەبێ ئاگادارکردنەوەی زیاتر بۆ جاری داھاتوو تۆ ھێرشی کەسی بۆ سەر بەکارھێنەرانی تر بکەیت. لێدوان لەسەر ناوەڕۆک بدە نەک بەکارھێنەران . ‎◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٣٩، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]