تارا سوتاریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تارا سوتاریا

تارا سوتاریا
لەدایکبوون (١٩٩٥-١١-١٩) ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٨ ساڵ)[١]
نەتەوەھیندی
خوێندنگەکۆلێژی ھونەری سەنت ئەندرێوس
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا

تارا سوتاریا (١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥) خانمەئەکتەرێکی ھیندییە، زیاتر لە سینەمای بۆلیوود دەردەکەوێت. سەرەتای کارەکانی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو، کاتێک لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی منداڵان لە کەناڵی دیزنی ئیندیا بەشدار بوو.

لە ساڵی ٢٠١٩، تارا بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی خوێندکاری ساڵ ٢ لەپاڵ ھەریەکە لە تایگەر شرۆف و ئەنانیا پاندی دەرکەوت، کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی زی سینێ سینەمای بردەوە وەک باشترین خانمەئەکتەر بۆ یەکەم فیلم، ھەروەھا پاڵێوراوبوو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ ھەمان پۆلین. دوای ئەم فیلمە، ھەر لە ساڵی ٢٠١٩ لە فیلمێکی ئاکشن بەناوی مەرجاڤان دەرکەوت، لە فیلمەکەدا تارا ڕۆڵی کچێکی لاڵی گێڕا.

بڕیارە لە داھاتوودا لە فیلمەکانی (Tadap) و ئێک ڤێلن ٢ دەربکەوێت. تارا جگە لە نواندن ئەوا خەریکی گۆرانی گوتنە.[٢]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

تارا سوتاریا لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥، لە خێزانێکی زەردەشتی پارسی لەدایک بوو.[٣] تارا خووشکێکی دوانەی ھەیە بەناوی پیا، لەگەڵ خووشکەکەی بەیەکەوە بەشداربوون لە سەمای کلاسیک، سەمای بالێ و سەمای ئەمریکای لاتین لە ئەکادیمای سەمای ڕۆیال، لە بەریتانیا. کاتێک تەمەنی حەوت ساڵان بوو، تارا بووە گۆرانیبێژێکی پیشەگەر، بەوەی ھەر لەوکاتەوە لە ئۆپرا و پێشبڕکێیەکان گۆرانی دەگووت.[٤][٥]

تارا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندن بەدەستھێناوە لە کۆلێژی ھونەری سەنت ئەندرێوس.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kriti Sonali (19 November 2018). "Inside photos from SOTY 2 star Tara Sutaria's birthday bash". Indian Express. Retrieved 10 February 2019.
  2. ^ "Masakali 2.0 teaser out: Sidharth Malhotra romancing Tara Sutaria is Marjaavaan 2.0". India Today (بە ئینگلیزی). 7 April 2020. Retrieved 7 April 2020.
  3. ^ Joginder Tuteja (6 May 2019). ""Tiger Shroff is an incredible dance partner" – Tara Sutaria on her Student of the Year 2 co-star"". Bollywood Hungama. Retrieved 10 May 2019.
  4. ^ Pratibha Devasenapathy (24 May 2018). "Here are some facts about 'Student of the Year 4' debutante Tara Sutaria". The Times of India. Retrieved 25 April 2019.
  5. ^ "Who is Tara Sutaria?". The Indian Express. 11 April 2018. Retrieved 25 April 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]