بەھبەھان
بەهبەهان | |
|---|---|
| وڵات | |
| پارێزگا | خووزستان |
| شارستان | بەهبەهان |
| بەرزایی | ٣٢٠ مەتر (١٬٠٥٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ١٢٢٬٦٠٤ |
| نەتەوە و ئایین | |
| • نەتەوە | کورد |
| • ئایین | ئیسلام (شیعە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٦١ |
بەهبەهان ، بەهبەهۆ (بێبان) شارێکە لە پارێزگای خووزستان و ناوەندی شارستان بەهبەهانە. ئەم شارە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خووزستاندا هەیە.[١][٢]
کەشوھەوا
[دەستکاری]لە هاویندا زیاتر لە ٥٠ پلەی گەرمی و لە زستاندا کەمتر لە ٠ پلە کەشوھەوای ناوچەکەیە.
مێژوو
[دەستکاری]لە نزیک بەهبەهانى ئێستا جاران شارێک هەبوو بە ناوى ئارجان (ئارگان) . شاری ئارجان ماوەیەکی زۆرە ناوەندی ناوچەی ئارگان و کۆهگیلۆ بووە. لە سەردەمی ساسانییەکاندا ئارجان لە شوێنێکدا ئاوەدان کراوەتەوە کە ئێستا دەکەوێتە بەشی باکووری شاری بەهبەهان و شوێنەوارەکانی شارستانیەتی ئیلامیی تێدایە و بە ئاریاگان ناسراو بووە. بە گوێرەی کتێبى ئارتەر کریستینسن (١٩٢٥، ل٧)، پاشای ساسانی قوبادی یەکەم لە هێرشێکیدا بۆ سەر ئامیدا لە باکووری میزۆپۆتامیا (ناوچەی کوردنشینی دیاربەکر لە تورکیای ئێستا) هەشتا هەزار لە دانیشتووانی شارەکەى بە دیل گرت و لە ئەرجان دایمەزراندن و شارەکەشى نۆژەن کردەوە.

هەروەها ئارجان لەگەڵ هەردوو شاری جنابا (گناوەى ئێستا ) و ریشەهر/ ریواردەشیر (ئێستا بوشهەر) که تابعى ولایەتى ئارگان بوون، ناوەندێکى دیارى به ڕهەمهێنانی کاڵاى کەتان بوو . چونکە خەڵکی راگوێزراوى ئامەد بەهرەدار بوون لە چنین و درووستکردنى قوماش و چۆخدا.
لە کوردستان چەند ئاواییەک بە ناوى بیبان و بێبان هەن. یەکیان لە باکوورى کەرکووکە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ئارتور کریستینسن، سەردەمى قوبادى یەکەم و کومونیسزمى مەزدەکى(Le règne du roi Kawādh I et le communisme Mazdakite)، بە فەڕەنسی . ١٩٢٥
- میشێل گەنتەر ، فەرهەنگى مێژوویى کوردان . چاپى دووەم.
- ↑ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. لاپەڕە ٤٢. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ساڵ=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر) - ↑ «ئاراس». aras.bradost.net. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.