بەستوو ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەستوو ٢
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەر
بەرھەمھێنەرپیتەر دێل ڤێچۆ
شانۆنامەجێنیفەر لی
چیرۆک
ئەکتەران
مۆسیقا
  • کریستۆف بێک (مۆسیقا)
  • ڕۆبەرت لۆپێز (گۆرانییەکان)
  • کریستن ئەندێرسن-لۆپێز (گۆرانییەکان)
وێنەگری سینەماییمۆھیت کالیانپوور
مۆنتاژجێف درەیھایم
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەستۆدیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی
دەرچوون
  • ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (2019-11-07) (شانۆی دۆڵبی)
  • ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (2019-11-22) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ ملیۆن $[٢]
داھات١٫٤٥٠ ملیار $[٣]

بەستوو ٢ (بە ئینگلیزی: Frozen 2) فیلمێکی فەنتازیای مۆسیقیی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ٢٠١٩یە کە لە لایەن ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە و لە لایەن ستۆدیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی دابەش کراوە. ٥٨ەمین فیلمی ئەنیمەیشنی بەرھەمھێنراوی ستۆدیۆکەیە، پاشکۆی بەستوو (٢٠١٣)یە. فیلمەکە لە لایەن کریس بەک و جێنیفەر لی دەرھێنراوە، لە لایەن پیتەر دێل ڤێچۆ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن لی، بەک، مارک سمیت، کریستن ئەندێرسن-لۆپێز و ڕۆبەرت لۆپێز نووسراوە. ھەریەکە لە دەنگی کریستن بێڵ، ئیدینا مێنزێڵ، جۆش گاد و جۆناتان گرۆف ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ڕووداوەکانی بەستوو ٢ سێ ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی یەکەم ڕوو دەدەن، شوێنی دوو خوشکەکە ئانا و ئێلسا، کریستۆف، سڤێن و ئۆلاف دەکەوێت کە بۆ دارستانێکی جادوویی گەشت دەکەن بۆ ئەوەی سەرچاوەی ھێزی جادووییی ئێلسا بدۆزنەوە.

تەکنەلۆژیای ئەنیمەیشنی ئاڵۆزتر و بەرزتر لە چاو بەستوو تێیدا بەکار ھاتووە، ئەندێرسن-لۆپێز و لۆپێز وەک گۆرانینووسانی فیلمەکە گەڕانەوە، و کریستۆف بێک دیسانەوە مۆسیقای فیلمەکەی ئامادە کردووە. فیلمەکە بۆ ٤٦ زمان وەرگێڕدراوە و زنجیرەیەکی بەڵگەفیلم، بۆ نێو نەزانراو: دروستکردنی بەستوو ٢ بەدوایدا بڵاو کرایەوە. بەستوو ٢ بۆ یەکەم جار لە شانۆی دۆڵبی لە لۆس ئانجلەس لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پەخش کرا و لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا، بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە. داھاتی بەستوو ٢ لە گشت جیھاندا ١٫٤٥٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، فیلمەکە سێیەم پڕداھاتترین فیلمی ٢٠١٩، دەیەم پڕداھاتترین فیلمی ھەموو سەردەمەکان و دووەم پڕداھاتترین فیلمی ئەنیمەیشنی ھەموو سەردەمەکانە. پاشکۆیەکی تر لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Review: Disney's 'Frozen 2' is far from essential, but charmingly avoids the sophomore slump". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). 2019-11-14. Retrieved 2023-03-21.
  2. ^ D'Alessandro, Anthony (2020-04-23). "'Frozen 2' Skates Away With Near $600M Profit: No. 2 In Deadline's 2019 Most Valuable Blockbuster Tournament". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-21.
  3. ^ "Frozen II". Box Office Mojo. Retrieved 2023-03-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]