بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەدری پاشا بەدرخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەدری پاشا بەدرخان (لە دایکبووی جەزیرە لە ١٨٤٧ ‒ کۆچی دوایی ١٩١١) سیاسەتمەداری کوردیی عوسمانی و ئەندامی بنەماڵەی بەدرخان بوو.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

بەدری پاشا بەدرخان لە شاری جەزیرە لەدایکبووە، و بەدرخانی بەگی باوکی بەشدار بووە لە بەرگریکردنی بۆتان کە لە کۆتاییدا شکستی ھێنا و دوورخرایەوە بۆ کریت.[١] پێدەچێت دایکی بەڕەچەڵەک ئێزیدی بوو بێت.[٢] بەدری پاشا لە کریت لەلایەن چەند مامۆستایەکییەوە پەروەردە کراوە، و توانی بە زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی فێرببێت، جگە لە زمانی یۆنانی.[٣][٤]

لە ساڵی ١٨٧١، دەستی کرد بە کارکردن بۆ حکوومەتی عوسمانی لە گوندێکی سووری لە قەزای ھەوران. دانانی وەک کورد، بەپێی سیاسەتێکی محەممەد ڕەشید پاشای والی ویلایەت بوو،[٥] کە سیاسەتێک بوو بۆ تێکەڵکردنیی نەتەوەکانی ناوچەکە داندرابوو.[٦] لە ڕوانگەی شەڕی عوسمانی و ڕووسیا لە ساڵانی ١٨٧٧‒١٨٧٨، ھێزە کوردییەکان لە سووریاوە بۆ ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی ڕێکخران،[٢] دوای جەنگ، بە ماوەیەکی کورت ئەم ھێزە کەوتە ژێر گومانەوە بەھۆی ھەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆیی کوردەکان.[٧][٨] لە ساڵانی ١٨٨٠ بەدواوە چەند جارێک لە ئیدارەی عوسمانیدا پلەی بەرزکرایەوە، سەرەتا بۆ موتەسەریفی سەنجەقی ھەوران، پاشان لە حەما، دواتریش بۆ تەرابلوس.[٩][١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Henning، Barbara (٢٠١٨). Narratives of the History of the Ottoman-Kurdish Bedirhani Family in Imperial and Post-Imperial Contexts: Continuities and Changes (بە ئینگلیزی). University of Bamberg Press. لاپەڕە ١٨٦. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٦٣٠٩-٥٥١-٢.
  2. 1 2 Winter، Stefan (2006). «The other "Nahdah" The Bedirxans, the Millis, and the tribal roots of Kurdish nationalism in Syria». Oriente Moderno. ٢٥ (٨٦) (3): ٤٦٥. ISSN ٠٠٣٠-٥٤٧٢. JSTOR ٢٥٨١٨٠٨٦. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. Henning, Barbara (2018), pp.186–187
  4. Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «Бедри Паша Бедир Хан - Bedri Pasha Bedir Khan». ru.wikibrief.org. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. Henning, Barbara (2018), p.187
  7. Malmisanij، M. (٢٠١٩). Akin، Salih؛ Blau، Joyce؛ Hellot، Florence؛ Mede، Hardy؛ Alsancakli، Sacha (eds.). Kamuran Ali Bedir Khan. Institute Kurde de Paris. لاپەڕە ٥٥.
  8. Henning, Barbara (2018), pp.187–188
  9. Henning, Barbara (2018), p.188
  10. Henning, Barbara (2018), pp.188–189
  11. Özoğlu، Hasan (٢٠٠٤). Kurdish notables in the Ottoman Empire. State University of New York Press. لاپەڕە ٩٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-٥٩٩٣-٥.