بەداخەوەبوون (فیلم)
بەداخەوەبوون | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆو ڕایت |
بەرھەمھێنەر | تیم بیڤان ئێریک فێڵنەر پاوڵ وێبستەر |
شانۆنامە | کریستۆڤەر ھامپتن |
ئەکتەران | جەیمس مکاڤوی کیرا نایتلی سورشا ڕونان ڕامالا گری ڤێنێسا ڕێدگریڤ |
مۆسیقا | داریو ماریانلی |
وێنەگری سینەمایی | شیموس ماکگارڤی |
مۆنتاژ | پاوڵ تۆسیڵ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٢٣ خولەک |
وڵات | |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | £٢٣.٢ ملیۆن ($٣٠ ملیۆن)[٣] |
داھات | $١٣١ ملیۆن[٤] |
بەداخەوەبوون (بە ئینگلیزی:Atonement) فیلمێکی ڕۆمانسی و جەنگی و درامایە لە دەرھێنانی جۆو ڕایت و ڕۆڵبینینی جەیمس مکاڤوی و کیرا نایتلی و سورشا ڕونان و ڕامالا گری و بێنەدیکت کومبەرباچ و ڤێنێسا ڕێدگریڤ. فیلمەکە پشتی بەستووە بە نۆڤڵێکی یان مکیوون کە لە ساڵی ٢٠٠١ لەژێر ھەمان ناو بڵاویکردەوە. فیلمەکە ڕووداو و دەرئەنجامی تاوانێک تۆماردەکات کە ماوەی شەش دەیەی خایاند و ساڵانی ١٩٣٠یەکان دەستی پێکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا بڵاوکرایەوە و رۆژی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە.
ھەردوو ڤیستیڤاڵی ڤانکۆڤەر و ڤێنیس لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستیان پێکرد بە نمایشی ئەم فیلمە، فیلمەکە جۆو ڕایتی دەرھێنەری کرد بە گەنجترین دەرھێنەر کە فیلمێکی سەرەتا نمایش بکرێت لە ڤیستیڤاڵی ڤێنیس. فیلمەکە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا لە جیھاندا و داھاتەکەی ١٢٩ ملیۆن دۆلار بوو بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێچووی. ڕەخنەگران بۆچوونی باشیان لەسەر فیلمەکە ھەبوو و ستایشی نمایش و ڕۆڵبینینی ئەکتەرەکانیان کرد لەگەڵ میوزیک و وێنەی فیلمەکە.
فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە بۆ باشترین میوزیکی ڕەسەن و کاندید کرا بۆ شەش خەڵاتی دیکە لەنێویاندا خەڵاتی باشترین وێنە و باشترین سیناریۆی وەرگیراو و باشترین خانمە ئەکتەری پشتگیریکار بۆ سورشا ڕونان.[٥] فیلمەکە ھەروەھا ١٤ جار کاندید کرا لە ٦١ھەمین گەڕی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی و خەڵاتی باشترین فیلم و خەڵاتی باشترین بەرھەمھێنانی بردەوە، فیلمەکە ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین وێنەی جوڵاو.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Atonement (2007)». British Film Institute. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «LUMIERE : Film: Atonement». Lumiere. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Joe Wright: 'I said I needed $4m more for Dunkirk, they said no'». The Daily Telegraph. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Atonement - Box Office». Box Office Mojo. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Academy Award nominations for 'Atonement'». Oscar.com. 23 January 2008. لە ڕەسەنەکە لە 29 January 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 24 January 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «BAFTA Awards for 'Atonement'». BAFTA.org. 10 February 2008. لە ڕەسەنەکە لە 11 February 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 10 February 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی (UK)
- بەداخەوەبوون لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- بەداخەوەبوون لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
- بەداخەوەبوون لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- بەداخەوەبوون لە مێتاکریتیک
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەداخەوەبوون (فیلم) تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Use British English from November 2014
- ئەو وتارانە کە لە پارامەتری ڕێکەوتی داڕێژەکەیاندا کێشە ھەیە
- فیلمەکانی ٢٠٠٧
- فیلمە بەریتانییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی یوونیڤەرساڵ پیکچەرز
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠٠٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە فەرەنسییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- براوەکانی بافتا (فیلمەکان)
- براوەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی درامی
- براوەکانی خەڵاتی بافتا بۆ باشترین فیلم
- فیلمە درامییە جەنگییە بەڕیتانییەکان
- فیلمەکان دەربارەی ڕۆمانسییەتی نێوان چینەکان
- فیلمەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانە بەڕیتانییەکان
- فیلمەکان کە لە فەڕەنسا داندراون
- فیلمەکان کە لە دەیەی ١٩٤٠ داندراون
- ئەو فیلمانەی لە لەندەن وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین نمرەی ڕەسەنیان بەدەستھێناوە
- فیلمەکانی فۆکیوس فیچەرز
- ڕیزبەندی فیلمە میدیاییەکان
- فیلمەکان سەبارەت بە نووسەران