بەخێربێیت بۆ قوتابخانەی شەیتانەکان! ئیروما-کون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ قوتابخانەی شەیتانەکان! ئیروما-کون
بەرگی یەکەم کتێبی "Mairimashita! Iruma-kun" لە لایەن ئوسامو نیشی
魔入りました!入間くん
(Mairimashita! Iruma-kun)
مانگا
نووسەرئوسامو نیشی
بڵاوکەرەوەئەکیتا شۆنن
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن چامپیۆن
وەشانی ڕەسەنئازاری ٢٠١٧ئێستا
بەرگەکان١٥
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەرماکۆتۆ مۆریواکی
بەرھەمھێنەرئێن ئێچ کەی
یوسوکی فوجیتا
نووسەرکازویوکی فودێیاسو
ئاوازدانانئاکیمیتسو ھۆنما
ستودیۆباندای نامکۆ پیکچەرز
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فێرکاری ئێن ئێچ کەی
پەخشی ڕەسەن ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – ئێستا
ئەڵقەکان٢٣
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

بەخێربێیت بۆ قوتابخانەی شەیتانەکان! ئیروما-کون (魔入りました!入間くん, Mairimashita! Iruma-kun, "ئیرومای شەیتانی تۆمارکراو!") زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنیی ئوسامو نیشییە. لە ئازاری ٢٠١٧ەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن چامپیۆنی شۆنن مانگای ئەکیتا شۆتێن بە زنجیرەیی بڵاو دەکرێتەوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، زنجیرەکە لە پازدە کتێبی تانکۆبۆن کۆکرایەوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ لە لایەن باندای نامکۆ پیکچەرز پێشکەش کرا.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکەکە دوای ئیروما سوزوکی دەکەوێت، کوڕێکی مرۆڤی ١٤ ساڵ، کە لە لاەن دایبابییەوە بۆ شەیتان دەفرۆشرێت. شەیتانەکە بە سولیڤان ناسراوە، کە ئیروما بۆ جیھانی شەیتانەکان دەبات و بە فەرمی وەک نەوەی خۆی ھەڵیدەگرێتەوە. پاشان ئیروما لە قوتابخانەی بابیڵس بۆ شەیتانەکان کە سولیڤان وەک بەڕێوبەری کار دەکات تۆمار دەکات، و لەوێ خێرا ئیروما چاوی بە ئاڵێس ئازمەدییەز و کڵارا ڤاڵک دەکەوێت. بەڵام سوڵیڤان پێی دەڵێت ھەرگیز نەڵێت کە ئەو مرۆڤە، چونکە ئەو دەخورێت گەر کەسێک پێی بزانێت. پاشان ئیروما بەڵێن بە خۆشاردنەوە لە جیھانی شەیتانەکاندا دەدات، بەڵام لەبەر ئەو شتانەی کە بەسەری دێت ئەو ھەمیشە دیارە.

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

کەسایەتییە سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • ئیروما سوزوکی (鈴木入間, Suzuki Iruma) لە لایەن ئایومو موراسی (ژاپۆنی)[١] و ڵۆرا ستاڵ (ئینگلیزی)[٢] دەنگی گێڕدراوە

ئیروما کوڕێکی مرۆڤی ١٤ ساڵانە کە ناتوانێت ھیچ داوایاک ڕەت بکاتەوە بە تایبەتی گەر بە جوانی داوای لێ بکرێت. ئەو وشانەی کە کاری تێ دەکات بریتییە لە: «تکایە» و «یارمەتی» و «لێت دەپاڕێمەوە»، بە ھۆی بێبەرپرسیارێتی دایبابییەوە نەیتوانی بچێتە ھیچ قوتابخانەیەک و ناچاربوو لە منداڵییەوە لە چەند ئیشێکی جیاوازدا کار بکات. بەڵام بە ھۆی کارە سەیرەکانییەوە توانای خۆلادان لە ھەر شتێکی بەدەستھێنا. ئەم توانایە ڕێز و سەرسامی ئاڵێس بەدەست دەھێنێت، کە دواتر دەبێت بە یەکەم ھاوڕێی ئیروما دوای ئەوەی لە ھەموو ھێرشەکانی خۆی لادا. ئیروما ھەروەھا زۆر نەرمونیانە، و بەڕاستی چێژ لە یارمەتیدانی خەڵکی دەبینێت گەر تەنانەت بێزاری بۆ بێنێت. لەگەڵ کڵارا بوو بە ھاوڕێ لەبەر گرنگیپێدانەکەی بۆی، ئەو ڕێزێکی زۆری لە لایەن ھاوپۆلەکانی لێ دەگیرێت. لە کاتی تاقیکردنەوەی پلەی شەیتانەکاندا، لەبەر ئەوەی ئەو لە باتی پێدننی پلەکەی ئەنگوستیلەی شەیتانەکانی وەرگرت، ئەو نزمترین پلە 'ئەلیف'ی [١] پێدرا. ئیروما ھەروەھا مامۆستاکەی کاڵیگۆ کردە ئاژەڵە ماڵییەکەی. ئەو لە کاتی ئێستا پلەی دالێسی [٤] ھەڵگرتووە.[٣]

بەڕێوبەری قوتابخانەی بابیڵس بۆ شەیتانەکانە و وەک پیاوێکی بە تەمەن دەردەکەوێت. ئەو یەکێک لە سێ شەیتانەکانی جیھانی شەیتانەکانە کە ھەڵگری پلەی تێت [٩] بێت و ئەو یەکێک لە دەسەڵاتدارترین و کاریگەرترین شەیتانی کۆمەڵگایە. ھەر بۆیە ئەو یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پۆستی پاشای شەیتانەکانە. سوڵیڤان ھەروەھا ئەو شەیتانەیە کە ئیروما لە ژمارەی ١ دەکڕێت و وەک نەوەی خۆی ھەڵی دەگرێتەوە. ئەو ئەوەی کرد تا ئەو بۆشاییەی کە ھەر جارێک ھەستی پێ دەکرد کاتێک لەگەڵ ھاوڕێی تێتەکانی تردا کۆدەبووەوە، کە شتی گەورەیان دەربارەی نەوەکانیان باس دەکرد. سوڵیڤان ھەروەھاش بەرپرسە لە پێدانی توانای خوێندنەوە و قسەکردنی زمانی شەیتانەکان بە ئیروما لە ڕێگەی جادووەوە. ئەو ئاشقی نەوە نوێکەیەتی و ھەموو کات دیار و گرینگیپێدانی پێشکەش دەکات. بۆ یارمەتیدانی ئیروما لە تێکەڵبوون، و ئەو ئیروما و ئاڵێس و کڵارای لە بەشی قوتابییە ناسروشتییەکان دانا.

یاریدەدەری لۆرد سوڵیڤان، لە شێوەی پیاوێکی خاوەن دوو گوێی پشیلە دەردەکەوێت. ئۆپێرا لە ھەمان خانوی سوڵیڤان و ئوراما دەمێنێتەوە، ئەو لە چێشتلێنان و شوردنی جلەکان و دابینکردنی ھۆکارەکای گواستنەوە بەرپرسە. ئەو پەیوەندی گەورە و خزمەتکاری ھەیە کە ڕێگری لە لادانی سوڵیڤان دەکات. ئۆپێرا یەکێک لەو چوار شەیتانەیە کە دەزانن ئیروما مرۆڤە. کە ئەوانی تر سوڵیڤان و باڵام و ئامێڵیین. پلەکانیان لە کاتی ئێستادا نادیارە.

  • ئاسمۆدیوس ئاڵێس (アスモデウス・アリス, Asumodeusu Arisu) لە لایەن ڕییۆھێ کیمورا (ژاپۆنی)[١] و بێڵی کامێتز (ئینگلیزی)[٧] گێڕدراوە

باشترین ھاوڕێی ئیمورا و یەکەم ھاوڕێیەتی لەو ڕۆژەی شەڕەکەی لەگەڵیدا دۆڕان. توانا و ھێزی سەرەتاییەکان تێدەپەڕێنێت و توانای بەکارھێنانی ئاگری ھەیە. ئەو لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا بەرزترین نمرەی ھەبوو. لە سەرەتادا لەگەڵ کڵارا لەسەر داوای ئیروما یاری لەگەڵ دەکرد، بەڵام دواتر بوو بە باشترین ھاوڕێی ئەو. ئەو بە گشتی کەسێکی ئارامە، بەڵام کاتێک بابەتەکە ئیروما دەبێت ئەو سۆزداری کەمێک سۆزداری دەبێت، تەنانەت لەگەڵ کڵارا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئیروما شەڕ دەکات. پلەی ئێستای داڵێسە [٤].

  • ڤاڵەک کڵارا (ウァラク・クララ, Waraku Kurara) لە لایەن ئایاکا ئاسای (ژاپۆنی)[١] و کایڵی مایڵز (ئینگلیزی)[٨] گێڕدراوە

زۆر سەیرە (تەنانەت بەپێی پێوەری شەیتانەکان) و کچێکی چالاکە بە بەردەوامی دەیەوێت یاری بکات. توانای دروستکردنی ھەر شتێک کە بینیبێتی ھەیە، ەا ئەو کاتەی ئیرومای ناسی بەرتیلی بە قوتابییەکانی تر دەدا تا یاری لەگەڵ بکەن. ئیروما پێی وت کە ئەو پێویستی بە بەرتیل نییە تا یاری لەگەڵ بکات و بەمەش ئەو لەگەڵ ئیروما و ئاڵێس بوون بە ھاوڕێی زۆر نزیک. ئاژەڵە ماڵییەکەی دانەیەکی پۆلێن نەکراوە و پلەکەی خۆشی گیمێڵە [۳].

  • ئامێری ئازازێڵ (アザゼル・アメリ, Azazeru Ameri) لە لایەن ساۆری ھایامی (ژاپۆنی)[٤] کیرا بووکلاند (ئینگلیزی)[٩] گێڕدراوە

شەیتانێکی گوێ ڕێوییە کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی قوتابیان لە قوتابخانەی بابیڵس بۆ شەیتانەکان دەکات. لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ڕێز و کەسایەتییەکی گەورەیە، بەڵام لە نھێنیدا سەرسام جیھانی مرۆڤەکانە. لەبەر ئەشقە زۆرەکەی بۆ مانگا ئامێری تاکە کەس بوو گومان لە ئیروما بکات کە مرۆڤە لەگەڵ ئەوەی بوونی مرۆڤەکان لە جیھانی شەیتانەکان تەنھا ئەفسانەیە. لە دواتردا گوومانەکانی یەکلا دەکاتەوە لە گەڵیدا دەبێت بە ھاوڕێی و ھەستی بۆ دروست دەکات، بەڵام ئیروما ناانێت کە ئەو گومانی لێیەتی. پلەکەی ڤاوە [٦]، بەرزترین لە پلەی نێوان قوتابییەکانە.

مامۆستای بەرپرسی ئیروما. بە ھۆی ھەڵەیەک بۆ ماوەی ساڵێک بوو بە ئاژەڵی ماڵی ئیروما، ئەمەش چونکە ناوی لەسەر ئەو کاغەزەی کە ئیروما بەکاریھێنا ھەبوو. شێوەی ئاژەڵەییە ماڵییەکەی کونەپەپویەکی فەرودار لەگەڵ باڵی شەمشەمەکوێرە و دوو شاخی ڕەشی بچکۆلانەیە. پلەکەی چێسە [٨]، بێجگە لە بەڕێوبەر سوڵوڤان و ھاوڕێکەی باڵام شیچیڕۆو کە ھەڵگری ھەمان پلەی ئەوە، ئەو بەرزترین پلەی لە نێوان مامۆستاکانی بابیڵس بۆ شەیتانەکاندا ھەیە.

پۆلی شەیتانە ناسروشتییەکان[دەستکاری]

  • سەبڵۆ سابناک (サブノック・サブロ, Sabunokku Saburo) لە لایەن تاکیا ساتۆ[١٢] گێڕدراوە

ئەو دووەم کوڕی خێزانی سابناکە، لەگەڵ توانای خێزانەکەی لە دروستکردنی چەکدا. دەتوانێت چەک لە ھەر شتێک بیجوێت دروست بکات، و ملواکەیەک کە لە چەند کانزایەکی جیاواز پێکھاتووە ھەڵدەگرێت. ئامانجەکەی بوونە بە پاشای شەیتانەکان چونکە بەرزترین پلەی جیھانی شەیتانەکانە. لە کاتی مەراسیمی تۆمارکردندا ھێرشی کردە سەر مامۆستایەک لەبەر ئەوەی پێی وابوو خێراترین ڕێگایە بۆ بەدەستھێنانی پلە، بەڵام بە ھۆیەوە بۆ پۆلی قوتابییە ناسروشتییەکان نێردرا. لە کاتی تاقیکردنەوەی پلەی شەیتانەکاندا ڕێزی بۆ ئیروما دروست دەبێت و ئەو بە ڕکابەری خۆی ڕادەگەیەنێت، بەڵام بە زۆری لەگەڵ ئاڵێس بەریەککەوتنی ھەیە. ئاژەڵە ماڵییەکەی کێڵپییە، و پلەکەی ئێستای گیمێڵە [۳].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Mairimashita! Iruma-kun TV Anime Reveals Main Cast". Anime News Network. March 22, 2019. Retrieved 17ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ @laura_stahl (December 22, 2019). "Say hi to my latest very good boy, Iruma! #welcometodemonschoolirumakun Ep 1 of the dub is on @Crunchyroll now! Thank you @BangZoom and @mummynyan! I love my lil blueberry boy! Everyone in the cast is hilarious- the whole team is perfection! Please go check it out! 💙" (Tweet). Retrieved ۱۷ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  3. ^ Manga vol 16 chapter 139
  4. ^ ئ ا ب "Mairimashita! Iruma-kun TV Anime's Reveals Video, Visual, October 5 Premiere". Anime News Network. August 30, 2019. Retrieved 18ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ @kylehebert (December 21, 2019). "I voice Sullivan in "Welcome to Demon School Iruma-Kun", now on Crunchyroll. Total blast of a character" (Tweet). Retrieved ۱۷ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ @BrianTAnderson (December 21, 2019). "The first English dub episode of Welcome to Demon School Iruma-Kun is now on @Crunchyroll! You can hear me as Opera 🐱😈 Thank you to @BangZoom , @JalenKCassell and the rest of the team for having me!" (Tweet). Retrieved ۱۷ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  7. ^ @BillyKametz (December 21, 2019). "Episode 1 of Welcome to Demon School! Iruma-kun is out of @Crunchyroll!! I absolutely adore this show! Directed by none other than JoBro @JalenKCassell who is amazing! I play Asmodeus Alice! I hope you enjoy!" (Tweet). Retrieved ۱٨ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  8. ^ @KayliMills (December 21, 2019). "Rolliiiiiiing in with an announcement. I voice best grem girl Clara in the English dub of "Welcome to Demon School Iruma-kun!" on @crunchyroll Ep 1 is out now! Thank you so much Crunchy @bangzoom and @jalenkcassell for giving me such an incredibly fun and exciting roll- role" (Tweet). Retrieved ۱٨ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  9. ^ @KiraBuckland (December 22, 2019). "I am SO EXCITED to be joining the cast of "Welcome to Demon School! Iruma-kun" as AMERI AZAZEL (as well as Haruno and Gaako!) These are all very "me" characters, ahaha~ ✨You can check out the first ep of the English dub on @Crunchyroll here:" (Tweet). Retrieved ۱٨ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  10. ^ "Mairimashita! Iruma-kun TV Anime Reveals Main Cast". Anime News Network. August 1, 2019. Retrieved 18ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  11. ^ @MrDCDouglas (December 28, 2019). "#Anime Announcement! Catch me as Naberius on #welcometodemonschoolirumakun #voiceover #actorslife #DCDouglas" (Tweet). Retrieved ۱٨ی شوباتی ۲۰۲۰ – via Twitter. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  12. ^ "Mairimashita! Iruma-kun TV Anime Casts Takuya Satō". Anime News Network. August 6, 2019. Retrieved 18ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]