بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بێژەن موڕتەزەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێژەن موڕتەزەوی ( بە فارسی: بیژن مرتضوی/ بە ئینگلیزی : Bijan Mortazavi )، ژەنیار و ئاوازدانەرى ئێرانى، لە ١٦ تشرینى دووەمى ساڵی ١٩٥٧ لە شاری ساری ئێران لە دایکبووە . شێوازی بەرهەمە مۆسییقاییەکانى تێکەڵەیەکە لە مۆسیقای گەلێرى ئێرانی و مۆسیقای پۆپ . سەرەڕای ئەوەی کە ئەلبوومەکانی مافی بڵاوکردنەوەیان لە ئێراندا نییە، بەڵام پارچە مۆسیقاییەکانى چەندین جار لە سازمانى دەنگ و رەنگى کۆماری ئیسلامی ئێران پەخش کراون.

بێژەن مورتەزەوى ژەنیار و ئاوازدانەر و کۆمپۆزەرى ناودارى ئێران

ژیانی هونەری

[دەستکاری]

بیژەن مورتەزەوی لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە شاری ساری لەدایکبووە . لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی کەمانچە کردووە و، لە تاران بە سەرپەرشتی فیرکترتنى کەمانچە، وەک پەرویز یاحەقی دەستی بە فێربوونی تەکنیکە تایبەتیەکانى ئەم ئامێرە کردووە . لە تەمەنی حەوت ساڵیدا فێری ژەنینی پیانۆ و گیتار و ئامێری زەرب و ئامێرە ژێدارەکانى مۆسیقای گەلێرى وەک عود و تار و سەنتوور بووە. لە تەمەنی یازدە ساڵیدا توانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی نیشتمانی مۆسیقای خوێندکاران لە ئێران بەدەستبهێنێت. تەمەنی چواردە ساڵ بوو کاتێک ئۆرکێسترایەکی ٣٢ کەسی پێکهێنا و ئاوازەکانی لە کەمپی هاوینەی ڕامسار پێشکەش کرد.

دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی چووە ئینگلتەرا . لەوێ درێژەى بە خوێندنی زانکۆیی دەدات لە بواری ئەندازیاری و پلانسازى شاردا . هەروەها لەوێ ئامادەى ئاهەنگى مۆسیقا و کۆرسەکانى فێربوونی کەمانچە بووە.

لە ساڵی ١٩٧٩ کۆچ دەکات بۆ ئەمریکا و لە زانکۆی ویلایەتی تەکساس دەستی کردەوە بە خوێندنی مۆسیقا . پاشان لە ساڵی ١٩٨٥ لە کالیفۆرنیا نیشتەجێ دەبێت و یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

ئەو تایبەتمەندیەی کە مورتەزەوى لە ژەنیار و مۆسیقاژەنەکانی تر جیا دەکاتەوە توانای ژەنینی هەموو ئەو ئامێرانەى هەیە کە لە بەرهەمەکانیدا بەکارهێنراون جگە لە ئامێرەکانى فووى مسینBrass instrument . ئەو گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی کە لە ساڵی ١٩٩٠ دەستی پێکرد، بینەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا. یەکەمین هونەرمەندی ئێرانیە کە لەلایەن کۆمپانیاکانی "نێدەرلاندەر پرۆداکشنز"، "جیپ ئیگل"، "نیو دۆدج" و "کرایسلەر"ەوە پاڵپشتی بکرێت. لە ٣ی تەمموزی ١٩٩٤، بیژەن مورتەزەوی یەکەم هونەرمەندی ئێرانی بوو کە لە فیلمی " Greek Theatre " نمایشی کرد. یەکێک لەو پارچانەی کە لەم کۆنسێرتەدا پێشکەشی کردوون ناوی "Epic" بووە کە لە تەمەنی یازدە ساڵیدا ئاوازی بۆ داناوە. لە ساڵی ٢٠١٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری مۆسیقا لە زانکۆی سۆلێنت لە شاری ساوثهامپتۆن وەرگرتووە. ئامانجی لە بواری خوێندن (لە زانکۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ناساندن و پەرەپێدانی مۆسیقای هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە شێوەیەکی ئەکادیمی[١].

بەرهەمەکانى

[دەستکاری]

بیژەن مورتەزەوی لەگەڵ هونەرمەندانی وەک موعین و هایدە و ستار و لەیلا فروهەر و ئاندی و مازیار فەلاحی و ئەنوشیروان ڕوحانی هاوکاری کردووە[٢] .

ئەلبوومەکانی

بیژەن ١ یەکەم ئەلبوومی بێژەن مورتەزەوی بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٠ (١٣٦٨) لەلایەن کۆمپانیای کۆلتێکس ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە. لەم ئەلبوومەدا گۆرانی بەناوبانگی " عاشقی چیه " بڵاوکرایەوە.

دووەم ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەوى بیژەن ٢ بوو کە لەلایەن کۆمپانیای کۆڵتێکس ڕیکۆردزەوە لە ساڵی ١٩٩٢ (١٣٧٠) بڵاوکرایەوە. ئەم ئەلبوومە دەرئەنجامی هاوکاری لەگەڵ حەسەن شەماعیزادە و سادق نەوجوکی و .... تاد بوو.

بێژەن مورتەزەوی ٣ (بە بێ وشە و بە وشە)

[دەستکاری]

سێیەم ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەوی کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن کۆمپانیای کۆڵتێکس ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە. لەم ئەلبوومەدا بیژەن هاوکاری گۆرانیبێژانی وەک بیژەن سەمەندەر و مەسعوود فەردمەنش و هوما میرئەفشارى کردووە.

کۆنسێرتێکی شانۆی یۆنانی Greek Theatre

[دەستکاری]

ئەلبوومێکی ڕاستەوخۆی بێژەن مورتەزەوی، کە پارچەکانی لە کۆنسێرتەکەی شانۆی یۆنانی پێشکەشکرابوو، وەک حەماسە (وڕووژان) و سەمای ئاگر (Dance Of Fire).

ئاگرى سەر سەهۆڵ (بەبێ وشە و بە وشە)

[دەستکاری]

چوارەمین ئەلبوومی فەرمی بیژەن مۆرتەزەوی لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن کۆمپانیای کۆلتێکس ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە . لەم ئەلبوومەدا هاوکاری لەگەڵ مینا جەلالی، ئەردەلان سەرفراز و هۆمایون هۆشیارنژاد کردووە.

بۆنی خۆشى خۆشەویستی

[دەستکاری]

پێنجەمین ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەوی کە لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن کۆمپانیای ئاڤانگ میوزیکەوە بڵاوکرایەوە، زۆربەی کۆپڵەى مۆسیقایین.

ئاوازی بێدەنگ

[دەستکاری]

ئاوازى بێدەنگ شەشەمین ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەویە کە لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن کۆمپانیای ئاڤانگ میوزیکەوە بڵاوکرایەوە.

دڵۆپێک لە دەریا

[دەستکاری]

حەوتەمین ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەوی لە ئاڤانگ میوزیک لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە کە ٦ کلیپی تێدایە.

بە من چی

[دەستکاری]

بە من چى ، هەشتەمین ئەلبوومی فەرمی بێژەن مورتەزەویە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمپانیای تەرانە بڵاوکرایەوە، هەموو هۆنراوەکان لەلایەن ئیرەج جەننەتی عەتایی و ئاوازەکانى بیژەن مورتەزەوی.

مۆسیقا و من

[دەستکاری]

ئەلبوومی نۆیەمی بێژەن مورتەزەوی لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن کۆمپانیای کۆڵتێکس ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە. گۆرانییەکانی " رۆنایی و ماچ " و " میوزیک و من " پێشتر بە شێوەی تاک ئاواز و کلیپ بڵاوکرابوونەوە.

فڕینی قەقنەس

[دەستکاری]

ئەلبوومی دەیەمی بێژەن مورتەزەوی، کە لە ساڵی ٢٠١٠ وەک کورتە ئەلبووم بڵاوکرایەوە. ئەم ئەلبوومە ٤ گۆرانی تێدایە :

  1. زاگرۆس (٦:٢٥)
  2. کوچە لەرە (4:55)
  3. بیشە (8:01)
  4. بابا کەرەم (٤:١٨)

ئاوازدانان بۆ هونەرمەندانى تر

[دەستکاری]
گۆرانبێژ ناوى گۆرانى شیعر ئاواز کۆمپۆزەر
مەهەستی سایه همایون هوشیارنژاد بێژەن مورتەزەوی بێژەن مورتەزەوی
مەهەستی پشیمان همایون هوشیارنژاد بێژەن مورتەزەوی بێژەن مورتەزەوی
مەهەستی می‌ترسم همایون هوشیارنژاد بێژەن مورتەزەوی بێژەن مورتەزەوی
موعین بی‌بی گل مسعود امینی محمد حیدری بێژەن مورتەزەوی
موعین خونە جهانبخش پازوکی جیهانبەخش پازۆکی بێژەن مورتەزەوی
موعین خودم میام میبرمت جمشید شیبانی موعین بێژەن مورتەزەوی
موعین عاشق‌تر از من چه کسی؟ جهانبەخش پازۆکی جهانبەخش پازۆکی بێژەن مورتەزەوی
موعین تنهاترین مرد هوما میرئەفشار دکتر ناروند بێژەن مورتەزەوی
موعین پابه‌پای تو بابەک رادمنش بابەک رادمنش بێژەن مورتەزەوی
حومێرا پیرت بسوزه عاشقی هوما میرئەفشار محمد حیدری بێژەن مورتەزەوی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ دیدارێک لەگەڵ بێژەن مورتەزەوى. ٢٠٠١. [١]
  2. ^ * بێژەن مورتەوەزى لە یوتیوب . بەرهەمەکان [٢]
  • {{cite web}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]