بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جیهانبەخش پازۆکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 

جیهانبەخش پازۆکی (لەدایکبووی ٢٥ی ئایارى ١٩٣٧) ئاوازدانەر و کۆمپۆزەر و گۆرانیبێژی ئێرانی بە رەچەلەک کورد . ئێستا لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەژی. تەوەری سەرەکی گۆرانییەکانی ئەڤینیە .

جیهانبەخش پازۆکى

لە ٢٥ی ئایار (مایس)ی ساڵی ١٩٣٧ لە شاری شیراز لە دایک بووە لە باوکێک کە بە رەچەڵەک لە کوردانى (پازۆکى)[١]ە. . دوو منداڵى هەیە بە ناوى نیلۆفەر و نیگار.

ئەو شتەی کە ڕەنگە پازوکی لە ئاوازدانەرانی دیکە جیا بکاتەوە، نووسینی شیعر و گۆرانییەکانی هەمان بەرهەمە؛ کارێک کە بەزۆری لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجام دەدرێت. پازوکی لە تەمەنی ٧ ساڵیدا بەهۆی حەزێکی زۆری بۆ مۆسیقا هاتە ناو ئەم بوارەوە و سەرەتا دەستی کرد بە فێربوونی ئامێرى فلوت . بەڵام دواتر فێری کەمانچە بوو و بە شێوەیەکی پیشەیی دەیژەنی. پازۆکی دواتر دەچێتە ئەسفەهان و لە دەبیرستانى ئەدەب یان هەمان کۆلێژی ئینگلیزی، لە ژێر دەستى حوسێن عەریزى خوێندوویەتی و لەگەڵ هۆشمەند عەقیلی دەبێتە هاوپۆل و لەم شارە بە سەرپەرشتی مامۆستایان جەلیل شەهناز و تاج ئەسفەهانی و عەبدولحسێن بەرازەندە موزیکی خوێندووە .

پازۆکی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی شیعریی و ئاواز و ژەنین لەگەڵ گۆرانیبێژانی بەناوبانگی ئێرانی وەک ئەکبەر گوڵپایگانی و مەهستی و هایدە دا و لە دوای ساڵی ١٩٧٩ واتە دوای (شۆڕشی ١٣٥٧) و لە دۆخی شەڕدا وەک زۆرێک لە مۆسیقاژەنی ئێرانی وڵاتەکەی بەجێهێشت و چووە ئەمریکا . هاوکارییەکانی لەگەڵ گۆرانیبێژانی پۆپی ئێرانی لە لۆس ئەنجلۆس بەردەوام بوو . جیهانبەخش پازۆکی خاوەنى زیاتر لە ٦٠٠ بەرهەمە.

لە ساڵی 2005 خەڵاتی شێری باڵدار زێڕینی لە ئەکادیمیای جیهانی هونەر، ئەدەب و ڕاگەیاندنی ئێرانی وەرگرتووە سەبارەت بەو ئەرک و هەوڵە چەندین ساڵەی لە بواری مۆسیقا و هونەری ئێرانی و پاراستنی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی لە هەندەراندا.

رێز و یادکردنەوە

[دەستکاری]

ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ یادێک بۆ جیهانبەخش پازۆکی سازکرا. لەم یادەدا هونەرمەندانی وەک هوشمەند عەقیلی ، ستار ، مارتیک ، ئومێد ، مورتەزا زۆرى تر بەشداریان کرد و زۆرێک لە ئاوازەکانی پێشکەش کران. ئەم یادکردنەوەیە مەولود زەهتاب بەرێوەى برد و ئۆرکێستراکەش لەلایەن کازم عالەمییەوە رێکخرا .

هەروەها هونەرمەندانی وەک داریوش ئیقبالی ، محەممەد حەیدەری ، ئەندرانیک ئاساتوریان و... وەک میوان لەم بەرنامەیەدا ئامادە بوون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ * پازۆکى: بازیکى (بێزکى: بێسکى) هۆزێکى کوردن لە سەردەمى شا ئیسماعیلى سەفەوى لە رەوان و ئەخڵات وخنووس وئەرجیش و ئەلشگرد و کیغی و بازید لە باکوورى کوردستاندا فەرمانڕەوا بوون، دواى شەڕى چاڵدێران ١٥١٤ز شا سەفەویەکان بەشێکیان لەگەڵ هۆزەکانى چەمشگەزەک (زەعفەرانلو) لە کوردستانەوە راگواستن بۆ قەزوین و وەرامین و مەشهەد ((شەڕەفنامە / میرنشینى پازۆکى)) تا ئیستاش لە دەشتى وەرامین و پاکدەشتى تاران دەژین ، ئەوانى کوردستان ئێستا زۆربەیان لە پارێزگاکانى قارس و بازید و ئورفا و سەمسوور و لە باکوورى حەلەب دەژین.