حومەیرا
ڕواڵەت
حومەیرا | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | پەروانە ئەمیر ئەفشاری |
ھەروەھا ناسراوە بە | حومەیرا |
لەدایکبووی | ٢٦ی ئازاری ١٩٤٤ تاران، ئێران |
چەشنەکان | مۆسیقای پۆپ، مۆسیقای نەریتیی ئێران |
پەروانە ئەمیر ئەفشاری (لەدایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٤٤) بە ناوی ھونەریی حومەیرا ناسراوە، گۆرانیبێژێکی ئێرانییە. لە پاییزی ساڵی ١٩٦٥ بە گۆرانی «سەبرم پێ بدە» دەستی بە چالاکیی پیشەیی خۆی کردووە و لەلایەن مامۆستاکەیەوە، عەلی تەجویدی ئاوازی بۆ دانراوە، کە لەلایەن خەڵک و کەسایەتییەکانی مۆسیقا پێشوازی لێکرا. دوای چەندین بەرھەمی سەرکەوتووی دیکەی وەک «پەشیمانم» بە ئاوازی عەلی تەجویدی، مامۆستای دووەمی خۆی، پەروێز یەھاقی ناسی، کە بووە ھۆی ھاوسەرگیری و دروستکردنی بەرھەمی بەردەوامی دیکە. دوای جیابوونەوەی لەگەڵ پەروێز یەھاقی، حومەیرا بەردەوام بوو لە چالاکییە ھونەرییەکانی لەگەڵ ھونەرمەندەکانی دیکە و لەم ماوەیەدا، جگە لە مۆسیقای نەریتی ئێرانی، مۆسیقای پۆپ و مۆسیقای فیوژنیشی بۆ بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆی زیاد کرد.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ضرغامی، محمد (2010-02-13). «با حمیرا؛ از زندگی، آواز و انقلاب… تا امروز». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2024-07-06 ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «آپارات - سرویس اشتراک ویدیو». آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- پەڕەی فەرمی لە فەیسبووک
- پەڕەی فەرمی لە یووتیوب
- حومەیرا[بەستەری مردوو] لە سورەسینما
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حومەیرا تێدایە. |