بێرنی ساندەرس
| بێرنی ساندەرس | |
|---|---|
| Bernie Sanders | |
| لەدایکبوون | Bernard Sanders ٨ی ئەیلوولی ١٩٤١ بڕۆکلین (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
| پەروەردە | Bachelor of Arts |
| زانکۆ | |
| پیشە | سیاسەتوان |
| شوێنکار | |
| کارەکان | Bernie Sanders Guide to Political Revolution، Our Revolution: A Future to Believe In، Outsider in the House، The Speech، Where We Go From Here |
| حیزب | Liberty Union Party، پارتی دیموکرات، سیاسەتوانی سەربەخۆ، سیاسەتوانی سەربەخۆ، پارتی دیموکرات، سیاسەتوانی سەربەخۆ |
| ھاوسەر | Jane O'Meara Sanders |
| مناڵ | Carina Driscoll |
| باوان | |
| خێزان | Larry Sanders |
| خەڵاتەکان | |
| وێبگە | https://www.sanders.senate.gov/ |
| واژوو | |
| پلە | Mayor of Burlington, Vermont (١٩٨١–١٩٨٩)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٠٥–٢٠٠٧)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٠٣–٢٠٠٥)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٠١–٢٠٠٣)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٩٩–٢٠٠١)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٩٧–١٩٩٩)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٩٥–١٩٩٧)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٩٣–١٩٩٥)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٩١–١٩٩٣)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٠٧–٢٠٠٩)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٠٩–٢٠١١)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠١١–٢٠١٣)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠١٣–٢٠١٥)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠١٥–٢٠١٧)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠١٧–٢٠١٩)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠١٩–٢٠٢١)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢١–٢٠٢٣)، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٣–) |

بێرنارد ساندەرس (لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٤١) سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکیە کەوا وەک سیناتۆری ڤێرمۆنت کاری دەکات لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٧ەوە. ساندەرس لە ھەریەک لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆ پاڵاوتووە بۆ سەرۆکایەتی. ساندەرس لە زاری خۆیەوە خۆی بە کەسێکی دیموکراتی سۆشیالیست و چاکساز دەناسێنێ، و ھەروەھا بە یەکێک لەو کەسانە دەناسرێت کە ھەوڵی زۆری بۆ ھێنانەدی یەکسانی ئابووری داوە. لەڕووی سیاسەتی ناوخۆوە، ئەو بەشێوەیەکی چر پشتگیری لە مافی کرێکاران، بەخۆڕایی کردنی زانکۆکان، و دابینکردنی چارەسەری تەندروستی خۆڕایی کردودوە. لەڕووی سیاسەتی دەرەوەوە، ساندەرس داوای کەمکردنەوەی خەرجیە سەربازیەکانی ئەمریکا دەکات، و داواکارە کەوا ئەمریکا بەشداربێت لە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی بەکارھێنانی زۆری کاربۆن و پاراستنی ژینگە.
ساندەرس لە بڕوکلین، نیویۆڕک لەدایکبووە و گەورە بووە، و دەرچووی زانکۆی شیکاگۆی ساڵی ١٩٦٤ە. ئەوکاتەی قوتابی زانکۆ بووە، ساندەرس بەشداربووە لە چەندین خۆپیشاندنی جیاوازی تایبەت بە مافی ڕەشپێستەکان. دوای نیشتەجێبوونی لە ڤێرمۆنت، بووە پارێزگاری بێرلینگتن لەنێوەندی حەفتاکان، و بۆ سێ جاری تری دەرچوویەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٠، لە دەنگدانی تایبەت بە ئەنجومەنی پیران توانی دەنگی زۆرینەی ڤێرمۆنگت بەدەستبێنێ بۆ نوێنەرایەتی کردنیان، و لەوکاتەوە بەردەوامە.
لە نیسانی ٢٠١٥دا، ساندەرس ڕایگەیاند کەوا خۆی پاڵاوتووە بۆ سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ئەمریکا. سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوانی بەدەستھێنانی دەنگێکی کەمی لێدەکرا، توانی ٤٣٪ی دەنگی دیموکراتەکان بەدەستبێنێ بەرامبەر ٥٥٪ی دەنگەکانی ھیلاری کلینتن، و سەرکەوتوو نەبوو لە بوونە نوێنەری سەرەکی ھەڵبژاردنەکە، بەڵام پشتگیری خۆی بۆ ھیلاری دووپات کردەوە دژی دۆناڵد تڕەمپ و داوای لە لایەنگرانی کرد کەوا درێژەبدەن بە «شۆڕشە سیاسیەکە». لە شوباتی ٢٠١٩شدا، ساندەرس ڕایگەیاند کەوا دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەپاڵێوێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]https://en.wikipedia.org/wiki/Bernie_Sanders
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی فێمینیزم
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی ژن
- دەروازەی نووسین
- نووسەرانی سیاسیی ئەمریکی
- فێمینیستە ئەمریکییەکان
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤١
- پیاوە فێمینیستەکان
- ئەمریکییە سیاسەتوانەکانی سەدەی بیستەم
- ئەمریکییە سیاسەتوانەکانی سەدەی بیست و یەکەم
- چالاکوانەکانی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- نووسەرە کوڕە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم
- نووسەرانی ناخەیاڵی ئەمریکا لە سەدەی ٢١
- فێمینیستە جووەکان
- نووسەرە ناخەیاڵییە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- چالاکوانانی مافە مەدەنییە ئەفریقی-ئەمریکییەکان
- جولەکەکانی ئەشکەنازی ئەمریکی
- چالاکوانانی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی دەمانچە
- گەلی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ڕووسی-جوولەکە
- سۆسیالیستەکانی جوولەکە
- بەرھەمھێنەرانی تەلەڤیزیۆنیی لە نیویۆرک
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەرە ناخەیاڵییە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم