بیابانی گۆبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بیابانی گۆبی
OmnogoviLandscape.jpg
کیشوەرئاسیا
وڵاتچین، مەنگۆلیا
پۆتانی شوێن٤٢°٣٠′٠″N ١٠٣°٠′٠″E
بەرزترین خاڵBogd Khan Mountain
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٥٤٧ مەتر
ڕووبەر٢٬٣٥٤٬٤٦٠ کیلۆمەتر دووجا
Köppen climate classificationcold desert climate

بیابانی گۆبی بیابانێکی پان و بەرین و نالەباری خۆڕھەڵاتی ئاسیایە. کەوتووەتە بەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی چین و باشووری مەنگۆلیا.[١] بیابانی گۆبی بە زنجیرە چیای ئالتای و چیمەنگە و مێرگە سەر سەوزەکانی مەنگۆلیا لە باکوورەوە کۆتایی دێت. ھەرچی بەشی خۆڕئاوایتی بیابانی تەکلەمەکانە، بەباری پانییەکەی بوەتە ڕێگا و ڕێرەوی ھێکسی و تبتییەکان. بەشی خوارەوی بیابانەکە کە دەکاتە باکووری چین بوەتە شوێنی دروست بوونی چەندین شار شارستانی گرنگ ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی کە کەوتووەتە سەر ڕێگای ئاوریشم.

گۆبی بیابانێکی سێبەری باراناویە، کە لەلایەن پلێتی تبتەوە پێکھێنراوە. لەژێر کاریگەری تەوژمە بارانەکانی زەریای ھیندییە بەڵام بان و زنجیرە چیاکانی تبت بوونەتە بەربەست بۆ گەیشتنی باران بە بیابانەکە. گۆبی شەشەمین گەورەترین بیابانی جیھانە و دووەم گەورەترین بیابانە لە ئاسیا.

جوگرافیا[دەستکاری]

بیابانی گۆبی زیاترە لە ١٦٠٠ کم (١٠٠٠ میل) لە باشووری ڕۆژئاواوە بۆ باکووری ڕۆژھەڵات و ٨٠٠ کم (٥٠٠ میل) لە باکوورەوە بۆ باشوور. بیابانەکە لە ڕۆژاوا فراوانە، بە درێژایی ھێڵی (٨٧–٨٩° ڕۆژھەڵات) تا دەگاتە دەریاچەی بۆستن و لۆپ نۆر. شێوەی کەوانەیەکی لەسەر زەوی دروست کردووە. بەپێی ڕووپێوی ساڵی ٢٠٠٧ شەشەمین گەورەترین بیابانە لە جیھاندا و دووەم گەورەترین بیابانی ئاسیایە. پێک ھاتەی بیابانەکە لمی مردوو نین بەلکو بەردی داتاشراویشی تێدایە.[٢]

بیابانی گۆبی لە دامێنی زنجیرەی چیاکانی پامیرەوە (٧٧° ڕۆژھەڵات) درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە چیای خنگانی مەزن، ١١٦–١١٨° ڕۆژھەڵات، کە سنووری مەنچوریا لەخۆ دەگرێت؛ لە باکووریشەوە لە بناری زنجیرە چیاکانی ئالتای و سایان و یابلۆنوی پان بووەتەوە تا زنجیرە چیای کونلۆن و ئاڵتن-تاغ و زنجیرە چیای قیلیان، کە لێوارەکانی باکووری پلێتت تبتی لە باشوور پێک دێنێ.[٣]

لە بەری خۆڕھەڵاتی ڕووبەرێکی تا ڕادەیەک فراوان داگیر دەکات، لەنێوان سەرچاوە ئاویەکانی سەرەوەی سۆنگوا (سۆنگەری) و سەرچاوە ئاویەکانی سەرەوەی لیاوھۆ- ھۆ، کە بوونەتە سەرچاوەی ئاوی بیابانەکە و بە بەشێکی ئاسایی گۆبی دەژمێردرێت. ھەندێک لە جوگرافیاناس و ژینگەناسەکان پێیان باشە ناوچەی ڕۆژئاوای گۆبی (وەک لە سەرەوە دیاری کراوە) بە بیابانێکی سەربەخۆ تەماشا بکرێت :ھەربۆیە واشیان کردووە و حەوزەکەی تارم لە شینشین و حەوزەکانی بیابانی لۆپ نۆر و ھامی (کومول)، وەک پێکھێنانی بیابانێکی جیا و سەربەخۆ، بە بیابانی تەکلەمەکان ناوی دێنن.

شوێنەوارناس و بالۆنستەکان لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای بیابانی گۆبی (لە مەنگۆلیا) ھەڵکۆڵینیان لە ناوچەی (نیمێگت) ئەنجام داوە، جۆرەھا بەردیان دەست کەوتووە کە بە بەردی گەنجینە ناوی دێنن، لەوانە مامەلو و ھێلکەی داینەسۆر کە بە بەردی پێش مێژووی ھەژماری دەکەن بەجۆرێک کە تەمەنی ھەریەک لەم بە بەردبووانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار ساڵ دەبێت.[٤]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

نەخشەیەکی تۆپۆگرافی کە شوێنی بیابانەکە نیشان دەدات
تەپۆلکەیەکی لمین کە ڕوخساری بیابانەکە نیشان دەدات
تەپۆلکەبەردینییەکانی بیابانەکە
زنجیرە تەپۆلکەی لمین و زەویەکی بە دەوەن لە بەری مەنگۆلیا
ئۆڤۆیەکی بەردینی لە بیابانەکە
پاشماوەی دیواری مەزنی چین لە گۆبی

بیابانی گۆبی بە گشتی بیابانێکی ساردە، لەگەڵ سەرما و جاروبار بەفریشی لێ دەبارێت. لەگەڵ ئەوەی زۆر دوورە لە جەمسەری باکوورکە دەکەوێتە سەر زەوییەکی بەرز کە بە نزیکەیی ٩١٠–١٥٢٠ م (٢٬٩٩٠–٤٬٩٩٠ پێ) لە سەرووی ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، کە ئەمەش بەشداری لە کاریگەری نزمی پلەی گەرمادەکات یاریدەدەرە بۆ باران بارین بە ڕێژە ی نزیکە ی ١٩٤ ملم (٧٫٦ ئینج) لە ساڵێکدا ھەر بۆیە لە زستاندا شێی زۆرە، و بەھۆی تەوژم و بای سێبیریاوە بەفر لەبیابانەکە دەبارێت. ئەم بایانە لەوانەیە ببنە ھۆی ئەوەی گۆبی بگاتە پلەی گەرمی (٤٠ -C) (-40 °F) لە زستاندا ھەوروەھا بەرزبێتەوە بۆ (٤٥ °C)(113 °F) لە ھاویندا.

بەڵام، کەشوھەوای گۆبی یەکێکە لە کەش و ھەوا سەخت و مەزنەکان، کە لەگەڵ گۆڕانی خێرای پلەی گەرما بەجیاوازی ٣٥°C (63°F) ھەژمار دەکرێت. ئەم جیاوازییە نەک تەنھا وەرزی بێت بەڵکو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێریشدا ڕوودەدات.[٥]

پلەی گەرمی
(1190 m)[٦] ئولانباتۆر (1150 m)
Annual mean −٢٫٥ °C (٢٧٫٥ °F) −٠٫٤ °C (٣١٫٣ °F)
January mean −٢٦٫٥ °C (−١٥٫٧ °F) −٢١٫٦ °C (−٦٫٩ °F)
July mean ١٧٫٥ °C (٦٣٫٥ °F) ١٨٫٢ °C (٦٤٫٨ °F)
Extremes −٤٧ تا ٣٤ °C (−٥٣ تا ٩٣ °F) −٤٢٫٢ تا ٣٩٫٠ °C (−٤٤٫٠ تا ١٠٢٫٢ °F)

لە باشووری مەنگۆلیا نزمترین پلەی گەرمای تۆمار کراو -٣٢٫٨ °C (−٢٧٫٠ °F). لە بەرامبەردا لە شاری ئەلێکسای مەنگۆلیا لە مانگی تەمموزدا بە بەرزی ٣٧ ° C (99 ° F) تۆمارکراوە.

تێکڕای کەمترین پلەی گەرمی لە زستاندا بریتییە لە -٢١ °C (-6 °F), ئەمە لەکاتێکدا زۆرترین کاتی ھاوین گەرمە کە بە پلەی ٢٧ °C (81 °F)تۆمارکراوە. ھەربۆیە زۆربەی زۆری باران بارین لە ھاویندا ڕوودەدات.

ھەرچەندە مۆنسۆنەکانی باشووری ڕۆژھەڵات ھاوسنوورە لەگەڵ بەشەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی گۆبی، بەڵام ناوچەکە لە تەواوی ئەم ناوچەیە جیاوازە بە شێوەیەکی گشتی بایەکی وشکیی زۆر ساردی ھەیە بە تایبەتی لە کاتی زستاندا کە ئەمەش لە ئەنجامی دژە گەردەلولی سیبیریایە. بەشەکانی باشوور و ناوەندی بیابانی گۆبی بەھۆی ئەم چالاکییە مەنسونییەوە بووەتە ھۆی گەشەی ڕوەکی جۆربەجۆر بەڵام ئەگەر بڕوانینە ناوچەکانی باکووری گۆبی کە زۆر سارد و وشکن ھیچ جۆرە ڕوەکێکی لێ ناڕوێت، ئەم کەشوھەوا سارد و وشکانە دەگەرێتەوە بۆ خانەی پەستانی بەرزی سیبیری - مەنگۆلی، بەتایبەت بەھۆی زریانی بەفری بەھار و بای لمی سەرەتای ھاوین و سەرەتای مانگی کانوونی دووەم (زستان).

ژینگەناسی و ئابووری[دەستکاری]

بیابانی گۆبی سەرچاوەی چەندین بەردی بەنرخ و تەنی بە بەردبوو ە لەوانە یەکەم ھێلکەی دایناسۆرەکان کە بیست و شەشیان بە تێکڕایی ٩ ئینج کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا دۆزرانەوە.

سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەخت و دژوارەی ناوچەکە، بەڵام ئەم بیابانانە و ناوچەکانی دەوروبەری، ئاژەڵی زۆری لێ دەژیێت لەوانە ئاسکی کلک ڕەش، پۆلکە مەڕمەڕەکان، وشترەکانی باکترینی کێوی، مەلی کێوی و لەکاتی بەفربارینیش جارجارە ورچەکانی گۆبی و گورگ لەناوچەکە دەبینرێت. مارمێلکەکان بەتایبەتی لەگەڵ کەشوھەوای بیابانی گۆبی دا گونجاون، نزیکەی ٣٠ جۆریان لە سنووری باشووری مەنگۆلیادا دابەش بوون.[٧] باوترین گیا لە بیابانی گۆبی، ئەو دەوەن و گژوگیایانەن کە توانیویانە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ وشکەساڵی و سەرما. ئەم دەوەنانە بریتین لە ساڵدووتڕتی خۆڵەمێشی و (ساشلا ڕێبوارە) و سجێفڵچەی خۆڵەمێشی و گیا نزمەکانی وەک گیای سکەییر و بریدلگراس. لەم ساڵانەی دوایی دا بەھۆی لەوەڕاندنی ئاژەڵەوە، بڕی دەوەنی بیابانکە کەمیکردووە بۆیە حکوومەت و میری چەندین یەدەگی گەورەی دەوەنی لە گۆبی دامەزراندووە، لەوانە پارکی نیشتیمانی گۆبی گورڤانسەیخان و گۆبی مەزن یەک و گۆبی مەزنی دوو کە بە توندی ناوچەکەی پاراستوون.[٨]

ناوچەکە زیاتر بەرەو لاوازی چووە بەھۆی ئاژەڵداری و ھاتووچۆی ترومبێلەکان کە لە ڕێگا سەرەکییەکان لادەدەن (کاریگەرییەکانی دەستێوەردانی مرۆڤ لە بیابانی گۆبی ڕۆژھەڵات کە بارانبارین تێیدا قورسترە و ڕەنگە ڕاوی ئاژەڵی کێویشی تێدا بەردەوام بکات). بەتایبەت لە بەری مەنگۆلیا، گیاکان دەبردرێنەوە و دەکردێن بە گەسک، ھەندێکیشیان وەک خوری بەکار دەھێنرێن لە پیشەسازی جلوبەرگ و خێوەت.[٩]

ھاوبەشگای ڕیۆ تینۆی مەنگۆلی دەیەوێت وەبەرھێنان بکات لە کانی کانزایی مس بۆ ئەم مەبەستە پارەیەکی زۆری تەرخان کردووە بەڵام بەھۆی دژایەتی کردنیانەوە لەلایەن ژینگە پارێزان بابەتەکە بووەتە ھۆی جێگای مشتومڕ و دژایەتییەکی سەخت لە پەرلەمانی مەنگۆلیا. ھەندێک لە لایەنەکانیش پێیان وایە دژایەتی کردنی ڕیۆ تیتۆ پەیوەندی بە ژینگەوە نییە بەلکو بابەتەکە باجە، ململانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوری ئەو پرسیارە دەخولێتەوە کە ئایا ڕیۆ تینۆ باجی پێویست دەدات لەسەر ئەو داھاتانەی کە لە کانەکەوە دەستی دەکەوێت. (ڕێککەوتنێک کرا بەو شوێنەی کە وەبەرھێنانەکەی لێ ئەنجام دەدرێت لە باجی بای بافال خۆش دەبێت).[١٠]

بەبیابان بوون[دەستکاری]

بیابانی گۆبی لە ڕێگەی بەبیابانبوونەوە فراوان دەبێت، بەتایبەت لە قەراغی باشوورەوە بۆ چین، کە ھەموو ساڵێک ٣٦٠٠ کم ٢(١٣٩٠) دووجا دەبات. لە بیست ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی شەپۆلەکانی خۆڵبارین زیادی کردووە و ئەوەش زیانی زیاتری بە ئابووری کشتوکاڵی چین گەیاندوە لەگەڵ ئەوەشدا لە ھەندێک ناوچەدا بیابانبوون خاو بووە یان پێچەوانە بووە.[١١]

سنووری باکوور و ڕۆژھەڵات لە نێوان بیابان و زەوی کشتوکاڵی بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەمەش زیاتر بەھۆی بارودۆخی کەشوھەوای وەرزییەوە یە، کە کاریگەری لەسەر ڕێژەی بە ھەڵمبوون و دواتر گەشەکردنی ڕوەک ھەیە.

فراوانبوونی گۆبی زیاتر بۆ چالاکی مرۆڤ دەگەرێتەوە، لە ناوچەکانی دەوروبەری بیابانەکە کاری لەناوبردنی دارستان و داڕزاندنی دارستان و لەوەڕاندن و دابەزاندنی سەرچاوەکانی ئاو، ھەروەھا گۆڕانی کەشوھەوا بەردەوامی ھەیە.[١٢]

چین پلانی جۆراوجۆری تاقیکردەوە بۆ خاوکردنەوەی فراوانبوونی بیابانەکە کە چەند سەرکەوتنێک بەدیھێناوە. بەرنامەی «دیواری سەوزی مەزن» پڕۆژەی چاندنی دار بوو کە لەلایەن حکوومەتی چینەوە بوو لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی پێکرد و تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ دا بەردەوام دەبێت.[١٣] ئامانجی بەرنامەکە پێچەوانەکردنەوەی بەبیابانبوونە بەچاندنی ئەسپێن و درەختی دیکەی خێراگەشەسەندوو لەسەر ڕووبەری ٣٦٬٥ ملیۆن ھێکتار زەوی بیابانەکە کە بەسەر ٥٥١ دەڤەردا لە ١٢ پارێزگای باکووری چین جێبەجێ دەکرێت.[١٤]

ھەرێمە ژینگەییەکان[دەستکاری]

بیابانی گۆبی کە بە بیابانێکی فراوان ھەژمار دەکرێت، دەکرێت دابەش بکرێت بۆ پێنج ناوچەی وشکی جیاواز، لەسەر بنەمای جیاوازی ئاووھەوا و تۆپۆگرافی:

• بیابانی گۆبی ڕۆژھەڵات، ڕۆژھەڵاتی ناوچەکانی گۆبی ئیکۆکە، ڕووبەری ٢٨١٨٠٠ کم ٢(١٠٨٨٠٤ میل) دووجا دادەپۆشن. درێژ دەبێتەوە بۆناو زەوی مەنگۆلیان و لەبەری چین بەرەو باکوور بۆ مەنگۆلیا چیای یین و چەندین ناوچەی نزمی تێدایە لەگەڵ گۆمی خوێ و مێرگەئاوی بچووک کە بە چیمەنی مەنچوڕییەوە داپۆشراون بۆ باکوور و دەشتی ڕووباری زەرد بۆ باشووری ڕۆژھەڵات و دەشتی ئەلەشانی نیمچە بیابان و بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات دەڕوات.

• ئەلەشانی نیمچە بیابان؛ دەکەوێتە ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژئاوای بیابانی گۆبی. ڕۆژھەڵاتی لە مێرگە بیابانییەکان و چیا نزمەکان پێکھاتووە لە نێوان بواری گۆبی ئاڵتای لە باکوورەوە، چیای ھێڵان بۆ باشووری ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی قیلیان و بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی بانەکانی تبت لە باشووری ڕۆژاوا

• دۆڵی دەریاچەکانی ستێپی گۆبی ؛ ئەم ناوچەیەی ئیکۆ دەکەوێتە باکووری نیمچە بیابانی ئەلەشان، لەنێوان بواری گۆبی ئاڵتای بۆ باشوور و چیای خانگای بۆ باکوور.

• ناوچەی دزونگاریانی نیمچە بیابانی؛ ئەو ناوچەیە کانیاو و مێرگی بیابانی زۆری تێدایە کە لەنێوان چیاکانی ئەلتای لە باکوورەوە و بواری تیان شان لە باشوورەوە ھەیە بەشی باکووری پارێزگای سینکینگ چین دەگرێتەوە و درێژ دەبێتەوە بۆ گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی مەنگۆلیا. ئەلەشانی نیمچە بیابانی دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتییەوە و دۆڵی ئیمین بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سنووری چین و کازاخستان.

• زنجیرەی تیان شان؛ ناوچەیەکی نیمچە بیابانییە وناوچەی دزونگاریانی نیمچەبیابانی لە بیابانی تەکلەمەکان جیادەکاتەوە، کانیاو و مێرگی بیابانی زۆرە، کە بە زنجیرە چیایە بەرزەکانی بانی تبت لە باشوور و پامیرەکان لە ڕۆژاوا دەورەدراوە و ناوچەی بیابانی تەکلەمەکان و بیابانی لۆپ دەگرێتەوە.

بیابانی گۆبی خۆڕھەڵات[دەستکاری]

بڕوانە زەویە سەر زەویە سەوزە وەرزییەکەی گۆبی

ئەم ناوچەیە خاوەنی ڕوکەشێکی زۆر جۆراوجۆرە، ھەرچەندە ھیچ جیاوازییەکی گەورە لە بەرزبوونی ستوونی دا نییە. لەنێوان ئولانباتار (٤٨°00'N ١٠٧°00'E) و دەریاچە بچووکەکەی ئایرێن-دوباسو (٤٣°45'N ١١١°50'E)، زەویەکەی بە ڕوەکی سەوز داپۆشراوە. بانی تەخت و گۆمە تەنکەکانی بەھۆی زنجیرە زۆرگێکەوە جیاکراونەتەوە کە بەرزییەکەی تا ڕادەیەک نزمە ١٥٠ بۆ ١٨٠ م (٤٩٠ بۆ ٥٩٠ پێ))، کە بەو ھۆیەوە ناوچەکانی لێک جیاکراونەتەوە. ناوچە نزمەکانی زیاتر لە نێوان ٩٠٠ بۆ ١٠٠٠ م (٣٠٠٠ بۆ ٣٣٠٠ پێ) لە سەرووی ئاستی دەریاوە ن. بەتایبەت لە باشوور، لەنێوان ئیرێن-دوتیاسو-و ڕووباری زەرد، کە بە ناوچەی زەویە پانەکان دەناسرێت کە لەگەڵ دەشتی تەخت دا سەر سەوزن.

نیمچە بیابانی ئاڵاشان[دەستکاری]

بەشی باشووری ڕۆژئاوای گۆبی کە بە (Xitao) و (گۆبی بچووک) ناسراوە، بۆشایی نێوان ئەڵقەی گەورەی باکووری ڕووباری زەرد لە ڕۆژھەڵات و ڕووباری ئیجین لە ڕۆژاوا و چیاکانی قیلیان و زنجیرە بەردینتەسکی لۆنگشو ن، ٣٢٠٠ بۆ ٣٥٠٠ م (١٠٥٠٠ بۆ ١١٥٠٠ پێ) لەئاستی دەریاوە بەرزن، باشووری ڕۆژاوا دەگرێتەوە تاوەکو بیابانی ئۆردۆس کە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی زەویی ئۆردۆس دەگرێتەوە تا ئەڵقەی گەورەی باکووری ڕووباری زەرد.

پەڕگە:Panoramio - 摩游乐 (47).jpg
سنووری نێوان مەنگۆلیا و چین

نیکۆلای پرژڤالسکی کە تۆپۆگرافەرە دەڵێت: " ناوچەیەکی تەواو دەشتی و تەختە، کە ڕەنگە کەم کەمە بواری دابێت بۆ درووست بوونی گۆمێکی ئاو یان مێرگە کانییەک. "، قوڕی ڕەقی سەلدگین و ڕوکەی لمی و دواجار ئەو دەریاچە خوێیانەی کە کەمترین بەشەکانی پێک دێنن بۆ سەدان کیلۆمەتر درێژ دەبنەوە ھیچ شتێک جگە لە لمی ڕووت، لە ھەندێک شوێن دا تا ئێستا ژیان لێی بەردەوامە کە مەنگولەکان پێیان دەڵێن تنگگەر (ئاسمان). ئەو ئاوەزۆرە سوێرە وەک ئەوە وایە بێ ئاوبێت ھیچ جۆرە نازو خۆشییەکی تێدانییە بەرد و پەڵاش و زەوی نەبڕاوەی لمی زەرد، کە بەھەمان شێوەی قوڕی سەلار داپۆشراوە، لەگەڵ کێوەکانیشدا بەردەکان بە ڕوتی بەبریقەداری وشک خۆیان نیشان دەدەن. ھەرچەندە لە خاکێکی بەرزە کە بەرزییەکەی بە گشتی ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ م (٣٣٠٠ بۆ ٤٩٠٠ پێ) ە، بەڵام ئەم بەشە وەک زۆربەی بەشەکانی دیکەی گۆبی، بە تۆڕێکی گرد و مەودای شکاوی بە لایەنی کەمەوە تەپۆلکەو گردی ٣٠٠ م ھەیە.

دزونگاریانی نیمچە بیابانی[دەستکاری]

دۆڵی یوڵدوز یان دۆڵی ھەیداغ-گۆل (٤٣°N 83°E– 43°N 86°E) بیابانێکی بچووکە کە لەلایەن دوو شاخی دیاری زنجیرە چیای شاناشین تراھێن ئۆش داپۆشراوە، کە بریتیبوون لە چوسیو و ڕاپیوانی سنەوبەر کراسینارد، کە بە پێندروو و دوور لە یەک بەڕێوەن لە کاتی چوونیان بۆ باشوور، بەرەو باشوور دەڕۆن و دەگۆڕدرێن و بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا ڕادەکەن، لە نێوان دەریاچەی بۆستن. ئەم دوو مەودایە بەپێی ئەو تەپۆلکە ئاوسا و گەورانە لە باکوور و باشووری لێوارەکانی دایە، کە بۆ نزیکەی بیست پلەی درێژی بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە.

توێژینەوە ئەوروپییەکان[دەستکاری]

بیابانی گۆبی مێژوویەکی دوور و درێژی لە ژیانی مرۆڤدا ھەبوو، بەتایبەت زیاتر لەلایەن کەسانی نۆمادییەکانەوە کە تا سەرەتای سەدەی بیستەم ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی ناووی مانچو - چیندا بوو و بەزۆری مەغۆل و تورک و ئویغورو کازاخییەکان تیایدانیشتەجێ بوو. بیابانی گۆبی بە گشتی بەشاردراوەیی بە ناتەواوی بۆ دەرەوە دەزانرا، چونکە بەدەست خستنی زانیاری و چاودێری یەکان سەخت بوون بەھۆی کەلتور و درندەیی دانیشتووانەکەی. لە نێوان گەڕیدە ئەوروپییەکان کە بەشداربوون لە تێگەیشتنی گۆبی، گرنگترینیان ئەمانەبوون:

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بیابانی تەکلەمەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.mdpi.com/2072-4292/7/2/1346
  2. ^ https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/03068370903195196
  3. ^ https://archive.org/details/newyorktimes200600wrig
  4. ^ https://www.jstor.org/stable/27845359?seq=1
  5. ^ https://gobiproject.weebly.com/climate.html
  6. ^ Chisholm, Hugh, ed. (1910). The Encyclopedia Britannica: A Dictionary of Arts, Sciences, Literature and General Information, Volumes 11-12. Encyclopedia Britannica Company. pp. 168. temperature sivantse.
  7. ^ https://www.worldcat.org/title/biodiversity-and-conservation/oclc/137343166
  8. ^ https://bioone.org/journals/bulletin-of-the-american-museum-of-natural-history/volume-2000/issue-249/0003-0090(2000)249%3c0001%3aTCASOL%3e2.0.CO%3b2/TAXONOMIC-COMPOSITION-AND-SYSTEMATICS-OF-LATE-CRETACEOUS-LIZARD-ASSEMBLAGES-FROM/10.1206/0003-0090(2000)249%3C0001:TCASOL%3E2.0.CO;2.short
  9. ^ https://www.riotinto.com/operations/mongolia/oyu-tolgoi
  10. ^ https://www.abc.net.au/news/2012-11-20/rio-to-open-mammoth-mongolian-mine/4381178
  11. ^ https://www.nytimes.com/interactive/2016/10/24/world/asia/living-in-chinas-expanding-deserts.html,%20https://www.nytimes.com/interactive/2016/10/24/world/asia/living-in-chinas-expanding-deserts.html
  12. ^ https://www.worldcat.org/title/proquest-digital-microfilm-new-york-times/oclc/476794163
  13. ^ https://www.france24.com/en/20180130-focus-china-desertification-gobi-desert-great-green-wall-climate-refugees
  14. ^ https://www.unccd.int/news-events/chinas-efforts-halt-gobi-provide-blueprint-tackling-desertification

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]