سێبەری باران
سێبەری باران ڕووبەرێکی وشکی سەر بە بەری بای ناوچە شاخاوییەکان(دوور لە با)یە. چیاکان ڕێگری دەکەن لە تێپەڕبوونی تەوژمەکانی بارانبارین، جگە لە تێپەربوونی ھەورێکی وشک.[١]
وەک لە شێوەکەدا دەرکەوتووە، ھەوای گەرم و شێدار بە و بایە زاڵەی بەرەو ترۆپکی چیایەکە دەڕۆن. دەیانەوێت لە چیایەکە ئاوابن بەڵام کاتێک لەسەر چیایەکە دەپەرنەوە ھیچ شێ یان دلۆپەئاوێکیان پێ نەماوە برێکی کەم نەبێت.[٢] پاشەڕۆی ئەو ھەورانە کە ھەوای بێ شێ و وشکە دەچنە پشت چیاکە، لە ئەنجامدا ھەرێمێکی وشک دروست دەبێت بە ناوی ناوچەی سێبەری باران
ڕوونکردنەوە
[دەستکاری]ئەم حاڵەتە بەھۆی ئەو ھەوا گەرمە شێدارەوە دروست دەبێت کە لە پشتی زنجیرە چیاکەدا کەڵەکە بووە. بەھۆی ئەوەی کە فشاری ئەتۆمۆسفی کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بەرزایی، ھەوا بە ھێواشی بەرەو خاڵی شانەیی سارد دەبێتەوە (خاڵی شانەیی لە فشاری بەردەوامدا، کە بە زۆری لە پێشبینییەکانی کەشوھەوادا باس ناکرێت)[٣]
ناوچەکانی سێبەری باران لە جیھاندا
[دەستکاری]کاتێک تەوژمەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ڕوو لە کوردستان و ئێران دەکات ئەو تەوژمە شێدارانە لەلایەن زنجیرە چیاکانی زاگرۆز دەدۆشرێن و ھەرچی شێ ھەیە بەسەر کوردستاندا دەبارێت دواتر ھەورێکی وشکی بێ ئاو لە زنجیرە چیای زاکرۆس ئاوا دەبێت بۆ ئێران لە ئەنجامدا ناوچەیەی بیابانی دەشتی لوت دروست دەبێت لە ناوەڕاستی ئێران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «AMS Glossary». web.archive.org. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ١٥ی ئایاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine». web.archive.org. ١٨ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٠. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێبەری باران تێدایە. |