بۆینگ ئەی ئێچ-٦٤ ئاپاچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ئەپاچی (AH-٦٤ Apache) جۆرە کۆپتەرێکی جەنگییە، شارەزایانی بواری سەربازی بەپتەوترین کۆپتەری دونیا ناوی دەبەن، بەھۆی ئەو توانا و شێوازە تەکنیکی وئەندازیاریانەی کە تیایدا بەکارھێنراوە. کۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی دروستیان دەکات، دوو فرۆکەوان لەخۆی دەگرێ کە ھەموو کەرەستەیەکی ژیان پارێزی تیا دابین کراوە بۆیان لەتەقەی دوژمن. کۆپتەری ئەپاچی سیستەمی ڕێ دۆزینەوھNaviagate system ‌بەکار دەبات کە ھەمیشە زانیاریی تەواو و وورد دەخاتە بەردەم فرۆکەوان سەبارەت بە بەرزی و نزمی و دووری لە شوێنی مەبەست بگرە ھەموو پۆ و تانەکانی ئاستی فڕین بەشەو و بەڕۆژ دیارە دەکات و جێگە و ڕێگاکانی دوژمن بە پێوانی وورد دەدات بەدەستەوە. ئەم فرۆکانە کاری پشتگیریی لە ھێزە زەمینییەکانی ڕیزی پێشەوەی جەنگ دەکەن و بۆ تێکشکاندنی زریپۆش و دەبابە و ئامێرە سەربازییەکانی تر زۆر بەکار و گونجاوە، ھەڵگری موشەکی تێکشکێنەریی ستینگەرە Stinger‌ کە تایبەتە بە وێران کردنی زریپۆش. وەک باس دەکری لە جەنگی دووەمی کەنداو دا ساڵی ١٩٩١ دژی سوپای ڕژێمی عێراقی لەناوبراو بەکاربراوە و نزیکەی ٥٠٠ دەبابەی عێراقی تێکشکاندووە.

ناونان[دەستکاری]

هۆکاری ناونانی ئەم فڕۆکەیە بە (ئەپاچی)، ئاپاچی ئامرازێکی هیندیە سوورەکان بووە کەوەک ئامرێزێکی جەنگ بەکاریان هێناوەو، ئامرازێکی بەهێز بووە کە بەکاریان هێناوە. وە ناونانی ویستی درووستکەرانی بووە کەوەکو ئەم ئامرازە بەهێز بێت.

مێژووی دروستکردنی[دەستکاری]

لە سەرەتاکانی ١٩٧٠ کاندا، ماکدۆنێل دۆگڵاس بیری لەم جۆرە کۆپتەرە جەنگیانە کردووە، نمونەیەکی لی دروست کرد لەسەر داوای سوپای ئەمەریکی.. ئەبوو ھەر خۆشیان بوونە خاوەنی یەکەم بەرھەمی، ٦٧٥ کۆپتەری تاکو ساڵی ١٩٨٤ لێ دروستکرا. ئەمڕۆ تەنھا ئەمریکییەکان ئەم جۆرە بەکارنابەن، بەڵکوو بەریتانیا، ھۆڵەندا، ئیسرائیلییەکانیش پشتیان پێبەستووە، ڕژێمی لەناوچووی بەعسیش چەندین جار دژی ھێزی لەبن نەھاتووی گەل و ھێزی پێشمەرگە بەکاری بردووە. شایانی باسە کە پەرەپێدانی توانا و کاری تەکنیکی ئەم جۆرە کۆپتەرە بەردەوامە و ھەمەچەشن ڕادار و ئەندازەی سەربازی تیا بەکاردەبرێت. بێگومان ئەم کۆپتەرەش خاڵی لاوازی و کێشەی خۆی ھەیە، بەتایبەت لە ئاو و ھەوای نالەباردا، ھەربۆیە زۆرکات بە کۆپتەری کەش و ھەوا خۆش ناودەبرێت.

یەکێک لە جۆرەنوێیەکانی ئەم کۆپتەرە "لۆنگ بۆو" Apache Longbow AH-٦٤D جۆرە ڕادارێکی تایبەتی پەرەپێدراوی لەسەر دامەزراوە کە تا ٦٠ خاڵی جێ مەبەست دەپشکنێ و بەئەڵقاوئەڵقی ٣٦٠ پلە، بەھۆی ئەم سیستەمە نوێیەشەوە ئەتوانێت کارەکانی بەھەموو ھەلومەرجێکی تەمومژ، دوکەڵ، کەشی نالەبار بەئەنجام بگەیەنێت.

کۆپتەری ئەپاچی ئامادەباش کراوە بە ھەموو کەرەسەیەکی لەناوبردن و وێرانکردن، موشەک و تەقەمەنییەکی زۆر ھەڵدەگریت، بەرامبەر ئەمەش هەر کۆپتەرێک ٣٥ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

زانستپەروەرانی کورد / ئەپاچی وەک کۆپتەری سەربازی