بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بۆشاییی ئاڕاستەکراوەوە ڕەوانە کراوە)

بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان[١] (بە ئینگلیزی: Vector space) یان بۆشاییی ھێڵی بریتییە لە بۆشایییەکی ماتماتیکی کە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک لە شتگەلی بیرکاری (پێیان دەوترێت ئاڕاستەبڕ) کە دوو کرداری کۆکردنەوی ئاڕاستەبڕەکان[١] و لێکدانی سکالێر لەسەری پێناسە کراون و ئەم دوو کردارە دەبێت چەند بەڵگەنەویستێکی دیاریکراو پاسادان بکەن. بۆشایییە ئاڕاستەبڕە ڕاستەقینەکان و بۆشایییە ئاڕاستەبڕە ئاوێتەکان دوو نموونەی ناسراو لە بۆشایییە ئاڕاستەبڕەکانن.

پێناسە[دەستکاری]

بۆشایییەکی ئاڕاستەبڕی پێکھاتووە لە مەیدانی F، لەگەڵ کۆمەڵەی ئاڕاستەبڕەکان V لەگەڵ دوو کرداری کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان و لێکدانی سکالێر، V × V لێکدانی دیکارتی V لەگەڵ خۆی و ھێمای نەخشەیەک دەنوێنێت کە کۆمەڵەیەک بە کۆمەڵەیەکی تر دەبەستێتەوە. ئۆپێراتۆرەکانی کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان و لێکدانی سکالێر دەبێت پاسادانی ئەم بەڵگەنەویستانەی لە خشتەی خوارەودا ڕوون کراونەتەوە بکەن:[٢]

بەڵگەنەویستەکانی بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان
بەڵگەنەویستەکانی داخراوەبوون
داخراوەبوون بەپێی کۆکردنەوەی ئاراستەبڕەکان بۆ ھەر دوو ئەندامی و لە ئەندامێکی تاک لە دا ھەیە پێی دەڵێن ئەنجامی کۆکردنەوەی و ھێما دەکرێت بە .
داخراوەبوون بەپێی لێکدان لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا بۆ ھەر لە و ھەر ژمارەیەکی ڕاستەقینە وەکوو ئەندامێک لە ھەیە پێی دەڵێن ئەنجامی لێکدانی و ھێما دەکرێت بە .
بەڵگەنەویستەکانی کۆکردنەوە بۆ ھەر و لە ، لە ئەم مەرجانە بێتە دی
یەکتربەستن لە کۆکردنەوەدا
خاسیەتی ئاڵوگۆڕ
ئەندامی بێ لایەن لە کۆکردنەوەدا ئاڕاستەبڕێکی تاک بوونی ھەیە بەشێوەیەک بۆ ھەر لە ،
ئەندامی دژ لە کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکاندا بۆ ھەر ئاڕاستەبڕێک لە ، ئاڕاستەبڕی یەکتای ھەیە بەشێوەیەک
بەڵگەنەویستەکانی لێکدان بۆ ھەر ئاڕاستەبڕێک وەکوو لە دا و سکالێری لە مەیدانی دا، ئەم مەرجانە بێتە دی:
یەکتربەستن لە لێکداندا
ئەندامی بێ لایەن بۆ ھەر لە ،
بەشینەوەی لێکدانی سکالێر

بەشینەوەی لێکدانی سکالێر

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ جەبری ھێڵی ھافمەن، لاپەڕەی ٤٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • جبر خطی کنت ھافمن، ری کنزی، ترجمه جمشید فرشیدی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]