ئاڕاستەبڕی ئیقلیدسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
VectorAB.svg

ئاڕاستەبڕی ئیقلیدسی لە زانستی بیرکاری، فیزیک و ئەندازیاریدا بڕێکە بە درێژی و ئاڕاستە دیاری دەکرێت. ئاڕاستەبڕ دەتوانرێت بە پارچە ڕاستەهێڵێکی ئاڕاستەکراو وێنە بکرێت. درێژی ئاڕاستەبڕ بریتییە لەو دوورییەی دەکەوێتە نێوان خاڵی سەرەتا و خاڵی کۆتایی، ئەم ژمارەیە لە ئاڕاستەبڕدا بە شێوەی یان دەنووسرێت.

کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان[دەستکاری]

کۆکردنەوە لە ڕێگای لەسەرەوە بۆ کلک، لێرەدا خاڵی سەرەتای ئاڕاستەبڕی دووەم لەسەر خاڵی کۆتایی ئاڕاستەبڕی یەکەم دادەنێین، بەرەنجامەکە بریتییە لەو ئاڕاستەبڕەی خاڵی سەرەتاکەی خاڵی سەرەتای ئاڕاستەبڕی یەکەمە و خاڵی کۆتاییەکەی، خاڵی کۆتایی ئاڕاستەبڕی دووەمە.

Vector addition.svg

ڕێگایەکی تری کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان ڕێگای لاهاوبەرەیە، لێرەدا بەرئەنجامەکە بریتییە لەو ئاڕاستەبڕەی کە خاڵی سەرەتاکەی خاڵی هاوبەشی دوو ئاڕاستەبڕەکەیە و خاڵی کۆتاییەکەی لایەکەی تری تیرەکەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ هەمووان پۆلی یازدەهەمی زانستی