بزوێنەری دوو ھەنگاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بزوێنەری دوو هەنگاویەوە ڕەوانە کراوە)

بزوێنەری دوو گێمی یان دوو ھەنگاوی (بە ئینلیزی:two stroke engine) جۆرێکە لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی کە دەتوانێت تەنھا لە دوو ھەگاودا سووریڕێکی توانا تەواو بکات یان لە یەک خولی کرەنکشەفت یەک سوڕی توانا (power cycle) تەواو بکات، ئەمەش بە پێچەوانەی بزوێنەری چوار ھەنگاو (Four stroke engine) کە لە چوار ھەنگاو یان لە دوو خولی کرەنکشەفت سوڕێکی توانا تەواو دەکات. لە بزوێنەری دوو ھەگاودا، کوتایی سوڕی سوتان(combustion cycle) سەرەتای سوڕی پەستان (compression cycle) لە یەک کاتتدا یان لە یەک ھەنگاودا دەست پێ دەکات، و چونە ژورەوەی تێکەڵە (تێکەڵەی ھەواو سوتەمەنی) و کردنە دەرەوەی دووکەڵ لە یەک کاتتدا ڕوودەدەن.

زۆرجار بزوێنەرەکانی دووھەنگاو توانایەکی زۆر بەپێی کێشییان دروست دەکەن. چونکە سوڕەکانی توانا لە مەودایەکی کەمی خێرایی بزوێنەرەکە(N rpm) ڕوودەدەن کە پێی دەڵێن مەودای توانا. بە بەراورد لەگەڵ بزوێنەری چوار ھەنکاودا، بزوێنەروکانی دوو ھەنگاو پارچەی جواڵاویان کەمترە، و توندو تۆڵ ترن و کێشیان کەمترە لە بزوێنەرەکانی چوار ھەنگاو.

مێژوو[دەستکاری]

دروستکردنی یەکەم بزوێنەری دوو ھەنگاو کە توانای کارکردنی ھەبووبێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەندازیار (دۆگاڵد کلێرک Dugald Clerk) کە خەڵاتی پاکی داھێنانی دیزاینی بۆ ساڵی ١٨٨١ز وەرگرت، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێچەوانەی زۆربەی بزوێنەرە دوو ھەنگاوییەکان لە دوای خۆی، لولەکێکی جودای ھەبوو بۆ تێکردنی تێکەڵە. ئەم جیاکردنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ بزوێنەری (جۆزێف دای Joseph day) ی ئینگلیزی.

دووای ئەوان داھێنەری ئەڵمانی (کارڵ بێنز Karl Benz) کە بزوێنەری گازی دووھەگاوی داھێنا، بەوەش خەڵاتی پاکی داھێنانی بۆ ساڵی ١٨٨٠ز وەرگرت. بەڵام یەکەم بزوێنەری دووھەنگاوی ڕاستەقینە دەگەڕێتەوە بۆ دیزاینەری ئینگیزی (ئەلفرێد ئەنجاس سکۆت Alfred Angas Scott), کە لە ساڵی ١٩٠٨ز دەستی کرد بە بەرھەم ھێنانی ماتۆڕسکیلی دوو پستۆنی ساردکراوە بە ئاو.

دەردراوەکان[دەستکاری]

بزوێنەرەکانی دووھەنگاوی (crankcase- compression) ھەر وەکو بزوێنەرە بانزییە بچووکەکەکانی تر چەوردەکرێ (کرداری لابریکەیشنی بۆ دەکرێ) , بە تێکەڵەیەکی پێتترۆڵی لە سیستەمی (total-loss). کە تێیدا ڕۆن تێکەڵ بە بەنزینی تایبەت دەکرێ , بەڕێژەی نزیک لە ١:٥٠ , ھەموو ئە ڕۆنە بەشێوەی دەردراو لە ڕێکەی سووتان بێ بەدووکەڵ لە ناو مەکینە یا بە دڵوپە کردن لە ئەگزۆزی سەیارەوە. کە ئەمەش دەردراوی بزوێنەر زیاد دەکات، بەتایبەت ھایدرۆکاربۆنەکان، زیاتر لە بزوێنەرە چوار ھەنگاوەکان لەھەمان ڕێژەی بەرھەم ھێنانی وزەدا. دەکرێ بەھۆی کاتی کرانەوەی دەمەوانەکان (وەلف) لە ھەندێ دیزایندا کە دەردراوی (NO) یان ھەیە ھەندێ تێکەڵی سوتەمەنی و ھەوای نەسوتاو بچێتە دەرەوە. لە بزوێنەر بچووکەکەندا کە پلەی پەستاوتنی بەرزیان ھەیە دەبنەھۆکار بۆ دەردانی ڕێژەیەکی زیاتری (NOx).

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

1966[بەستەری مردوو] Saab Sport
ماتۆڕسکیلی[بەستەری مردوو] دووھەنگاوی
دیمەنی[بەستەری مردوو] بزوێنەرێکی دەرەکی ئاوی، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥

بزوێنەرەکانی بەنزینی دوو ھەنگاوی زیاتر داواکراو دەبن کاتێک کە سادەیی دیزاین و کەمی کێش و ڕێژەی زۆری توانا بەپێی کێش خاڵە یەکمینەکانی دیزاینەکەی بن. لەگەڵ تەکنیکی چەورکردن بە تێکەڵ کردنی ڕۆن لەگەڵ بەنزینەکە، و تاینەتمەندە بە خاسییەتی کارکردن بە ھەر ئاڕاستەیەک، چونکە ھیچ کەیسێکی ڕۆن نییە کە پەیوەست بێ بەھێزی کێشکردنی زەوییەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکی سەرکییە لە ھەڕە (مشار).

لە ڕابردوودا ھەندێک لە کۆمپانییاکان و بەرھەمھێنەرانی بزوێنەر ئەم جۆرە بزوێنەرەیان بەکار ھێناوە وەک DKWو Auto-Union VEB و Sachsernring کە کۆپانیای سویدی بوون و و کۆمپانیا ئەڵمانییەکان وەک Saad Automobilwerke Zwickau , و کۆمپانیا یابانییەکان وەک سوبارو و سوزوکی لە سالەکانی ١٩٧٠کان ھەمان شتیان کردووە. بەرھەم ھێنانی ئۆتۆمبیلە دوو ھەنگاوییەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوا لە ساڵانی ھەشتاکان کۆتایی پێھات، چونکە بەردەوام سزای پیسکردنی ژینگە توندتر دەبوو. بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات تا ١٩٩١ بەردەوام بوو.

تا ئێستاش بزوێنەرە دوو ھەگاوییەکان لە کۆمەڵێک ئامێری گواستنەوە (ھاتوچۆ) بەدی دەکرێک، وەکو بزوێنەرە دەرەکییەکان، سکوتەر، توک توک، و ماتۆڕسکیلە بچوکەکەکان، پاسکیلییەکان، ماتۆری سەر خۆڵ, ماتۆڕی سەر بەفر، سەیارە پێشبرکێیییە بچوکەکان، فڕۆکە بچووکە سوکەکەکان، نموونەی دیزاینی فرۆکەکان، و زۆر نموونەی دیزاینی تر؛ و زۆر باوە لە ئامێری بەکارھێنانی دەستی وەک، ئامێری گیا بڕین (گیا دەروان), مشارەکان….

لەگەڵ ئینجێکشن (جرکاندن) ی ڕاستەوخۆ و سیستەمی چەورکردن کە لەسەر کەیسی ڕۆن بەندبێت، ئەوا بزوێنەری دوو ھەنگاوی ژینگەپیسکەرێکی لاوازترە لە بزوێنەری چوار ھەنگاوی، و توانای تۆمارکردنی چوستییەکی داینەمیکی گەرمی (ثێرمۆداینامیکی) زیاتری ھەیە. بۆیە پێشتر لە بزوێنەرە دیزڵییە گەورەکاندا بەکار دەھات، و زۆربەیان بزوێنەری پیشەسازی و دەریایی گەورەبوون، بەھەمان شێوەلەھەندێ باەھەڵگر و ئامێرە قورسەکان بەکار دەھات؛ و زۆر تەصمیمی تاقیکردنەوە ھەیە وەک کۆمپانییای لوتس لە ساڵی ٢٠٠٨, نموونەیەکی سەرەتایی بۆ , سەیارەی لوتەس Exige دروست کرد کە بە ئینجێکشن (جرکاندن) ی ڕاستەوخۆی جۆرێک لە سوتەمەنی الکھوڵ کاردەکات پێی دەڵێن Omnivore.

جۆرە جیاوازەکانی دیزاینی بزوێنەری دوو ھەنگاوی[دەستکاری]

ھەرچەندە شێوازی کارکردن وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام وردەکارییە میکانیکییەکان بۆ بزوێنەرە دوو ھەنگاویەکان دەگۆڕێت بەپێی جۆرەکەی. بەپێی بردنە ژوورەوەی تێکەڵە (میکسچەر) و چۆنێتی کردنە دەرەوەی دوکەڵ, جۆرەکانی دیزاینی بزوێنەرەکە دەگۆڕێت.

دەمەوانەی کۆنتڕۆڵ کراو بەھۆی پستۆنەوە[دەستکاری]

ئەمە سادەترین جۆرە و لەھەمووی باوترە لە بزوێنەرە بچووکەکاندا. کە تێیدا قەباغی پستۆن کۆنتڕۆڵی ھەموو کردارەکان دەکات وەکو کردنەوەو داخستنی دەمەوانەکان. لە ساڵانی حەفتاکان کۆمپانییای یاماھا تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ئەم جۆرە بزوێنەرە کرد، کە تێیدا بۆیان دەرکەوت کە تا تیرەی دەمەوانەی دەرکردنی دووکەڵ گەورەتر بێ توانایەکی زیاتر دروست دەکات. بۆیە ڕێژەیەکیان بۆ تیرەی ئەم دەمەوانەیە دانا کە دەکاتە ٦٢٪ی تیرەی بۆر(B). کە ئەم ڕێژەیە کاریگەری زۆری لەسەر ئەڵقەکانی پستۆن نییە.

لەم جۆرە بزوێنەرانە تێکەڵەیەکی زۆرتر دەپەستێورێت بۆ ناو سلدەر، چونکە لە کاتی دەردان ھەندێک لە تێکەڵەکە بێ ئەوەی بسووتێت دەچێتە دەرەوە، کەئەمەش دەبێتە ھۆی خەرج کردنی بڕێکی زۆر سوتەمەنی. ئەو بزوێنەرانەی کە گێمی پەستاوتنیان (عەکسی) بەھێزە ناھێڵن ئەو بڕە تێکەڵەیە دزە بکات. بەڵام لەبزوێرە بەنزینییە چوار ھەنگاوییەکاندا دەمەوانەکان دەتوانرێن دابخرێن، بۆیە ڕێگە لەدزەکردنی سوتەمەنی؛ و زۆر جار لە بزوێنەری دیزڵی دوو ھەنگاوی پەمپێک دادەنرێت بۆ ئەوەی ژووری سووتان پاک بکاتەوە.

دەموانەی کردنەژوورەوەی قامیشی (Reed inlet valve)[دەستکاری]

دەمەوانەیەکی[بەستەری مردوو] قامیشی ھەوەشێندراوە

دمەوانەی قامیشی(Reed valve) دەمەوانەیەکی شێوە سادەیە بەڵام زۆر چوستە، جۆرێکە لەدەمەوانە کە بە یەک ئاراستە کاردەکات کە چوونە ژوورەوەی سوتەمەنی بۆ ناو ژووری سووتان سنوور دار دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاد بوونی توانا و بەفیڕۆ نەدانی سوتەمەنی. مەودای بەکارھێنانی ئەم جۆرە دەمەوانەیە فراونە لە ماتۆڕ سکیل و بزوێنەرە دەریایییەکان.

دەمەوانەی کردنەژوورەوەی سوڕاو (خولاوە) (Rotary inlet valve)[دەستکاری]

کرداری کردنەژوورەوەی سووتەمەنی یان کرانەوە و داخرانی دەمەوانە لەڕێگەی پارچەیەکی خولاوە دەبێت. جۆریێکی ناسراو لەم دەمە وانانە کە لە ناو بزوێنەری ماتۆڕسکیلەکان دەبینرێن، بریتین لە دیسکێکی تەوقیت کردن کە لەسەر کڕەنک شەفت دەبەسترێ و بە داپۆشین و بەڕەڵا کردنی کونێک لە ناو ژووری سوتان، دەبێیە ھۆی کردنەژورەی تێکەڵە لە یەک بەشی (ھەنگاو). (بە ھەمان شێوە بە دەمەوانەی دیسکـ یش دەناسرێت).

جۆرێکی تر لە جۆرەکانی دەمەوانەی خولاوە کە لە بزوێنەری دوو ھەنگاویدا بەکار دێت دوو لولەک کە لەگەڵ کەتەرەکان بەستراوە بەکار دێنێت کە وا دیزاین کراوە بەناو یەکدا بخولێنەوە. لولەکی چونە ژورەوە دەگاتە کڕەنککەیسەکە، کاتێک ھەردوو کونی دوو لولەکە لەسەر یەک جووت دەبن تێکەڵەکە دەچێناو ژووری سووتان. لە جۆرێکی تر کڕەنکدیسکەکەی سەر کڕەنکشەفتەکە وەکو دەمەوانە کاربکات لە ناو کڕەککەیسەکە، کە کار دەکات لەسەر کردنەوە و داخستنی کونێک لەسەر دیواری کڕەنککەیسەکە لە کاتێکی دیاری کراودا، وەکو ئەو سکوتەرانە کە بزوێنەری Vespa یان لەسەرە.

سوودی دەمەوانەی خولاوە ئەوەیە کە دەتوانی تەوقیتی چونەژورەوە بۆ بزوێنەری دوو ھەنگاوی بکەیت تا کو گونجاو بێ لە گەڵ سووڕی بزوێنەرەکە. کە ئەمە لە جۆری دەمەوانەی بە پستۆن کۆنترۆڵ کراودا لە توانادا نییە، کە تێیدادەمەوانەی چوونە ژوور دەکرێتەوە و دادەخرێت لە پێش و پاش گەیشتن بە بەرزتین خاڵی وەستاو لە ھەمان گۆشەی کڕەنکدا، کە وای لێدەکات سیمیتریک بێت، لەکاتێکدا کە دەمەوانەی خولاوە وادەکات زووتر بکرێتەوە.

دەتوانرێت وا دیزاینی بزوێنەری دەمەوانەی خولاوە بکرێت بەشێوازێک کە توانایەکی زیاتر بگەیەنێ لە بوارێکی فراوانی خێرایی یان توانایەکی بەرزتر لە بوارێکی خێرایی تەسک تر لە دەمەوانەی پستۆن و دەمەوانەی قامیشی. کاتێک کە دەمەوانە دەبێتە بەشێک لە کڕەککەیسەکە خۆی، ئەوا زۆر گرینگە کە ھیچ داخورانێک لە ناو کڕەنککەیسەکە ڕوونەدات.

بزوێنەری (لێشاوی پچر) دەمەوانەی بڕین ـ لێشاو ـ ماڵین (Cross - Flow Scavenged)[دەستکاری]

پستۆنێکی[بەستەری مردوو] چەماوەی لێشاوی پچڕ

لە بزوێنەری ڵێشاوی پچڕ, دەمەوانەی چوونە ژوور و دەمەوانەی چوونە دەر بەرامبەری یەکن لە ناو ژووری سوتان، و ندوب (ھەڵئاوسان) ێک لەسەر پستۆنەکە ھەیە کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ھەردوو دەمەوانەکە، شێوەی ئەم بەربەستە ئاڕاستەی ڕێڕەوی تێکەڵەکە دەگۆڕێ و وای لێدەکات ڕووبکاتە سەرەوەی ژووری سوتان، کە وا لەدوکەڵەکە دەکات بۆ بنی ژووری سووتان بچێت و بەو دیوەکەی تری بەربەستەکە کە لە دەمەوانەی چوونەدەرەوەوە دەیکاتە دەرەوە. ئەم چەماوەیە (ھەڵئاوسانە) دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێشی پستۆنەکە و ڕووی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاگر زیاتر دەبێت، کە کار دەکاتە سەر ساردکردنەوەی پستۆنەکە و وادەکات کە گەیشتن بەشێوەی کاریگەری ژووری سووتان قورس بێت. ئەم شیوازە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتوە بەشێوازی لابردنی گرێی دەرچەکە (لەخوارەی), بەتایبەتی بۆ ماتۆڕسکیلەکان، ئەگەر چی بۆ بزوێنەرە بچووکتر و خاوترەکان وەک بزوێنەری گیا دەروانەکان، پەسەندە و دەتوانن بە ھەمان دیزاینی پێشتر کاربکەن.

لووپە ماڵین (ماڵین بەشێوەی لووپ) loop scavenged[دەستکاری]

The[بەستەری مردوو] two-stroke cycle
  1. Top dead center (TDC)
  2. Bottom dead center (BDC)
کردنەژوورەوە A ██ A: Intake/scavengingکردنەدەرەوە B██ B: Exhaust پەستاوتن C██ C: Compressionکشان یان سووڕی توانا D ██ D: Expansion (power)

م ڕێگەیە دەرچەیەنێک بەکار دێنێ کە وا دیزاین کراوە تێکەڵە ئاڕاستە دەکات بۆ ناو ژووری سوتان، گیراوەی بانزین لەگەڵ ھەوا لە سەرەوەی سلندەرەکە دوای چەمانەوەی ژووری سووتان دەکەون تا بنی سلندەرەکە. ئەمە تەنھا ڕێگر نابێت بۆ دزەکردنی تێکەڵەکە بۆ ئەگزۆز، بەڵکو دەوامەیەک (گەردەلول) دروست دەکات کە وا دەکات چوستی سووتانەکە باشتر بێ و بەھێز تر و ئیکۆنۆمیک تر بێت.

زۆر جار چەماوەی سەر پستۆن پێویست نابێت، بۆیە ئەم ڕێگەیە تایبەتمەندییەکی دیاری ھەیە لە چاو ڕێگای لێشاوی پچڕ(لە سەرەوە).

ئەم ڕێگەیە لە زۆربەی شوێنەکان بە ناوی "Schnuerle" دەناسرێ کە ناوی داھێنەری ئەڵمانی "Adolf Schnule". وەکو شێوەیەکی سەرەتایی لە ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی بیستەم دەستی پێکرد و لەماوەی سییەکانی سەدەی بیستەم لە بوارێکی فراوانی ئەو وڵاتە کاری لەسەر کرا، و لە دووای جەنگی جیھانی دووەم بڵاو بوویەوە.

لووپە ماڵین دادەنرێت بە باوترین ڕێگای گواستنەوەی تێکەڵە لە بزوێنەرە دوو ھەنگاویە سەردەمییەکان. سوزوکی یەکێک بوو لە یەکەم کۆمپانیا بەرھەم ھێنەرەکانی دەرەوەی ئەورووپا کە لە بزوێنەرەکانی ئەم ڕێگەیەی بەکار دەھێنا. ئەم تایبەتمەندییە بەکار دەھێنرا شان بە شان لە گەڵ ژورێکی دەردانی تایبەت لەلایەن بەھەمھێنەرەکانی ماتۆڕسکیل لە ئەڵمانیا وەک MZ و Walter Kaaden.

ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ دەمەوانەی دیسک و ژووری دەدانی تایبەت بەڕێگایەکی زۆر گونجێندراو ڕێکخران بۆ بەرھەم ھێنانی وزەیەکی زۆرتر لە بزوێنەرە دوو ھەنگاویەکان، بەتایبەت کۆمپانیاکان دروستکەری یابانی: سوسوکی و یاماھا و کاواساکی. ئەوە بوو کە سوزوکی و یاماھا لە مەزنترین پێشبڕکێی ماتۆڕسکیل لە ساڵی ١٩٦٠ سەرکەوتوو بوون، سەرەڕای نەبوونی ئەو وزە زۆرە لە کرداری لابردنی گرێکان.

و یەکێکی تر کە تایبەتمەندییەکانی لووپە ماڵین ئەوەیە کە دەتوانرێ شێوەی ڕووی پستۆنەکە تەخت بێت یان کەمێک سەموونی بێ, کە وای کردوە پستۆنەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی کەمتر بێ و بەھێزتر بێ, و توانای بەگە گرتنی خێرایی بەرزتری بزوێنەرەکە ھەیە؛ و پستۆنی ڕوو تەخت تایبەتمەندی گەرمی باشتری ھەیە و کەمتر مەترسی گەرمبوونی نایەکسان و کشان و لێدانی بزوێنەر و گۆڕانی دوورییەکان و لەدەست دانی پەستان.

ھەستا بە بنیات نانی بزوێنەری سێ پستۆنی 750cc و 850cc کە لەسەر دیزاینی DKW بەندە کە بەسەرکەوتوویی ڕێگای لووپە تێرکردنی (ھەمان ڕێگای لووپە ماڵین) بەکارھێناوە. چونکە بزوێنەری بنچینەیی SAA D 92 دوو پستۆنی چوستییەکی نزمی ھەبوو. بۆیە بە بەکار ھێنانی سێ دەرچەی دووکەڵ لە ناو بوێنەرکەیا وایکرد کە خەرجکردنی بەنزین کەم بێتەوە.

بزوێنەری 750cc ستاندارد ٣٦ بۆ ٤٢ توانای ئەسپ بەرھرمدێنێت، پەیوەست بە مۆدێلەکەیەوە. ئۆتمبیلی مۆنتی کارلۆ ڕالی کە قەبارەکەی 750cc (بە کڕەنکشەفتێکی پڕ تر بۆ پەستانی بنکەی زیاتر) , توانای گەیشتە ٦٥ توانای ئەسپ. فێرژنی 850cc لە ساڵی ١٩٦٦ (ھەیکەلێکی قەڵەم کاری پێوانەی بەراورد لەگەڵ دیمەنی شاھانەی مۆنتی کارلۆ). پەستانی بنکە بە گشتی ڕێژەی پەستان لە بزوێنەری دوو ھەنگاویدا دەپەستێوێت. ئەم کارە لەساڵ ٢٠١٢ لە SAE بڵاو کرایەوە کە سەلماندی لووپە ماڵین لەھەموو بار و دۆخێکدا باشترە لە لێشاوی پچر.

ماڵینی تاک لێشاو (Uniflow-scavenged)[دەستکاری]

ماڵینی[بەستەری مردوو] تاک لێشاو
The[بەستەری مردوو] uniflow two-stroke cycle
  1. Top dead center (TDC)
  2. Bottom dead center (BDC)
کردنەژوورەوە A ██ A: Intake (effective scavenging, 135°–٢٢٥°; necessarily symmetric about BDC; Diesel injection is usually initiated at 4° before TDC)کردنەدەرەوە B██ B: Exhaust پەستاوتن C██ C: Compressionکشان یان سووڕی توانا D ██ D: Expansion (power)

لە بزوێنەری تاک لێشاو، تێکەڵەکە یان ھەوا (لەحاڵەتی دیزڵ), لە یەکێک لە جەمسەرەکانی سلندەرەکە کە پستۆن کۆنتڕڵی دەکات دێتەژوورەوە و لەو جەمسەرەکەی تری سلندەرە کە یان بە پستۆن کۆنترۆڵ دەکرێ یان وەلفی (دەمەوانە) ئەگزۆز کۆنترۆڵی دەکات؛ و لێشاوی تێکەڵە یان ھەواکە بە یەک ئاڕاستدە دەبێت، بۆ ناوی تاک لێشاوە چونکە لێشاوەکە بە یەک ئاڕاستە دەبێت. ئەم شێوازە بەوە دادەنرێت کە باوە لە بزوێنەری ڕێگەی قیرتاو (on road) و ڕێگەی سەخت (off road) و بزوێنەری دیزڵی جێگیر وەک بزوێنەرکانی کۆمپانییای (Detroit Diesel), و ھەندێک بزوێنەری بچووکی دەریایی وەک ئەوانەی (gray marine) , لە بزوێنەری دیزڵی سەر ھێڵی شەمەندەفەر جۆری diesel locomotive تایبەت بە (Electro-Motive Diesel), و لە ھەندێ بزوێنەری دەریایی گەورە.

نواندنی جۆرە گوازراوەکان (دەرچەیییەکان) بەھۆی بستۆنەوە دەبێت، لەدیزاینی پستۆنی بەرامبەر(opposed piston) کەتێیدا دوو پستۆن لە ھەر سلندەرێکدا، بە ئاڕاستەی پێچەوانەی یەکتر کار دەکەن، وەک و بزوێنەرەکانی Junkers Jumo 205 و Napier Deltic. بەڵام دیزاینی split-single کە زۆر باو بوو، بە ھەمان شێواز کاردەکات بەڵا جوڵەی پستۆنەکان بەیەک ئاڕاستە دەبێ. بە پێشخستنی کاتی کرانەوەی کردنەدەرەوە، بزوێنەرە تاک لێشاوەکان دەتوانن سوپەرچارج بکرێن بەھۆی وەرکرتنی توانا لە کڕەنکشەفتەکە.

بزوێنەری پستۆنی ھەنگاونەر[دەستکاری]

شێوەی پستۆنی ئەم جۆرە بزوێنەرانە وەکو کڵاو وایە، بەشی سەرەوەی کاری سلندەری ئاسایی دەکات، بەشی خوارەوەشی کاری ماڵین دەکات، یەکەکانی ئەم بزوێنەرە بە شێوەی جووت کاردەکەن، بە شێوەیەک کە نیوەی خوارەوەی پستۆنی یەکەم پاڵ بە تێکەڵە و دەنێ بۆ ژووری سووتانی سلندەری دووەم.

ئەم سیستەمە بە ڕێگای تێکەڵەی پێتڕۆلی (total-loss) کرداری چەورکردنی بۆ دەکرێ(بۆ بەشی سەرەوەی پستۆنەکە) , کاتێ کە کرداری چەورکردنی بەشەکانی تر بەڕێگەی کەیسی ڕۆن و ھێڵەکانی پاکردنەوە دەبێت. کێشی پستۆن لەم جۆرە بزوێنەرانە تەنھا ٢٠٪ لە کێشی پستۆنی لووپە ماڵین زیاترە. , چونکە دەتوانرێ کەنارەکانی خوارەوی پستۆنەکە تەنکتر بکرێتەوە؛ و کۆمپانیایBernard Looper Engineering Ltd. (BHE) یەکێکە لەو دروستکەرانەی کە زۆرترین بزوێنەری لەم جۆرە بەرھەمدێنێ.

سیستەمی دەمەوانەی بەتواناکردن[دەستکاری]

زۆربەی بزوێنەرە دوو ھەنگاوییە مۆدێرنەکان سیستەمی پاوەروەلف بەکاردێنن. زۆرجار ئەم وەلفانە لەناو یان لەدەوری دەرچری ئەگزۆزەوە دەبێت. ئەم وەلفانە بە یەکێک لەم دوو ڕێگە کاردەکەن: یان بە بەستن و کردنەوەی بەشێکی سەرەوەی دەرچەی ئەگزۆزەکە کەدەبێتە ھۆی گۆڕانی کاتی کرانەوەی دەمەوانەی چوونەدەر، وەک لە سیستەمەکانی Rotax RAVE , Yamaha YPVS , Honda RC-Valve Kawaski KIPS , Cagiva CTS و Suzuki AETC system. یان بە گۆرینی قەبارەی ئەگزۆزەکە، کە وا دەکات لەرەلەری زرنگانەوەی ناو ژووری فراوانبوون بگۆڕێت، وەک لە سیستەمەکانی Suzuki SAEC و Honda V-TACS. لە ئەنجامدا بزوێنەرێکی بە توانا لە خێرایییەکی کەم بێ لەدەست دانی توانا لەخێرایییەکی زۆر. ئەم وەلفانە بەردەوام دوکەڵی گەرم لە ناونیاندا ھاتو چۆ دەکات، بۆیە پێویستە بە ڕێکوپێکی چاک سازی بۆ بکرێ بۆ ئەوەی بە باشرین شێوە کار بکات.

ئنجێکشنی ڕاستەوخۆ یان پرژاندنی (جرکاندنی) ڕاستەوخۆ[دەستکاری]

ئنجێکشنی ڕاستەوخۆ (Direct injection)لە بزوێنەرە دوو ھەنگاویەکاندا تایبەتمەندی گەورەی ھەیە، کە کاردەکات لەسەر نەھێشتنی ئەو پاشماوە و پیساییانە کە کاپرێتەرەکان دروستی دەکەن بەھۆی ئەوەی کە ھەندێک لە تێکەڵەکە بێ ئەوەی بسوتێ لە ڕاستەوخۆ لە ئەگزۆزەکەوە دەچێتە دەرەوە. دوو سیستەم لێرەدا بەکاردێ, یکەمیان جرکاندن بە پەستانی کەم و بەیارمەتی ھەوا، دووەم جرکاندن بە پەستانی بەرز.

چونکە لەم سیستەمە تێکەڵە بەناو کڕەنککەیسەکەدا ناروات، پێویستە سەچاوەیەکی چەورکردنی جودامان ھەبێت.

دیزڵ[دەستکاری]

بزوێنەرێکی[بەستەری مردوو] ھەشت پستۆنی دووھەنگاو

بزوێنەرکانی دیزڵ(گاز) تەنھا پێویستی بە گەرمی پەستاوتن دەبێ بۆ گڕدانی سوتەمەنییەکە. لە حاڵەتی لووپە ماڵین کردارەکانی ھاتنەژورەوە و کردنەدەرەوە لەلایەن دەرچەکانەوە دەبێ کە پستۆن کۆنترۆڵیان دەکات، و لە بزوێنەری دیزڵی تاک لێشاو بەھۆی دەرچەی ماڵین ھەوا دەکرێتە ژووری سووتان و دوکەڵەکە لەڕێگەی دەمەوانەیەکەوە(poppet valve) لە بەشی سەرەوەی ژووری سووتان دەکرێتە دەرەوە. کرداری ماڵین لە بزوێنەرە دیزڵییە دوو ھەنگاویەکاندا بە ھێزە ھاندەر(forced induction) ئەنجام دەدرێت. ھەندێک لە دیزاینەکان پەمپی ڕیشەیی یان پاڵپێوەنەری ڕیشەیی(Roots blower)ی میکانیکی بەکاردێنن، لەکاتێک کە بزوێنەرە دەریایییەکان تۆربۆ چارجەر بکاردێنن کە بە پەستانی ئەگزۆزەکە کار دەکات، لەگەڵ پەمپیکی ھەوای کارەبایی کە بەکاردێت بۆ پاڵپێوەنانی لە خێرایییە نزمەکاندا، کە ئەوکات ھێزی دوکەڵی تۆربۆ چارجەرەکە ناتوانێ بڕی ھەواوی پێویست بگەیەنێت.

بزوێنەرە دیزڵییە دەریایییەکان کە ڕاستەوخۆ بە پەروانەکەوە بەستراون، دەتوانن لە ھەر کاتێک بەپێی پێویست بە ھەردوو ئاڕاستە کاربکەن، کاتی جرکاندن و کرانەوە و داخرانی دەمەوانەکان بەشێوەیەکی میکانیکی دەستکاری دەکرێ,ئەمەش بەھۆی بەکار ھێنانی سێتێکی جیاوازی چەکوشەکانی سەر کامشەفتەکە. بەم شیوەیە بزوێنەر دەتوانێ بەئاڕاستەی پێچەوانە بخولێتەوە و کەشتییەکە بۆ دواوە بجوڵێنێت.

کرداری چەورکردن (Lubrication)[دەستکاری]

لە بزوێنەری دوو ھەنگاوی ناتوانرێت بە ڕۆنی ناو کڕەنککەیسەکە و کەیسی ڕۆنەکە چەور بکرێت، بەڵکو تێکەڵەی ھەواو بانزین دەکرێتە ناو کڕەنککەیسەکە پاشان بۆ ناو ژووری سووتان. لە ماوەیەکی کورت دا، ئەو شەپۆلە بەردەوامانەی تێکەڵە ھەندێک ڕۆن بۆ چەورکردنی ژووری سووتان لەگەڵ خۆی ھەڵدەگرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی، پارچە جوڵاوەکان (کڕەنکشەف و پستۆنی خلیسکاو) بەشێوەی تێکەڵەی ڕۆن و سوتەمەنی پێشتر ئامادەکراو چەورکراوە (بەڕێژەی ١:١٦ و ١:١٠٠). لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم، زۆربەی وێستگەکانی بەنزین پەمپێکی جیای بۆ گەیاندنی ئەم جۆرە سوتەمەنییە ھەبوو بۆ ماتۆڕسکیلەکان؛ و لەو سەردەمەدا، لەزۆر حاڵەتەکندا ماتۆڕ سوارەکان بوتڵێکی زیادەی سوتەمەنیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵدەگرت.

زەیتی بزوێنەری دوو ھەنگاوی کە لە ساڵەکانی حەفتاکان لە جیھان زۆر باو بوو، وا دیزاین کرابوو کەلەگەڵ بەنزین تێکەڵ بکرێت و لە ژووری سووتان بسووتێ بێ ئەوەی پاشماوەی ڕۆنی سووتاو و ڕەژووی بێکەڵک جێ بھێڵێت. ئەم کەم کردنەوە بەرچاوەی پیسایییەکان وای کرد کە چەرخ یان سپارک پلاک (spark plug) بێتە یەکێک لە پێکھاتەکانی بزوێنەری دوو ھەنگاو.

لەوانەیە بزوێنەرە دوو ھەنگاویە نوێیەکان کرداری چەورکردن لە ڕێکەی پەمپ کردنی ڕۆن لە تانکێکی جیاوە ئەنجام بدەن. کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی ڕۆن بەھۆی خنکێنەر(throttle) ی پستۆن و خێرایی بزوێنەرەکە دەکرێت. نموونە وەک یاماھا PW80 ماتۆرێکی دووھەنگاوی 800cc سەر خۆڵی بچووکی تایبەت بە منداڵانە، و لە زۆر ماتۆڕی سەربەفری دیکەدا بەدی دەکرێت.

ئاماژە بۆ تەکنەلۆژیایەکی تر بەناوی چەورکردنی خۆکردی یان چەورکردنی ئۆتۆماتیکی(auto-lube) دەکرێت، کەتێیدا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕۆن و بەنزین لەناو بزوێنەردا تێکەڵ دەکرێن. ئەم جۆرە بریتییە لە سیستەمی total-loss بە شێوازی سووتاندنی تێکەڵەی بەنزین-ڕۆنی پێشتر تێکەڵکراو (pre-mix). بەو پێیەی کە لەکاتی سووتان لە ژووری سووتان ڕۆنەکە لەگەڵ بەنزین بەشێوەیەکی تەواو تێکەڵنابێت، وا دەکات کە کرداری چەورکردنەکە چوستتر بێت. ئەم ڕێکەیە قازانجی زیاترە، وەک لە لایەنی ئاسانی بەکارھێنان کە پێویست ناکات بەکارھێنەر پێشتر بەنزین و ڕۆنەکە تێکەڵ بکات، و وا لە بزوێنەرەکە دەکات کەمتر مەترسی کەش و ھەوای (پلەی گەرمی دەوروبەر، بەرزایی) لەسەر بێ و گەرەنتی پاش چەورکردنی بزوێنەرەکە دەکات، لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕۆن لەکاتی کەم بوونی بار (وەکو کاتێک وەستاوە) و زیادکردنی ڕۆن کاتێک بارێکی زۆری لەسەرە (وەک کاتێک کە خنکێنەرەکە بەتەواوەتی کراوەتەوە). ھەندێک لە کۆمپانیاکان وەک Bombardier, ھەندێک دیزاینیان ھەیە کە ناھێڵێت ڕۆن ئنجێکت بێت لەکاتی وەستان تا ئاستی دوکەڵ کەم بکاتەوە. لەکۆتاییدا ئەو سوتومەنییەی کە دەچیتە ناو ژوری سووتان ھەمان تێکەڵەی بەنزین و ڕۆنە ئەگەر تێکەڵبوونێکی تەواویش نەبێت. ئەم شێوازە پێویستی بە پارچەی میکانیکی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی ڕۆنی ناو تانکی ڕۆنەکە بگوازێتەوە بۆ کارپریتەر یان دەمی خنکێنەرەکە ئەمەش وا دەکات بزوێنەرەکە قورستر و ئاڵۆزتر بێ. لەو ئاپلیکەیشنانە کە کەمی کێش و سادەیی بزوێنەر تێدا سەرەکییە، ڕێگاری پریمیکس یان بەنزن و ڕۆنی پێشتر تێکەڵکراو بەکاردێنێ. بۆ نموونە بزوێنەری دووگێمی مۆتۆکڕۆسەکان پێویستی بە چوستی و سووکی و سادەیییە؛ و دەبێ مشار و گیادەروانەکان بەپێی توانا کێشیان کەم بێت، تاکو کەمتر بەکارھێنەر ماندو و شەکەت بکات. بەتایبەتی لە ژینگەیەکی کاری لێھاتوییدا.

بزوێنەرە دووھەنگاوییەکان کاتێک لەسەر تێکەڵەی بانزین و ڕۆن کاردەکات، ھەژار دەبێ بە ڕۆن ئەگەر زۆری لێ بکرێ بۆ ئەوەی بە خێرایییەکی زۆر بخولێتەوە لەگەڵ داخرانی خنکێنەرەکە، بۆ نموونە ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە لەسەر تەپۆلکە بە خێرایی دێنە خوارەوە، یان لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بەنزمبونەوەی خێرایی بەشێوەیەکی لەسەرخۆ لە ڕێگەی گۆڕینی خێرایی بەھۆی گێڕەکانەوە. ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی کە لەسەر بزوێنەری دووھەنگاوی کاریان دەکرد (وەک ئەوانەی کە لەناوەڕاسی سەدەی بیستەم لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات باو بوون) لەژێر مەترسییەکی تایبەت بوون، و زۆرجار میکانیزمی ویلی ئازادیان ھەبووە لە دیفرێنسەکەیدا، وایدەکرد کە بزوێنەرەکە بکوژێتەوە کاتێک خنکێنەرەکە دەبەسترا، بۆیە بەکارھێنانی وەسێنەرەکان (بریک) لە ھەر کردارێکی خاو بوونەوەدا پێویست بوو.

بزوێنەرو دووھەنگاویە گەوروکان، لەوانەش دیزڵ, بەگشتی سیستەمی دەفری ڕۆن بەکاردەھێنن بەھەمان شێوەی بزوێنەرە چوارھەنگاویەکان، دەبی بە بەردەوامی سلندەر پەستێورابی، بەڵام ئەوە لەلایەن کڕەنککەیسەکەوە نابێت، بەڵکو لە ڕێگەی پەمپێکی ڕیشەیی یاریدەدەر یان تۆربۆ چارجەری تایبەت (زۆرجار تۆربۆچارجەرە) دەبێ کە پەستێوەرێک «داخراو» ی ھەیە بۆ ستارت کردن (ئەوکاتەی لەلایەن کڕەنکشەفتەکەوە دەجوڵێندرێت) و بەڵام «کراوە» لەکاتی کارکردن (ئەوکاتەی کاریێدەکرێت لەلایەن گازە دەردراوەکان لە ئەگزۆزەوە کە توانا دەدات بە تۆرباینەکە).

بینینی: APL-TC

توانای بێچەوانەبونەوەی بزوێنەری دووھەنگاووی[دەستکاری]

کاتێک بیر لە بزوێنەری ماتۆڕسکیل دەکەینەوە، دەبینین کە بۆری ئەگزۆزەکە بەرامبەر جۆگەی ھوەوای ساردکردنەوە دانراوە، کە تێیدا ئاسایی بزوێنەرەکە بە یەک ئاڕاستە دەخولێتەوە (بەرەو پێشەوە), ھەندێک لە تێڕامانانە لە بزوێنەری چوار ھەنگاویەکانیشدا بەدیدەکرێت (کە ناتوانن بێ دەستکارییەکی زۆر بەئاڕاستەی پێچەوانە بخولێنەوە), کە بە نزیکراوی ھەموویان بەرەوە پێشەوە دەخولێنەوە.

بزوێنەری دووھەنگاوی بەنزینی ئاسایی، دەتوانێت بەئاڕاستەی پێچەوانە بخولێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت لەژێر بارێکی کەم و لە گەڵ ھەندێک کێشەی بچووک؛ و بۆ ئەوەی توانای گەڕانەوە بدات بە ئۆتۆمۆبیل، ئەم تایبەتمەندییە لە ھەندێک ئۆتۆمۆبیلدا ھەبوو وەک سەیارە بچووکەکان(microcars) لەوانەش جۆری Messerchmitt KR200 کە گێڕی گەڕانە دوواوەی نییە. کاتێک کە ئیش بەئۆتۆمبیلەکە دەکرێت بەھۆی کارەباوە، دەبێت بزوێنەرەکە بکوژێنرێتەوە و سویچەکە بە ئاڕاستەی پێچەوانە بابدرێت. سەیارەی گۆڵف (golf cart) سیستەمێکی ھاوشێوەی بەکار دەھێنا. چەرخی موگناتیسی(flywheel magnetos) ئاسایی بەیەکسانی کاری دەکرد کاتێک بە پێچەوانە دەخولایەوە چونکە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەکوشەکان و سپارک پلاگەکان سیمیتریک (لێکجوو) بوو، و بڕینی پەیوەندی پێش گەیشتن بە بەرزترین خاڵێ بێجووڵە (TDC) بەشێوەیەکی یەکسان، وایدەکرد بزوێنەرەکە بتوانێت بەرەو پێش و دواوەش بجوڵێت. بزوێنەرەکانی دەمەوانەی ڕیشەیی توانای پێچەوانە بوونەوەیان ھەیە ھەر وەک بزوێنەرەکانی دەمەوانەی کۆنتڕۆڵ کراو بە پستۆن، و چونکە دەمەوانە خولاوەکان سیمیتریک نین بۆیە ناتوانن بە باشی کار بکەن.

ئیش پێ کردنی بزوینەر بە ئاڕاستەی پێچەوانە بۆ کاتێکی کەمیش بێت، زیانی گەورەی ھەیە ئەگەر لەژێر بارێکی زۆردا بێت، و ھەندیک لەم ھۆکارەنە گشتین و بۆ ھەردو جۆری بزوێنەر (دووھەنگاوی و چوارھەنگاوی) دەگونجێن. ئەم زیانانە پەسەندکراو دەبن کاتێک کە تێچوو، کێش و قەبارە گرنگی سەرەکی دەبن. کێشەکە ئەوەیە کە لەکاتی کارکردنی بزوێنەرەکە بەرەو پێشەوە، دیوی سەرەکی پستۆنەکە لەسەر دیوی پشتەوەی سلندەرەکەیە، کە لە بزێنەری دووھەنگاویدا، ساردترین و چەورترین بەشە. ڕووی پێشەوەی پستۆن لە قەدە بزوێنەری ھەڵمی (trunk engine) کەمتر شیاوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕووی سەرەکی، چونکە کۆنترۆڵی دەرچەی ئەگزۆزەکە دەکات کە گەرمترین بەشە لە بزوێنەردا، کاتێک کە لەو شوێنە چەورکردی پستۆن لە بەرزترین ئاستدایە. ڕووی پێشەوەی پستۆن زیاتر مەترسی لەسەرە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە دەرچەی ئەگزۆزەکە کە دەکەوێتە سەر دیواری پێشەوەی سلندەر، گەورەترینە لەناو بزوێنەردا. ئەگەری دەچوونی ڕووی پستۆن و ئەڵقەکان لە قاڵبی سلندەرەکە دێنێتە ئاراوە. بۆیە وا باشترە کە پەستانەکە بکەوێتە سەر دیوەکەی تری سلندەرەکە (کە تەنھا دەچەی گواستنەوەی لێیە), چونکە پاڵپشتی باشتر. لەھەندێک بزوێنەری (small end) قەربووی ئەمە کراوەتەوە بە زیاد کدنی پەستان لەسەر دیوی مەبەست (دیوی بەرەوپێش) و تەنک کردنەوەی دیوی پێشەوەی پستۆنەکە، بەڵام لە کاتی کارکرسن بەرەوە دواوە، ڕووە تەنکەکەی پستۆنە توشی شەکەتکردنی میکانیکی زیاد(fatigue) دەبێت و ناتوانێت بەرگە بگرێت. دتوانرێ خۆ لەم گێشانە بەدووربگیرێت بە بەکارھێنانی سەری پچر (crossheads) یان بە بەکارھێنانی بۆڵبرینگ(thrust bearings) لەناو پستۆنەکان بۆ پاراستنی بزوێنەرەکە لە بارە تەنیشتییەکان.

ھەندێک جار بزوێنەرە دیزڵییە دەریایییەکان وا دروست دەکرێن کە توانای پێچەوانە بوونەوەیان ھەبێت. وەک بزوێنەری چوارھەنگاوی کەشتییەکان (ھەندێکییان توانای پێچەوانە بوونەوەیان ھەیە), ئەوان دەمەوانەی ئاڕاستەکراوی میکانیکی بەکاردێنن، کە پێویستی بە کامشەفتی زیاتر ھەیە. ئەم بزوێنەرانە سەری پچڕ بەکار دێنن بۆ نەھێشتنی بارەتەنییشتییەکان و دابڕینی بنی پستۆنەکە لە کڕەنککەیس.

جوڵەی پێچەوانەی بزوێنەر لەوەیە ببێتە ھۆی پێچەوانە بوونەوەی پەمپی ڕۆن. ئەمەش وا بکات کە بۆ ماوەیەکی کاتی کورت بزوێنەرەکە بێ ڕۆن ببێت. دەتوانرێت بەئاسانی بزوێنەری ماتۆڕسکیل پێچەوانە بکرێتەوە، و لە ھەندێ حاڵەتی دەگمەن لەوەیە بێتە ھۆی باکفایەر، کە ئەویش نەخوازراوە.

دەکرێت بزوێنەری فرۆکە نموونەیییەکان کە دەمەوانەی قامیشی لەسەرە وەکو تراکتۆر (ڕاکێشەر) یان پاڵنەر ببەسترێت بێ پێویستی گۆڕینی پەروانەکە. ئەمانە بزوێنەری پەستانە داگیساندنن، بۆیە کێشەیان لەگەڵ کاتی گڕدان نییە و جیاوازییەکی کەم لە نێوان جوڵە بەرەو پێش و جوڵە بەرەو پاش ھەیە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Frank Jardine (Alcoa): "Thermal Expansion in Automotive-Engine Design", SAE paper 300010
  • G P Blair et al. (Univ of Belfast), R Fleck (Mercury Marine), "Predicting the Performance Characteristics of Two-Cycle Engines Fitted with Reed Induction Valves", SAE paper 790842
  • G Bickle et al. (ICT Co), R Domesle et al. (Degussa AG): "Controlling Two-Stroke Engine Emissions", Automotive Engineering International (SAE) شوبات ٢٠٠٠:٢٧–٣٢.
  • BOSCH, "Automotive Manual", 2005, Section: Fluid's Mechanics, Table 'Discharge from High-Pressure Deposits'.

لینکی پەیوەست[دەستکاری]

How Stuff Works: Two-Stroke Engine

Sherman, Don (December 17, 2009), "A Two-Stroke Revival, Without the Blue Haze", New York Times