بریجستۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمپانیای بریجستۆن
کۆمپانیای گشتی
دامەزرێنەرشۆجیرۆ ئیشیباشی
بارەگا،
بەردەستە لە
ھەموو جیھان
بەرھەمەکانتایە
داھاتdecrease ¥٣٫٣٣٧ ترلیۆن (٢٠١٦[١])
decrease ¥٤٤٩٫٥ بلیۆن
decrease ¥٢٦٥٫٥٥ بلیۆن (٢٠١٦[١])
ژمارەی کارمەندان
١٤٣٬٦٢٦ (٢٠١٧)
ناسەرەکیتایەی فایەرستۆن و کۆمپانیای پلاستیکی
وێبگەwww.bridgestone.com

کۆمپانیای بریجستۆن (بە ژاپۆنی 株式会社ブリヂストン)، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی جەند ووڵاتیە کە تایبەت بە بەرھەمھێنانی تایەی ئۆتۆمۆبیل و بارھەڵگر.

بریجستۆن لە ساڵی ١٩٣١ لە لایەن شۆجیرۆ ئیشیباشی لە فوکوئۆکا لە ژاپۆن دۆزرایەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ بریجستۆن گەورەتین کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی تایە بوو لە جیھاندا کە لە پێش میشلانی فەرەنسیش بوو.

گروپی بریجستۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ خاوەنی ١٤١ کارگەی بەرھەم ھێنانبوو لە ٢٤ وڵاتی جیادا.

سەرهەڵدان[دەستکاری]

یەکەم تایەی بریجستۆن کە بەرهەمهێنرا لە ساڵی ١٩٣٠ بوو لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنی تایبەت بە دروستکردنی گۆرەوی (تابی) ، دواتر لە ساڵی ١٩٣١ دامەزرێنەری بەشی تایە شۆجیرۆ ئیشیباشی هەستا بە جیاکردنەوەی بەشی بەرهەمهێنانی تایە لە کۆمپانیا سەرەکیەکە کە تایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی تابی و دەستی کرد بە دامەزراندنی دەستەی بەرهەمهێنانی تایەی بریجستۆن لە کورومە لە ژاپۆن .

دواتر کۆمپانیای بریجستۆن گەشەی سەند و لقی سەربەخۆی کردەوە لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور بەڵام بریجستۆن هەر لەهەوڵدایە کە بەردەوام سوود لە تەکنەلۆژیای ژاپۆنی وەربگرن بۆ بەرهەمەکانیان.

ناو[دەستکاری]

ناوی بریجستۆن لە ناوی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە وەرگیراوە ئیشیباشی کە بە زمانی ئینگلیزی ئیشی واتە stone و باشی واتە Bridge بە لێکدانیان دەبێتە Bridgestone .

نموونەیەكی تایەی بریجستۆن

فایەرستۆن Firestone[دەستکاری]

بریجستۆن لە ساڵی ١٩٨٨ کۆمپانیای فایەرستۆنی ئەمریکی بە تەواوی کڕی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی تایە و لاستیك .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Bridgestone Financial". Archived from the original on 2ی Decemberی 2017. Retrieved 27ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.