میشلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Compagnie Générale des Établissements Michelin SCA
پشکی سنوردار
پیشەسازیAuto and truck parts
دامەزرا١٨٨٩
بارەگا
فەرەنسا
بەردەستە لە
جیھان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
جیان سەنارد
بەڕێوەبەری گشتی
بەرھەمەکانتایە، خزمەتگووزاری گەشتیاری
داھاتdecrease 20.907 بلیۆن (٢٠١٦)[١]
Total assetsincrease € 25.322 بلیۆن (٢٠١٦)[١]
Total equity€ 10.646 بیلیۆن (٢٠١٦)[١]
وێبگەmichelin.com

میشلان (بە فەڕەنسی: Michelin) کۆمپانیایەکی فەڕەنسییە بۆ بەرھەمھێنانی تایە، و بە دووەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی تایە دادنرێت لە جیھاندا دوای بریجستۆن.

بیبێندەم (ناسراوە بە پیاوەی میشلان - ئەو پیاوەیە کە وێنەی کۆمپانیای میشلان دەنوێنێ و لە تایە درووستکراوە[٢])

کۆمپانیای میشلان تایە بەرھەمدەھێنیت بۆ فڕۆکە، ئۆتۆمبێل، بارھەڵگرە قورسەکان، مۆتۆرسکیل و پاسکیل، بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠١٢ توانی ١٦٦ میلیۆن تایە بەرھەم بھێنێن لە ٦٩ کارگەی خۆی لە ١٨ ووڵاتی جیادا.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

دوو برا لە سالی ١٨٨٩ بە ناوی ئیدوارد میشلان و ئەندرێ میشلان لە کلێخمۆن-فێخان لە فەرەنسا کارگەیەکی لاستیکیان بەرێوەدەبرد، چەندجارێک ئیدوارد ھەوڵی دەدا تایەی پاسکیل چاک بکاتەوە بەڵام سەرکەووتوو نەدەبوو، تا ڕۆژێک ھەڵستا بە بیرکردنەوە و داھێنانی تایەی ھەوایی، کە لەگەڵ براکەیدا توانیان تایەیەکی ھەوایی بۆ پاسکیل دروست بکەن کە توانای گۆڕینی ھەبێت؛ و پاسکیل سواری بەناوبانگی فەڕەنسی چارلێس تێرۆنت لە ساڵی ١٨٩١ ئەم تایەیەی بەکارھێنا بۆ درێژترین ماوەی پێشبرکێی پاسکیل سواری لە جیھاندا و پلەی یەکەمی تێدا بەدەست ھێنا.

پۆستەرێکی پیاوی میشلان لە سالی ١٩٨٩ کە لە لایەن ئۆ گالۆپ ەوە دروستکراوە

لە ١ نۆڤێمبەری ٢٠٠٨ کۆمپانیای میشلان بوە گەورەترین کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی تایە و توانی پێش کۆمپانیای بریجستۆن بکەوێتەوە.

وەرزشی بزوێنەر (مۆتۆرسپۆرت Motorsport)[دەستکاری]

میشلان ڕۆلێکی گرینگی ھەبووە لە گشت بوارەکانی وەرزشی بزوێنەر، کە بە درێژای مێژوو لە کێبڕکیدابووە بۆ دابین کردنی تایەی وەرزشی بزوێنەر بە تایبەتی لە پێشبرکێکانی فۆرمولا وەن، ڕالی، پێشبرکێی ماتۆڕ (مۆتۆ جی پی) و پێشبڕکێیە خێراکانی ئۆتۆمبێل.

بواری تر[دەستکاری]

کۆمپانیای میشلان خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی ترە وەک کۆمپانیای ڕێنمای گەشتیاری، نەخشە، نەخشەی سەر ھێڵ و چەند بوارێکی تر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Annual Results 2012" (PDF). Michelin. Archived from the original (PDF) on 13ی Augustی 2017. Retrieved 20 June 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Man "بیبیندەم لە ویکی". {{cite web}}: Check |url= value (help)
  3. ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".