برام ستۆکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برام ستۆکەر
لەدایکبوون٨ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧
Clontarf، کۆماری ئیرلەند
مردن٢٠ی نیسانی ١٩١٢(١٩١٢-٠٤-٢٠) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
St George's Square، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونAbraham Stoker
ھۆی مەرگneurosyphilis، جەڵدەی مێشک
شوێنی ناشتنGolders Green Crematorium
باوکAbraham Stoker
خوشک و براSir Thornley Stoker, 1st Baronet، George Stoker، Thomas Stoker
ھاوسەرFlorence Balcombe
منداڵIrving Stoker
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارGothic novel
شوێنی کارکردنDublin Castle، Lyceum Theatre
پۆستەکانcivil servant، Auditor of the College Historical Society
پەروەردەTrinity College Dublin
ڕەنگی چاوقاوەیی
ڕەنگی قژred hair
باری تەندرووستیدەردەشا، Bright's disease، جەڵدەی مێشک
ئەرشیڤەکان لەLeeds University Library
چەشنGothic literature، horror literature
دەردەکەوێت لە بەرھەمیThe Whitechapel's Circle
وێبگەhttp://www.bramstoker.org
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

برام ستۆکەر (بە ئینگلیزی: Bram Stoker) لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧ – مردووی ٢٠ی نیسانی ١٩١٢) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسێکی ئێرلەندییە، کە بەھۆی ڕۆمانی دراکولا ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێناوە. کە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە بە نواندن و بەرھەمھێنان و چاپکردن، کە کارتۆن و ئەنیمێی لەسەر بەرھەم ھێنراوە.

ژیانی پیشەیی[دەستکاری]

ستۆکەر لە شاری کلۆنتارف لە بەشی باکووری شاری دبلن لە ئێرلەندا لەدایکبووە. لە بیرکاری و زانست و مێژوو و زماندا سەرکەوتوو بووە و شوێنپێی باوکی کەوتووە بە کارکردن لە خزمەتگوزاری شارستانی وەک کارمەندێک لە قەڵای دبلن و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەسەر داوای باوکی لەوێ خزمەت دەکات، و لەو ماوەیەدا لە گۆڤارەکاندا ھەندێک چیرۆکی بڵاودەکردەوە، لەوانە «پەرداخی کریستاڵ» لە ساڵی ١٨٧٢ و «زنجیرەی چارەنووس» لە ساڵی ١٨٧٥ و «نەفرەتی ڕۆح» لە ساڵی ١٨٨٠، جگە لە ھاوکاری لەگەڵ ھەندێک گۆڤار وەک ڕەخنەگرێکی شانۆ بەبێ مووچە.

و دوای ئەوەی ھاوڕێیەتی لەگەڵ نواندکاری بەناوبانگی بەریتانی سێر ھێنری ئیرڤینگەوە کرد، وەک بەڕێوەبەری کارەکانی کاری کرد، پاشان خولیای شانۆ و نواندن وای لێکرد ببێتە دەرھێنەرێکی سەرکەوتووی شانۆی لیسیۆم، و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ بەردەوام بوو لە کارەکەی تا مردنی ھاوڕێکەی لە ساڵی ١٩٠٦.

لە ڕێگەی کۆمەڵگەی ھونەرییەوە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی ئێرلەندی و بەریتانیا ئاشنا بوو، ھەروەھا ھاوڕێیەتی کۆمەڵێک نووسەری کرد، لەوانە ئارسەر کۆنان دۆیل، ئەلفرێد لۆرد تێنیسۆن، مارک توین، و ئۆسکار وایلد کە لەگەڵیدا کێبڕکێی کرد بۆ خۆشەویستی کچە جوانەکەی فلۆرانس بالکۆمب، کە لە کۆتاییدا ستۆکەری ھەڵبژارد و لە ساڵی ١٨٧٨ ھاوسەرگیریان کرد.

نووسین[دەستکاری]

پەرتووکی دراکولا (١٨٩٧)

سەرەڕای سەرقاڵبوونی، توانی یەکەم ڕۆمانی ڕۆمانسی خۆی بنووسێت، بە ناوی «ڕێڕەوی مار»، کە لە ساڵی ١٨٩٠دا چاپ کرا و بڵاوکرایەوە، دواتر کار لەسەر نووسینی ڕۆمانی «دراکولا»ی کرد، کە تەواوی نەکرد تا ساڵی ١٨٩٧ نەبێت، و ئەو ڕۆمانە ناوبانگێکی پێدا کە خەونی پێیەوە نەبینیبوو.

ستۆکەر تووشی جەڵدەی دڵ بوو کاتێک ھاوڕێکەی بەناوی سێر ئێرڤینگ مرد. لەکاتی چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکەدا، لە ڕێگەی ئەو ھاوڕێیەتییەی کە ئەوانی بەستەوە، کاری لەسەر نووسینی ژیاننامەی ژیانی ئەم نواندکارە کرد و پەرتووکەکە لە ساڵی ١٩٠٦دا چاپ کرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «برام ستوكر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٣.