بای وەرزی
بای وەرزی | |
---|---|
لقی | با |
دەبێتە ھۆکاری | 2014 Badulla landslide |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | monsoon meteorology |
بای وەرزی جۆرێکە لە با کە بەھۆی بارودۆخی پەستانی بەرگەھەواوە دروست دەبێت کە گۆڕانکاری گەورە لە نێوان وەرزی ھاوین و وەرزی زستاندا بەسەردا دێت.[١][٢][٣]
بای وەرزی لە ھەندێک کاتدا بەسەر ئەو ناوچانەدا ھەڵدەکات کە لە ناوچە خولگەییەکاندا قەتیس کراون. بای وەرزی بە بارانبارینی زۆر لە ھاویندا و وشکبوونەوەی زۆربەی ھەڵکردنیان لە زستاندا و بە ئاراستە جیاوازەکانی لە ھەردوو وەرزەکەدا دەناسرێتەوە.
ھەڵکردنی بای وەرزی بە ئاراستەی جیاواز لە ناوچەی خولگەییدا زاڵە و گرنگترینی ئەو ناوچانەش باشوور و ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە، بەو پێیەی ھەڵدەکات بەسەر ھیندستان، پاکستان، بەنگلادیش، عومان، چین، ژاپۆن، کۆریا و مەنچوریا. لە وەرزی ھاویندا پلەی گەرما لە ئاسیای ناوەڕاست زۆر بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ناوچەیەکی پەستانی نزم، کە بای دراوسێی زەریای ھێمن و ھیندستان ڕادەکێشێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://journals.ametsoc.org/view/journals/clim/20/9/jcli4089.1.xml?tab_body=fulltext-display
- ^ https://web.archive.org/web/20110604174824/http://www.timesonline.co.uk/tol/news/weather/article6451573.ece
- ^ https://web.archive.org/web/20151229133725/http://www.imdchennai.gov.in/northeast_monsoon.htm
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بای وەرزی تێدایە. |