باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور
ڕواڵەت
(لە باڵانسی بەدواداچوونی ملیۆنێر: بێ سنوورەوە ڕەوانە کراوە)
باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور | |
富豪刑事 Balance:UNLIMITED (فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ) | |
---|---|
چەشن | کۆمیدی، لێکۆڵەری، نادیار[١] |
دروستکراوە لەلایەن | یاسوتاکا تسوتسوی |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | تۆمۆھیکۆ ئیتۆ |
نووسەر | تاکو کیشیمۆتۆ |
ئاوازدانان | یوگۆ کانۆ |
ستودیۆ | کلۆڤەروۆرکس |
مۆڵەتنامە لە لایەن | |
بڵاوبوونەوە | ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ – ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ |
باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور (بە ژاپۆنی: 富豪刑事 Balance:UNLIMITED، بە ڕۆماجی: فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لەلایەن کلۆڤەروۆرکس بەرھەم ھێنراوە،[٢] و لەلایەن تۆمۆھیکۆ ئیتۆ دەرھێنراوە و لە ڕۆمانی لێکۆڵەری ملیۆنێر ئیلھامی وەرگرتووە کە لەلایەن یاسوتاکا تسوتسوی نووسراوە.[٣]
بۆ یەکەم جار لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠دا لە ماوەی ئەنیمێی نۆیتامینای کەناڵی فوجی تیڤی نمایش کرا، بەڵام بەھۆی گشتگیربوونی کۆڤید-١٩ دوای ئەڵقەی دووەم بەرنامەکانی دواخست. زنجیرەکە لە ١٦ی تەممووزەوە دەستی بە پەخش کردەوە تا ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- دایسوکێ کامبێ (神戸大助، کامبێ دایسوکێ)
- کەسایەتیی سەرەکیی زنجیرەکەیە لە ڕۆمان و ئەنیمێیەکەدا، زۆر دەوڵەمەندە و میراتگری خێزانی کامبێیە، بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە گرووپێک دەستنیشان کراوە، سەر بە بنکەی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە، دایسوکێ کامبێ بە بەکارھێنانی سامانەکەی و تەکنیکیی ھاوچەرخانە چارەسەری کەیسە جیاوازەکان دەکات، تەمەنی ٢٧ ساڵە.[٤]
- ھارو کاتۆ (加藤春، کاتۆ ھارو)
- یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەنیمێیەکە، ھارو لێکۆڵەرە و لەگەڵ دایسوکێ لە بەشی لێکۆڵینەوەی کارگێڕیی پۆلیسی پایتەخت کار دەکات، تەمەنی ٢٩ ساڵە.[٤]
- ڕیۆ ھۆشینۆ (星野涼، ھۆشینۆ ڕیۆ)
- لێکۆڵەرێکی بەشی لێکۆڵینەوەی ١ی دەزگای پۆلیسە، پیشەکەی زۆر بەجدی وەرگرتووە، تەمەنی ٢٦ ساڵە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Millionaire Detective balance:unlimited». Fuji Creative Corporation. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Leung، Hilary (١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Millionaire Detective's Haru & Daisuke Clash Over Crime-Solving Methods». CBR (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ANIME NEWS: 'Millionaire Detective' series starts in April; teaser unveiled | The Asahi Shimbun: Breaking News, Japan News and Analysis». The Asahi Shimbun (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «انمي Fugou Keiji: Balance:Unlimited - المحقق المليونير». موسوعة الانمي (بە عەرەبی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)