بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باتڵفیڵد ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرگی فەرمیی کایەکە

باتفیڵد ١ (بە ئینگلیزی: Battlefield 1)یارییەکی تەقەکردنە لە ڕوانگەی کەسی یەکەمەوە کە لەلایەن کۆمپانیای دایس پەرەی پێدراوە و لەلایەن ئیلیکترۆنیک ئارتسەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەمە دەیەمین بەرھەمە لە زنجیرەی باتڵفیڵد[١] و یەکەم بەرھەمی سەرەکییە لەم زنجیرەیە لە دوای بەتڵفیڵد ٤ لە ساڵی ٢٠١٣.[٢] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا بۆ پلەیستەیشن ٤، مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئێکس بۆکس وەن بڵاوکرایەوە.

بەتڵفیڵد ١ ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی لە ڕەخنەگرانەوە وەرگرت، کە بە پێشکەوتنێک دانرا بە بەراورد لەگەڵ بەرھەمەکانی پێشووی زنجیرەکە، بەتڵفیڵد ٤ و بەتڵفیڵد ھاردلاین. زۆربەی ستایشەکان ئاڕاستەی شوێن و کاتی جەنگی جیھانی یەکەم، ھەڵمەتە تاک-یارییەکان، شێوازە فرە-یارییەکان، ڕووکاری بینراو و دیزاینی دەنگی کران. یارییەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی بوو، زیاتر لە ١٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا،[٣][٤] و لە ساڵی ٢٠١٨دا بەتڵفیڵد ڤی بەدوایدا ھات.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. LeFebvre، Rob (١١ی ئابی ٢٠١٧). «'Battlefield 1' joins EA's on-demand gaming service». Engadget. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. Orland، Kyle (٦ی ئایاری ٢٠١٦). «After Battlefield 4 comes... Battlefield 1?». Ars Technica. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. «Morgan Stanley raises Battlefield 1 sales estimate to 15 million». لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. «EA Reports Big Sales Numbers For 2017, Led By Battlefield 1». لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. «Battlefield 5 delayed to November». Polygon. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.