ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک | |
---|---|
جۆر | |
جۆر | تاک ئەنجومەن |
مێژوو | |
دامەزراندن | ٢٠٠٣ |
دەستپێکی خولی نوێ | ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
سەرکردایەتی | |
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا | محەممەد ئیبراھیم حافز |
پێکھاتە | |
گرووپە سیاسییەکانی | ھاوپەیمانی کەرکووک ھێز وئیرادەمانە ٥ کورسی
ھاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک ٣ کورسی بەرەی تورکمانی یەکگرتوو ٢ کورسی ھاوپەیمانی قیادە ٢ کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان ٢ کورسی ھاوپەیمانی عروبە ١ کورسی بزووتنەوەی بابلیون ١ کورسی |
دەسەڵات | یاسادانان وچاودێری |
ھەڵبژاردنەکان | |
دوایین ھەڵبژاردنی | ١٨ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ |
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێرییە لە پارێزگای کەرکووک ھەروەھا پارێزگار و جێگرەکانی ھەڵدەبژێرێ، ئەنجومەنەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانی پارێزگاکەوە ھەڵدەبژێدرێ.
دامەزران
[دەستکاری]دروستبوونی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ کاتێ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پارێزگای کەرکووک دووچاری بۆشایییەکی کارگێری بوەوە بۆیە دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان دەستیان کرد بە ھەنگاوەکانیان بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەکی نوێ لە پارێزگاکە بە بەشداری تەواوی پێکھاتەکان، سەرەتا ٣٠٠ کەسایەتی دەستنیشان کرا بۆ پێکھێنانی دەستەکەی ھەڵبژاردن لە پێکھاتە جیاوازەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی یەکسان ٧٥ ئەندام بۆ ھەر چوار پێکھاتە (ئەمەش لەبەر نەبووی سەرژمێرییەکی نوێ و دروستی دانیشتووانی پارێزگاکە) دەستەکە ھەڵسا بە دەستنیشانکردنی ٦ ئەندامی ئەنجومەن بۆ ھەر پێکھاتەیەک واتا کۆی گشتی ٢٤ ئەندام و ھەڵبژاردنی ٦ کەسایەتی بێلایەن (٥ کورد و ١ کریستیان) بەمەش کۆی گشتی ئەندامانی ئەنجومەن بوە ٣٠ ئەندام لە ٢٦ی مایسی ٢٠٠٣ ئەنجومەنەکە تەحیسن کەھییەی لە پێکھاتەی تورکمان وەکو یەکەمین سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبژارد ھەروەھا عەبدولرەحمان مستەفا لە نەتەوەی کورد وەکو پارێزگاری کەرکووک و ئیسماعیل حەدیدی وەکو جێگری پارێزگار ھەڵبژێردران.
یەکەمین ھەڵبژاردن
[دەستکاری]یەکەمین ھەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ھاوشان لەگەڵ ھەڵبژاردنی کۆمەڵەی نیشتیمانی عێراقی و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیکەی عێراق وھەرێمی کوردستان.