حەسەن تۆران بەھادین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن تۆران بەھادین سەعید
زانیاری کەسی
لەدایک بوون ٢٦ی ئایاری ١٩٦٧
ھاوڵاتی کوردستانی
ژیانی پیشەیی
پیشە سیاسەتمەدار

حەسەن تۆران سیاسەتمەدارێکی تورکمانی کوردستانی باشوورە، سەرۆکی بەرەی تورکمانییە[١] پێشتر جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی بوو. بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرا لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ٢٠١٤ لە پشکی پارێزگای کەرکووک، ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بووە.[٢]

ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤[دەستکاری]

لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ی عێراق تۆران جێگری سەرۆکی لیستی (بەرەی تورکمانی کەرکووک) بوو کە لیستێک بوو ھەریەکە لە پارتە نەتەوەیییەکان و ئاینییەکانی تورکمانی کەرکووک بەشداریان کردبوو، تەواوی لیستەکەش بووە ھاوپەیمانی (لیستی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەکەرکوک) کە تێیدا حەسەن تۆران بە پلەی دووەم توانی وەک نوێنەر دەنگ بەدەست بێنێت ،ئەمیش دوای ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیستەکە.

ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨[دەستکاری]

لەھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ نەیتوانی متمانەی خەڵکی کەرکووک بەدەست بێنێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئەرشەد ساڵحی دەستی لەکارکێشایەوە و حەسەن توڕان بووە سەرۆکی بەرەی تورکمانی". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "العراق.. "الجبهة التركمانية" تختار رئيسا جديدا". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-03-29.
  3. ^ "کۆمیسیۆن بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزای حەسەن تۆران دەدات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)