بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنترناسیۆنال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنترناسیۆنال یان ئینترناسیۆنال (بە فەڕەنسی: L'Internationale) سروودی زۆر ناسراوی چەپەکانە. ئەنترناسیۆنال لە دواییەکانی سەدەی ١٩ەم ئەو کاتە کە ئینترناسیۆنالی دووەم (ئیستا ئینترناسیۆنالی سۆسیالیستی) کردوویەتی بە سروودی فەرمیی خۆی، بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و ناسراوترین سروودەکانی بزۆتنەوەی سۆسیالیستی. ئەنترناسیۆنال بە زمانەکانی جوراوجور وەرگێڕاوە و لە لایەن گرۆپە سیاسیەکانی چەپ، بە وێنەی سۆسیالیستەکان، کومونیستەکان، ئەنارکیستەکان، دیموکراتە سۆسیالیستەکان و ھەندێک لە سۆسیال دیموکراتەکان دەخوێنرێت. ھەڵبەستی ئەم سروودە لە ئۆژەن پۆتیەیە و بە زمانی فەڕەنسیە.

وەرگێڕانی کوردی سۆرانی

[دەستکاری]

وەرگێڕانی کاکەی فەلاح

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٩دا شاعێری شۆڕشگێڕی کورد حەمە ئەمین کوڕی قادر ناسراو بە کاکەی فەلاح دەقی سروودی ئەنترناسیۆنال کردی بە کوردیی سۆرانی. وەرگێڕەکەی کاکەی فەلاح وایە:[١]

ھەڵسن لە خەو، زۆرلێکراوی ئەم جیھانە

ئەی ئەوانەی ساڵ دوانزەی مانگ برسیتانە

مافی ئێوە وەکوو پشکۆی دەم بورکانە

بەھۆی ھەوڵ و کۆششەوە سەرئەکەوێ

سفرە و خوانی ڕازاو بەزۆر دەست ئەکەوێ

ھەڵسن لەخەو، ئەی لەشکری بەشخوراوان

پێشێل ئەبێ شتی پووچ و بۆش و تاوان

سەر ھەڵ ئەدا بە کۆمەکی گشت لایە

ئەوەی خۆزگە و خەوی خۆش و ھیوایە

تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان

بۆ بانگەکەی دوا شۆڕشی میللەتان

مافی مرۆڤ،سەرئەکەوێ، نییە ھێزێ

لەژوور سەرمان بێت و ئێمە بپارێزێ

نە قەیسەرە و نە کەس ئیتر گەورەمانە

کە ڕزگاربوون لە خوێن مژین ھیوامانە

ئەرکی پیرۆز لەسەر شانی ھەموومانە

ئەڵێن گوایە بۆشە مافی ھەژاران

بۆشە ئەرکی گران و سەروسامان

ناومان ئەبەن کە بێ نرخ و نۆکەرین

لەمە زیاتر سەرشۆڕیی ھەڵناگەین

تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان

بۆ بانگەکەی دوا شۆڕشی میللەتان

ئەی ڕەنجدەران! لە شار و دێ، لە کوێ بین

ئێمە لەگشت پارتێکی تر بەھێز ترین

با تەممەڵ و بێ کارەکان ڕابماڵین

تاکەی بە خوێن ھەر نێچیری قەڵ و داڵین

وەک پێویستە با ھی ئێمە بێ جیھان

با خۆراکی بەردەمی ئەوان بێ گیان

تا ئەوکاتەی کە ئەیان کەین سەرنگوون

ڕۆژی ئێمە ھەڵدێ بەبێ ئاوابوون

تۆش شائەی گەل! گوێ ڕاگرە بێ وچان

وەگێڕانی موسلیح شێخولئیسلامی(ڕێبوار)

[دەستکاری]

موسلیح شێخولئیسلامی(ڕێبوار) دەقی ئەم سروودە وەرگێڕاندووەتەوە بە کوردیی سۆرانی و کاڵێ ئاتشی خوێندویەتیەوە و لە ڕادیۆیی پارتە چەپەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.[٢] وەرگێڕانی کوردیی سۆرانیی ئەنترناسیۆنال وایە:

ھەستن ئەی ھۆزی بەش مەینەتان، دیلانی برسیەتی دنیا!

لە تەنوورەی بیر و باوەڕمان قڕمژنێ ترێشقە ڕاسا

تەنوورەی ئاخرینە، ھەستن؛ با ھەڵیپێچین دەورەی کۆن!

ڕابین و ژێر و ژوور کەین جیھان؛ ئیمەی ھیچ بین بەگشت، ئەی کۆیلان!

ئاخرین شەڕە شەڕی سەر و ماڵ، با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!

بە ئەنترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان.

دەسەڵاتدار ڕزگارمان ناکەن، نە شا، نە شێخ، نە ئاسمان،

با خۆمان بۆ ڕزگاری ڕابین، ئەی خێڵی بەرھەمھێنەران!

ڕزگاری گشتی بێ و ڕەھا کەین گیان لە بەند و ماڵ لە تاڵان.

خۆمان ئاگر خۆش کەین و بۆکتین بە گەرماوگەرمی ئاسنمان.

ئاخرین شەڕە شەڕی سەر و ماڵ با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!

بە ئەنترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان.

ئێمەین کرێکاران و وەرزێڕان، کۆمەڵی مەزنی زەحمەتکێش.

ھەر بە ئێمە دەبڕێ جیھان، تا کەی بۆ تەوەزەڵی خوێنڕێژ؟

بەڵام ئەمرۆ و سبەی، ئەی ھەڤاڵان، ھەر کە فەوتان قەڵ و داڵان،

ھەتاوی گەش ھەتاھەتایە تیشک داوێژێ بۆ ئینسان.

ئاخرین شەڕە شەڕی سەر و ماڵ، با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!

بە ئەنترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سروودی ئەنتەرناسیوناڵ کە کاکەی فەلاحی شاعیر لە ساڵی ١٩٦۹وەریگێراوەبۆ زمانی کوردی». ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شەورایی. ١١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ماڵپەڕی کۆمەڵە، ڕێکخراوەی کوردستانی پارتی کومونیستی ئێران، ڕۆڵی کۆمەڵە لە وێژەی پێشرەوی شۆڕشگێرانە لە کوردستاندا. ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە زمانی فارسی)