بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمریکا ناتوانێت ھیچ ھەڵەیەک بکات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەو دروشمە لەکاتی ئاخاوتنی عەلی خامنەیی لە ٢٥ەمین ساڵیادی مردنی ڕووحوڵڵا خومەینی لە گڵکۆکەی، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤

ئەمریکا ناتوانێت ھیچ ھەڵەیەک بکات (بە فارسی: آمریکا هیچ غلطی نمی‌تواند بکند، بە ئینگلیزی: America can't do a damn thing against us) دروشمێکە لەلایەن ڕێبەری پێشووی ئێران، ڕووحوڵڵا خومەینی لەکاتی قەیرانی بارمتەگرتنی ئێران،[١] بۆ ڕەزامەندیدان بە ئێرانییەکان داندرا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناتوانێت شای پێشوو بۆ ئێران بگەڕێنێتەوە. ئەو وتەیە دواتر بووە دروشمێکی نافەرمی بۆ شۆڕشی ئێران و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی.[٢]

جێبەجێکردن

[دەستکاری]

لە وەڵامی داواکاریی ئێران بۆ ڕادەستکردنەوەی شای ئێران، «محەممەدڕەزا پەھلەوی»، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا «جیمی کارتەر» ڕێوشوێنی گەشتەکەی شای بۆ پەنەما دابین کرد. بەم کارە، کارتەر ھەوڵیدا ئەگەری ڕادەستکردنەوەی شا نەھێڵێت لە بەرامبەر ئەو بارمتانەی کە لای ئێرانی شۆڕشگێڕ بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ (٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨١) دەستبەسەر بوون، دوای ئەوەی کۆمەڵێک خوێندکاری شۆڕشگێڕی ئێرانی سەر بە «خوێندکارانی موسڵمانی پەیڕەوی ڕێبازی ئیمام» ھەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تاران و چوونە ژوورەوە و ستافە دیپلۆماسییەکەیان بە بارمتە گرت. ئەمەش لە بەرامبەردا کردارێک بوو وەک وەڵامێک بۆ پێدانی مافی پەنابەری سیاسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شا.[٣][٤]

ھەفتەیەک دوای ڕووداوەکە، پەڕە و داراییەکانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا. کەچی، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە وەک ھەڕەشەی نێودەوڵەتی دەبینران، ھێشتا ئەگەری بەڕێوەچوونی دادگاییکردن بۆ سیخوڕە ئەمریکییە گومانلێکراوەکان ھەبوو، و پەرچەکرداری خومەینی دژی ھەڕەشەکەی کارتەر کە بەردەوام لەلایەن میدیا نێونەتەوەیییەکانەوە بڵاودەکرایەوە، دروشمی «ئەمریکا ناتوانێت ھیچ غەڵەتێک بەرامبەرمان بکات» بوو.[٤] دروشمەکە لەسەر زۆرێک لە دیوار و پۆستەرەکان دەرکەوت وەک تابلۆیەکی بانگەشەی لەسەر سنووری ئێران-عێراق، و پۆستەرێک کە لەبەردەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەستبەسەرکراوەکەدا ھەڵواسرابوو وەک بەشێک لە ڕووداوی ئاڕ-کیو-١٧٠ی نێوان ئێران و ئەمریکا.[١][٢] دروشمەکە ھەروەھا لەلایەن عەلی خامنەیی، جێنشینی خومەینی وەک ڕێبەری باڵای ئێران، بەکارھێنرا[٥][٦] یان بە شێوەی جیاواز ئاماژەی پێکرا.[٧] ھەروەھا لەلایەن ھەندێک لە بەرپرسانی تری ئێرانیشەوە بەکارھێنراوە.[٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Limbert، John W. (٢٠٠٩). Negotiating with Iran: Wrestling the Ghosts of History. US Institute of Peace Press. لاپەڕە ١٧٠–. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠١٢٧-٠٤٣-٦.
  2. 1 2 Clawson، Patrick (٢٠ی شوباتی ٢٠١٣). «Iran Can't Agree to a Damn Thing». Foreign Policy. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. Chalk، Peter (٢٠١٢). Encyclopedia of Terrorism (2 volume set). ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٣٠٨٩٥-٦. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. 1 2 «Firm responses to void threats - Imam Khomeini said: America can't do a damn thing against us» (PDF). Kayhan. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. Winer، Stuart. «Khamenei to US: Your military 'can't do a damn thing' to us». Times of Israel. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. Staff. «America can't do a damn thing». KHAMENEI.IR (بە فارسی). لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. Karami، ArStaff. «Khamenei: Iran rejected US offer to cooperate against IS». Al-Monitor. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. «Iran: Obama 'can't do a damn thing'». NBC news. Associated Press. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. Staff. «Ahmadinejad: U.S. Can't Do "Damn Thing" on Nukes». CBS News. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. Staff. «Only Iran is confronting Islamic State, paramilitary chief says». Reuters. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]