ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ
ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ Олександр Богомазов | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٧ی ئازاری ١٨٨٠ یامپلی، دۆنێتسک، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا (ئێستا ئوکراینا) |
مەرگ | ٣ی حوزەیرانی ١٩٣٠ (تەمەن ٥٠ ساڵ) |
ناوەکانی تر | بۆخمازۆڤ |
ناسراوە بە | وێنەکێشی، وێنەکێشان |
بزاڤ | کوبیزم، سپێکترالیزم، ئایندەبین |
ھاوسەر | واندا مۆناسترێسکا (١٩١٣‒١٩٣٠) |
مناڵ(ەکان) | بۆخۆمازۆڤا، یارۆسلاڤا ئیڤانیکۆڤا |
ئەلێکساندەر کۆنستانتینۆڤیش بۆخۆمازۆڤ (بە ڕووسی: Александр Константинович Богомазов)یان ئۆلیکساندر کۆستیانتینۆڤیچ بۆھۆمازۆڤ (بە ئوکراینی: Олександр Костянтинович Богомазов؛ ٢٧ی ئازاری ١٨٨٠ – ٣ی حوزەیرانی ١٩٣٠) نیگارکێشێکی ئوکراینی بوو، کوبۆیی‒ئاییندەپەرست، تیۆریستی ھونەری مۆدێرن و وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دیمەنی ئاڤانگارد ئۆکراینی ناسراوە. ئەلێکساندەر لە ماوەی ژیانی ھونەریدا شارەزا بووە لە چەندین شێوازی ھونەری، ناسراوترینیان بریتین لە کوبۆ‒ئاییندەبینی (١٩١٣–١٩١٧) و سپێکترالیزم (١٩٢٠–١٩٣٠).[١][٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ لە شاری یامپلی لە ھەرێمی خارکیڤ (ئێستا ئۆبلاستی سومییە لە ئوکراینا) لەدایکبووە، وەک منداڵی دووەمی کۆنستانتین و ئەنیسیا بۆخۆمازۆڤ. باوکی ژمێریار بووە، لە کارگەی شەکری ناوچەکە کاری کردووە و دواتر بووە بە بازرگان.[٣][٤]
ئەلێکساندەر لە کاتی خوێندنی لە ھۆڵی وەرزشدا دەستی کرد بە نیشاندانی ئارەزووی نیگارکێشانی لە سەرەتاوە؛ بەڵام باوکی ئەمەی پەسەند نەکرد، پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە لە قوتابخانەی کشتوکاڵی خێرسۆن بخوێنێت، بەڵام خولیای ھونەر زاڵ بوو بەسەریدا و بە پاڵپشتی مامی ئەلێکساندەر، باوکی ڕازی دەکات کە ڕێگەی پێبدات ڕوو لە کیێڤ بکات و لە ساڵی ١٩٠٢ بچێتە نێو ئەکادیمیای ھونەری کیێڤ.[٥]
بەشێک لە کارەکانی
[دەستکاری]-
ژن ١٩١٤، بە خەڵوزی لەسەر کاغەز، نیویۆرک
-
ناوچەی شار، ١٩١٣–١٤مۆزەخانەی لودویگ، کۆلن
-
مۆونتەر، ١٩١٤
-
ئاگر لە کیێڤ، ١٩١٦ کیێڤ
-
شەقام لەسەر پۆدل، ١٩١٢
-
شەمەندەفەر لە بۆیارکا، ١٩١٤
-
ترام، ١٩١٤
-
کتری چا، ١٩١٤
-
گوڵەکان، ١٩١٤
-
وێنەی ژن، ١٩١٤
-
وێنەی ژن، خوێندنەوە، ١٩١٤
-
شەمەندەفەر، ١٩١٥
-
وێنەی کچەکە، ١٩٢٨
-
لێدانی بڕینەکان، ١٩٢٧
-
ساوەرز، ١٩٢٧[٦]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ
- ئاندرێ ناکۆڤ، مێژوونووسی ھونەری، سەبارەت بە ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Alexander Bogomazov». Google Arts & Culture (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Alexander Bogomazov - Monoskop». monoskop.org. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Artists: Alexander K. BOGOMAZOV». www.modernisminc.com. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Alexander Bogomazov (1880-1930) the lost Ukrainian Futurist | The Arts Society». theartssociety.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ rac_admin (٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «ARTICLE: Alexander Bogomazov: Sawn Off In His Prime, by Simon Hewitt». Izba Arts (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Oleksandr Bogomazov - 43 artworks - painting». www.wikiart.org. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ تێدایە. |