بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەشرەف نافع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەشرەف نافع ناسراو بە ئەشرەف ئەزکیھوم [a] (؟ – ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤)یەکێک بوو لە سەرکردەکانی لیواکانی شەھید عیزەدین قەسام لە شاری تولکەرم لە کەناری ڕۆژاوا. ئەشرەف بە ئیرادەی خۆی بۆ ئەنجامدانی بەرخۆدانی چەکداری ناسرابوو سەرەڕای تەمەنی گەنجی، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە دوایین ھەفتەی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر شاری تولکەرم تیرۆری کرد.

تیرۆرکردن

[دەستکاری]

ئیسرائیل ئەشرەف نافعی تیرۆر کرد دوای بۆردومانی ئاسمانی کەمپی تولکەرم لە شاری تولکەرم بە بەکارھێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان. سوپای ڕژێمی زایۆنی دوای ئەوەی بە دەیان بولدۆزەر و سەدان سەرباز لە یەکە جۆربەجۆرەکانەوە ھەڵیانکوتایە سەر کەمپەکە و بەرخۆدانی توندی لیواکانی بەرخۆدان لەو شارە بەرەوڕوو بووەوە. ھەر لەو ھەڵمەتەدا دوو چەکداری دیکەی خۆڕاگری لەگەڵ ئەشرەف کوژران کە ئەوانیش محەممەد عەوەز و ئەبو عەبدە و محەممەد بەدیع، جگە لە سێ ژنی فەلەستینی.[١]

تیرۆرکردنەکە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشی سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی شین بێتدا ڕاگەیەندرا، کە بە ئامانجگرتنی نافیع و سەرکردەکانی دیکەی لیواکانی قەسام پشتڕاستکرایەوە. بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی بزووتنەوەی حەماس لە کەمپی تولکەرم ماتەمینی بۆ سەرکردەکانی گرت، و خراپ بەکارھێنانی جەستەیان و ڕەتکردنەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕادەستکردنیان شەرمەزار کرد.[٢]

دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، حەماس ڕێگەی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە سەرکردەکەی لە تولکەرم، ئەشرەف و چۆنییەتی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ھەنییە دا لە وێنەیەکی شاشەییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا بڵاوبووەوە، پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئەپڵیکەیشنی چاتێک نیشاندا کە پێدەچێت واتسئەپ بێت لە نێوان ئەشرەف و ئیسماعیل.[٣]

تێبینی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ وتد، محمد محسن (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «5 شھداء وجرحی بقصف مسیرة إسرائیلیة مخیم طولکرم». موقع عرب 48. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «i24NEWS». i24NEWS. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «7 شھداء فی طولکرم والخلیل بینھم قائدی "القسام" و"شھداء الأقصی"». The Cradle (بە عەرەبی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «lower-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="lower-alpha"/> نەدۆزرایەوە